کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شاهێدی ڕێوی ، کلکێتی

Thursday, 23/08/2012, 12:00





ئێستا نەك تەنها كوردستانیەكان بەڵكو حكومەتی فیدرال وتەنانەت رۆژنامە ئەمریكی وفەرەنسیەكانیش باسی دزی وگەندەڵی بنەماڵەكەی بەرزانی دەكەن.
جاران بەدزی وبەرَێگای مافیایی دزییاندەكرد بەڵام ئێستا وادیارە هەست بە بەهێزبوونی پێگەی خۆیان دەكەن بۆیە بێمننەتن وبەئاشكرا وبەرَۆژی نیوەرَۆ دزیدەكەن وبیباكن.
لەهەمو جێگایە ئەگەر یاسانەبو دز وگەندەڵ باكی لەچییە ولەچی دەترسێت؟ بۆیە بنەماڵە هەمو تواكانیان خستۆتەگەرَ بۆ سرَكردنی یاسا وبەنجكردنی داد ودادوەری. بەپارە زممەتكرَین ولێدانی ژێی هەستیار ویاریكردن بەهەستی نەتەوایەتی وماف وئامانجە پیرۆزەكان, بەشێكی میللەتی خەواڵۆ وسەرخۆشكردووە وهیشتا بەم جۆرە بۆیان دەچێتە سەر.
ئەوكاتەی دەسەڵات باسی سەرفكردنی یەك ملیار دۆلاری بەشەورَۆژیك كرد دەبوایە ئەوكاتە میللەت بێدەنگنەبوایە وداوای بكردایە پرسیبكردایە یەك ملیار چۆن وبەچی سەرفكراوە وبەكارهێنراوە. هەڵوێست وەرنەگرتن لەدزی یەك ملیار پاڵی بەنێچیرڤان بەرزانییەوە نا نكوڵی لە چوارمیلیارەكەی تریش بكات. سەرەرَای ئەوەی بەدەمی خۆی ووەزیرە درۆزنەكەی سامانەسروشیەكان دووپاتیان كردۆتەوە لەبەر چاوی خەڵك باسی لێكراوە. نێچیر بەرزانی باسی خۆی ناكات بەڵام دەڵێت میللەتی كورد لە ئاشتی هەورامی بەهەڵە تێگەیشتن. كەواتە هەمو میللەت هەڵەیە وتەنها رَێوی كلكەكەی دروستن.
نێچیرڤان بەرزانی بۆ ئەوەی میللەت چەواشەبكات وبخەڵەتێنێت دەڵێت پارەی نەوت سەرفنەكراوە وپارێزراوە, بەڵێ وایە لە حسابی شەخسی نێچیر وچەند كەسێك لەبنەماڵە بەڵكەش ئاگادارنەبوونی سەرۆكی كابینەی شەشە لەو بارەیەوە.
كەواتە كابینەی حەوت ناشەفافترین كابینە وسەرۆكەكەی ناشەفافترین كەسە ولە درۆ وگەندەڵیدا دەستێكی باڵای هەیە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە