کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ د. عەبدولمەسەور بارزانی لە هەولێر رفێنرا

Tuesday, 27/03/2012, 12:00


کاتژمیری نۆ و نیوی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ - ٣- ٢٠١٢ لە کاتێکدا عەبدولمسەور بارزانی لە هەولێرەوە دەیەوێت بگەڕیتەوە بۆ سلێمانی لە ناو شاری هەولێردا گەڕەکی (محەمەد منارە) لە لایەن سێ کەسی دەمامککراو، پەلاماری دەدەن و دەیخەنە نێو سەیارەیەکەوە و بەرەوە دەرەوەی شاری دەرفێنن، تا کۆتایی لە چۆڵاییەکدا چوار کەسی دیکەی دەمامکراوی دیکە چاوەڕییان دەکەن، هەروەک عەبدولمسەور بارزانی خۆی دەیگێڕێتەوە، پاش ئەوەی چەند پرسیارێکی لیدەکەن، وەک ئایا تۆ فڵان کەسیت؟ تۆ لە زانکۆی سلێمانی مامۆستایت؟ تۆ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دیدارت کراوە؟ پاش ئەم هەموو پرسیارانە، ئەو حەوت کەسە، یەکسەر بە بۆکس بە شەق و بە کۆتەکی ئاسن تێی بەردەبن و دەکەونە لێدانی، بە دەم لێدانەوە هەرچی جنێوی ناشرینە پیی دەدەن، هەروەک خۆی دەگێڕێتەوە، هەرچەندە ئازاریکی زۆری دەدەن و لەشی تێک دەشکێنن و هەموو گیانی شین و مۆر دەبێتەوە، بەتایبەتی چاوی ئازاری پیدەگات، بەلام وەک خۆی دەڵێت لێدانەکەی زۆر بە لاوە باشتربووە وەک ئەو هەموو سوکایەتیی و جنیوانەی پێی دەدەن.
 داوای ئەوە پێی دەڵێن ئیتر نابێت بگەڕێیتەوە بۆ هەولیر و بچیتە بادینان، ئەگەر بێتو بگەڕێیتەوە، ئەوا دەتکوژیین. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشی لیدەکەن، کە دەبێت واز لە لیدوان و قسەکردن بۆ مێدیا و کەناڵە تەلەفیزیۆنەکان بهێنێت، نابێت لە تەلەفیزیۆندا دەربکەوێت، یان وتار دژی دەسەڵات بنووسێت، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوە دیسان ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە و دەیکوژن.
 عەبدولمسەور بارزانی، کوڕی شێخ سلێمان کوڕی شێخ عەبدولسەلام بارزانییە، کە باپیرە گەورەی دیسان دەکاتەوە باپیری مەسعود بارزانی، کە شێخ عەبدولسەلام لە ساڵی ١٩١٤ لە تورکیا لە سێدارە درا.

تێبینی:  ئەم هەواڵە بۆ یەکەمینجار کوردستانپۆست بە نیازبوو بڵاوی بکاتەوە، بەلام لەسەر داواکاری د. عەبدولمەنسور بارزانی خۆی کە داوای لێکردین بۆ ماوەی چەند کاتژمیریک رایبگرین، بۆیە ئێمەش هەواڵەکەمان وەستان و چاوەڕوانی ئەوە بووین خۆی ئاگادارمان بکاتەوە، هەرچەندە ئیمە ئاگادارییەکمان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چەند رۆژنامە و سایتێکی دیکە پێشبڕکێ بکەن و هەواڵەکەیان راگەیاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە