لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکێتییدا هێرۆ تاکێک لە پێڵاوەکەی گرتە د. بەرهەم
Friday, 31/01/2014, 12:00
1724 بینراوە
لە كۆبوونەوەی دوێنێ ٣٠ / ١ / ٢٠١٤ی مەكتەبی سیاسی یەکێتییدا، کەوا بەتەمابوون ئەمڕۆش درێژەی پێ بدەن و قسە لەسەر کۆنگرەی چوار بکەن تا رۆژێک دیاریی بکەن بۆ بەستنی کۆنگرە، بۆ ئەو مەبەستە وا بڵاوکرایەوە، کە مهكتهبی سیاسی یهكێتی لەسەر ئەوە ڕێكهوتن ههریهكه له كۆسڕهت ڕهسوڵ و بهرههم ساڵح و هیرۆ ئیبرهیم دهسهڵاتی سكرتێری گشتیان ههبێت، بەڵام لە گەرمەی قسەکانیاندا هەرسێکیان لە نیو خۆیاندا دەبێتە مشتومڕ و بەیەکدا دەدەن، هەروەک سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێرۆ دەسەڵاتی زیاتر بە خۆی دەدات، ئەمەش وا لە د. بەرهەم ساڵح دەکات، شیرازەی تێک بچێت و راستەوخۆ روو دەکاتە هێرۆ، پێی دەڵێت: ئیتر بەسە واز بهێنە، تۆ یەکێتییت ماڵ وێران کرد، ئەوەتا مام مردووە کەچی تۆ هەر رۆژەی سینارۆیەکی بۆ دروست دەکەیت، بەمە هێرۆ تووڕە دەبێت و دەست دەداتە تاکێک لە پێڵاوەکەی و دەیگرێتە د. بەرهەم ساڵح و بەدەم جنێودان و قسەی ناشرینەوە، ئەڵێت مام جەلال ماوە، فەرموو بەیانی بچن بیبینن. ئیتر سروشتیی دانیشتنەکە تێکدەچێت و دەبێتە دەنگە دەنگ و هاوار. ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەکەی بە پەیامنیری کوردستانپۆست راگەیاند، وتی هیچ کاتێک د. بەرهەم ئاوا بە غیرەت نەبووە کە راستەوخۆ بەرامبەر بە هێرۆ لە روویدا هەڵبێتەوە و قسەی لێنەخواتەوە، هەرچەندە لە هەمانکاتدا ئەمەش سووکایەتی پیشان دەدات کە ئەو تاکە پێڵاوەی گرتۆتە بەرهەم و بەرهەمیش قبووڵی کردووە، ئەگینا چۆن کەسێک پێڵاوی تێ بگیرێت، لەناو ئەو حیزبەدا دەمێنێتەوە.
هەر ئەمڕۆش وەک هەواڵەکان پشتڕاستیان کردەوە، هێرۆ پەشیمان بۆتەوە لەوەی کە وتویەتی با کۆسرەت و بەرهەم بچن بۆ سەردانی تالەبانیی، هەروەها بەرهەم و کۆسرەتیش ئامادەی کۆبوونەوەکان نەبوون، ئەمڕۆ د. بەرهەم بە قسەی مەلا بەختیار کوردستانی بەجێ دەهێڵێت و بەرەو ئەمەریکا دەکەوێتە رێ، هێرۆ دوای ئەو هەڵسوکەوتە ناشرینەی پەشیمان بۆتەوە و ویستوویەتی دڵی بەرهەم بداتەوە، بەڵام پێ دەچێت د. بەرهەم نەهاتبێتەوە سەر خۆی و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکاش وەک سەرچاوەکە دەڵێت بۆ ئەوەیە تا راوێژ و پرس بە ئەمەریکییەکان بکات