هزر ڕه‌قی به‌خته‌وه‌ر (وه‌ڵامێك بۆ هۆمه‌ر دزه‌یی)
Monday, 02/11/2009, 12:00
پێناسه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان: جه‌لال تاڵه‌بانی (سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی قاڵبوو، پیاوێکی له‌خۆبووردو،سه‌رکرده، سیاسیه‌کی دووربین، مام جه‌لال خۆی گۆڕانه، سه‌رکرده‌ی بێ‌باك، سه‌رکرده‌ی قانع پێکه‌ر، پیاوی ڕاوته‌گبیر، سه‌رکرده‌یه‌کی بێبه‌خت، دره‌ختێکی به‌رهه‌مدار، چنارێکی ڕه‌گ قووڵ وداکوتراو، نه‌خشه داڕێژی گۆڕان، سه‌رکرده‌ی هه‌ڵوێستی دیموکراتیانه، پیاوێکه هه‌قه به‌ڵام ڕه‌ق نیه، نه‌رمه‌و موجامه‌له‌ش ئه‌زانێ.)
نه‌وشیروان مسته‌فا:(مرۆڤێکی هه‌ق بێژ، ڕه‌ق، ناموجامل، پێشمه‌رگه، له‌خۆبووردو،دێرین، به‌ڵینده‌ری زۆر به‌ڵێن.)
مه‌سعود بارزانی: (سه‌رۆکی کوردستان) پێشه‌کی: من پێموایه پاڵنه‌ری سه‌ره‌کی نووسینی ئه‌م ووتاره ، ئه‌وه‌نده‌ی په‌شۆکاوی نوسه‌ری تیا به‌دی ئه‌کرێ، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌رامی تایبه‌تی وبه‌رژه‌وه‌ندی مادی تیادا هه‌ست پێئه‌کرێ، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ بچووکردنهوهو که‌م کردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانێتی، هیچی تر نیه. گه‌ر له‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه بچینه باسه‌که‌مانه‌وه، وه هه‌ر بۆ نمونه ئه‌و هه‌موو وه‌سفانه‌ی نووسه‌ر کردونی سه‌باره‌ت به‌تاڵه‌بانی و به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی وه‌سفکراو بێنین، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێین دیاره وه‌سفکراو ، مرۆڤێکی گه‌لێ مه‌زن و خاوه‌ن تێکۆشانێکی به‌رده‌وام بوه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ڕه‌وایه‌ی باوه‌ڕی پێی هه‌بوه‌و شه‌وو ڕۆژی خستۆته سه‌ریه‌ك وبێ په‌روا، له‌هه‌موو ترس ودڵه ڕاوکێ و بی باکانه له‌هێزی دوژمنانی، توانیویه‌تی گشت ئاوات وخواستانهی میله‌ته‌که‌ی به‌دی هێنابێ وله‌پێناوی ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌ی که میله‌ت ئاره‌ق و خوێنیان بۆ ڕشتوه هه‌رگیز به‌هه‌ده‌ر نه‌چوه‌و له‌سایه‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌دا میله‌ت وده‌سه‌ڵات موو به‌به‌ینیاندا ناچێ و گیانیان به‌سه‌ر یه‌کتریدا ئهتلیسێتهوه، ئه‌و نانه‌ی هه‌یه به‌یه‌که‌وه کردویانه به‌دوو پارچه‌ی یه‌کسانه‌وه‌و، ووڵات له‌ئه‌نجامی ده‌ستکه‌وته‌کانی یاسا به‌ر قه‌راره‌و که‌س شانی به‌ر یه‌کتری ناکه‌وێ و هه‌موو هاوڵاتیه‌ك به‌پێ ی کاراو شارازایی وئاستی خوێندن پله‌و پایه‌یان هه‌یه‌و، که‌س به‌که‌س ناڵێ به‌ری چاوت برۆیه، خۆ له‌و وه‌سفانه‌ی سه‌ره‌وه که نووسه‌ر پێی به‌خشیوه،گه‌ر زیاد ڕه‌وی نه‌بێ، ئه‌توانین بڵێن گه‌ر تا ئێستاش وه‌سفکراو خه‌ڵاتی نوبڵی وه‌رنه‌گرتبێ ، ئه‌وا زوڵمیان لێ کردوه‌و ، ڕه‌نگه ڕۆژێ دا دێ ئه‌بێ وه‌ریبگرێ، جا بۆنا ، گه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده قاڵبوو له‌سیاسه‌ت و ئه‌وه‌نده دووربین و حه‌قبێژو خاوه‌ن هه‌ڵوێستی دیموکراتیانه‌و قانع پێکه‌ر به‌دۆست ودوژمن و هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌تی خستبێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بناماڵهکهی ، ئه‌بێ لهنۆبڵێش زیاتری بده‌نێ. جا به‌ڕێزینه که‌ئه‌م شتانه له‌سایه‌ی ئه‌م سه‌رکرده ئه‌فسوناویه ڕووی نه‌دابێ و کوردستان نه‌بوبێ به‌ووڵات وتا ئێستاش هه‌ر خه‌ونی شاعیران بێ و ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ش له‌گه‌ڵ کورد‌و دۆسته‌کانی جارانی بهسهرلێشێواو، گێره شێوێن وه‌سفیان بکاو، ڕه‌خنه‌گرانیشی بهوهڕینی سه‌گ بشوبهێنێ و،دژایه‌تی هه‌موو ته‌ڤگه‌ره کوردستانیه‌کانیان بکات و، داوای چه‌ك داماڵینیان لێبکاو هاوپه‌یمانێتی ئیستراتیژی له‌نیوان خۆی وکه‌سانی تردا واژوو بکا، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك که‌س بزانێ ناوه‌خنی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه چۆنه و،هه‌وڵ بدا براده‌ره‌کان وهاوسهنگهرهکانی خۆی ده‌ربکاو، کادیره‌کانی حزبه‌که‌ی نان‌بڕاو ماڵ مناداڵهکانیان سزا بدا‌و، له‌کار دووریان بخاته‌وه‌و مووچه‌یان ببڕێت وکوردی تاراوگه به خودی نوسه‌ری ووتارهکهشهوه ،ده‌نگ بڕاو بکاو له‌ئاست دوژمنانی گه‌لدا سازشکهرو سه‌رشۆڕو، هه‌رچی ئه‌نفاڵ چی وکیمیایی به‌کارهێنه‌ر وکۆنه به‌عسیش لای، خه‌ڵکانی دڵسۆز‌و کورد په‌روه‌ر بن وله‌دادگا داکۆکیان لێ بکاو، کار ئاسانیان بۆ بکا،تا ئه‌گه‌نه ده‌ره‌وه‌ی عێراق و له‌سه‌ر پاره‌ی خه‌ڵکی عێڕاق وکوردستان بیان پارێزێت و ئاماده نه‌بێ دان به‌هه‌ڵه بنێنت وبه‌شداری پرسه‌و ماته‌مینی ئه‌نفالی گه‌رمیان نه‌بێت وبه‌ڵام بۆ سه‌رۆکێکی عه‌ره‌بی وشیعه‌ی وه‌ك حه‌کیم وکێ و کێ شێعر‌و په‌خشانیان پیا هه‌ڵدات و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌شی بۆ یه‌ك هه‌فته مه‌راسیمی ته‌عزێ به‌ڕێ بکه‌ن وکارمهندهکانیشیان جلی ڕه‌ش بپۆشن و،له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی کورد کوژ فرمێسك هه‌ڵڕێژێ و،نه‌یه‌وێ بچێته سه‌ر گۆڕی کاك ئارام و هیچ گهشمردهیهکی تری کورد‌و، ته‌رخان کردنی بودجه‌ی کوردستان بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی تورکمان بۆ خوێندن و چه‌ندین شتی تر، وامان لێناکا بڵێین ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ی تۆ ته‌واو پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌و ئه‌یخاته نێو یه‌ك تۆپه‌ڵ گومان و پرسیاره‌وه؟
کاکی نوسه‌ر، زۆر باش ئه‌زانێ که نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیه‌کان ئێشتا له به‌غداد باوی ماوه، هه‌روه‌ك چۆن کاتی خۆشی هه‌ر که‌سێ ئه‌بووه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا هه‌رچی شاعیران ونوسه‌ران بو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ختێ گیرفانیان پڕ بکه‌ن ، (موته‌نه‌بی)ئاسا ئه‌که‌وتنه پیاهه‌ڵدانی وبه چه‌ندین شیعر‌و په‌خشان ، که له‌ئاکامدا سه‌خاوه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران ژووری بهتولمالیان بۆ واڵا ئه‌کردن و ئه‌مانیش وه‌ك گای عه‌لی خۆیان ئه‌لێسایه‌وه و قرقێنه‌ی درۆیان ئه‌دایه‌وه. ئه‌گینا ئه‌و نهرمو نیانه‌ی تۆ باسی ئه‌که‌ی ، له‌ڕاستیدا سازش کردنه، ئه‌و دووربینیه‌ی لێی ئه‌دوێی ته‌نها بۆ کوشتنی هاوڵهکان وهاوسهنگهرهکانیانه، ئه‌و لهخۆبووردوهی باست لێوه کردوه،ته‌نها له‌ئاست تارق ڕه‌مه‌زان وعه‌لی کیمیاوی وسه‌دام حوسێن وبه‌رزانی برایی وهاشم سوڵتان ونزار خه‌زره‌جی ووه‌فیق سامه‌ڕائی و ته‌ها محێ دین مه‌عروفه، ئه‌و هه‌ڵوێسته دیموکراتیه‌ی تۆ پێمان ئه‌ناسێنێ، ته‌نها له عه‌بدووڵا گول وئهردۆگانه له‌دژی په‌که‌که‌و ئۆچ ئالان، ئه‌و قاڵبووه سیاسیه‌ی تۆ وات ناسیوه، ته‌نها بۆ خزمه‌تی بێگانه‌یه، بۆ خزمه‌تی عێراقه، بۆ فارس وئێرانه، بۆ تورك وتورکیایه، ئه‌و دره‌خته به‌رهه‌مداره، بۆ بنهمهڵهکهیهتی وبۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ به‌شان و وورگیان هه‌ڵئه‌دان، بۆ جاش وسیخوڕو ماستاوچی ومهسینه هه‌ڵگره‌کان وکاسه لێسانه،بۆ که‌سانی ده‌ست سپی وه‌ك تۆ‌و جوندیانی ومه‌لا بهختیارو نمونهکانیانه، ئه‌و پیاوه‌ی تۆ به‌که‌سێکی سیاسی وڕاوتهگبیر ناوی ئه‌نێیت، ته‌نها ڕاووتهگبیر بۆ له‌ناوبردنی دڵسۆزانی کورد‌و بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازهکانێتی، ئه‌وه نیه پلان دائه‌ڕێژێ بۆ نه‌مانی په‌که‌که وپژاك وگۆڕان، ئه‌وه نیه پلان دائه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانیانی تاراوگه ده‌نگیان کپبکرێ ولهههڵبژاردنهکاندا نه‌هێڵدرێ ده‌نگ بده‌ن،ئه‌وه نیه داوا له مه‌سعود ئه‌کا له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا 3000 جه‌ندرمه‌ی زیره‌ڤانی بنێرن بۆ سه‌ر شاره حهیاتهکهو سلێمانی وێران بکه‌ن، ئه‌وه نیه ڕاوته‌گبیر ئه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌وتی کورد ته‌نها خه‌ونی شاعیران بێ؟
پاشان دێته سه‌ر باسی کاك نه‌وشیروان وته‌نها به‌و چه‌ند وه‌سفانه که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیروان به‌خوێنه‌ر ئهفراندێنێت وجگه له‌وه‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسۆزی دێرین که‌ڕه‌نگه ئه‌مه‌شی پێ ڕه‌وا نه‌بینیبێ، وه‌ك پیاوێکی حه‌قبێژ پێی قبوڵه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پرنیسیپی به‌رنامه‌کانیدا دایه، نه‌وه‌ك ئامانجی به‌رنامه‌کان. جگه له‌وه‌ش وه‌ك پیاوێکی سیاسی نایبینێ وپێی وایه پێوسته پێ به‌قه‌ده‌ر به‌ڕه‌که‌ی خۆی ڕابکێشێ وبه‌ڵێنی زۆر زه‌وه‌نده نه‌دا به‌گوێی خه‌ڵکیدا، ئه‌مه سه‌رله‌به‌ری ئه‌وه‌ی به‌که‌سایه‌تیه‌کی دبلۆماسی نازانێ و وای پێباشه نه‌رم ونیان تر بێ وئه‌وه‌نده ڕه‌ق نه‌بێ. هۆمه‌ر دزه‌یی له‌پاڵ ئه‌م وه‌سفانه‌ی بۆ که‌سایه‌تی کاك نه‌وشیروان نایه‌وێ خوێنه‌رو نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و ڕاستیانه بزانن ، کهکاك نه‌وشیروان که‌سایه‌تیه‌کی تاڕادهبهدهر داوێن پاك و،نمونه‌ی ڕه‌وشت به‌رز و،پاپه‌ند بوو به‌که‌لتووری جوانی کورده‌وه‌اری و،له‌خێزانێکی ساده‌و ساکاری ئه‌م شاره‌و، بیرمه‌ندێکی مه‌زنی ئه‌م گه‌له‌و، سیاسیه‌کی تاسه‌ر ئیسقان کوردپه‌روه‌رو، ڕیکۆردێکی پاك و بێگه‌رد، له‌ماوه‌ی ژیانی خه‌باتی سیاسی وسه‌ربازیدا ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌که که‌خاوه‌نی هیچ فایلێك نیه‌و ئه‌توانێ په‌یکۆڵی(ته‌حه‌دا)ی هه‌موو ئه‌وانه بداته‌وه له‌سه‌ر نه‌بوونی دزی و گه‌نده‌ڵی وخراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات. نوسه‌ر نایه‌وێ ئه‌م ڕاستیهیانه ده‌ربکه‌ون و وائه‌زانێ به‌م کاره‌ی ئێدی که‌سی نیه شاره‌زایی مێژوو وخه‌باتی کورد بێ ، جگه له‌و، له‌ڕاستیدا ئه‌مه بێویژدانیه که به‌رانبه‌ر مێژوو ئه‌وه‌نده خۆت له‌ڕاستیه‌کان لابده‌یت وبتهوێت چه‌واشه‌کاری بکه‌یت ولهڕهنج وخه‌باتی که‌سێك بدزیت وههڵیانچنیته سه‌ر خه‌له‌و خه‌رمانی که‌سانی تر که‌شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بن. لێره‌وه مۆڕاڵی سیاسی مێژوو نووس ده‌رئه‌که‌وێ که چه‌ند له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان ڕاستگۆ ئه‌بن. بۆیه ئه‌م جۆره مێژووه زۆر به‌زوویی ئه‌خرێنه سه‌ر شێڵفی له‌بیرچوونه‌وه. بیری چوو که کاك نه‌وشیروان ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی گه‌له‌که‌مان بوو له‌ساڵی 1991، بیری چوو سکرتێری گه‌وره‌ترین و مه‌زنترین بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردبوو، بیری چۆته‌وه سه‌رنوسه‌ری ڕزگاری بوو، بیری چۆته‌وه یه‌کێ بوه له‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقیان نووسیوه‌ته‌وه، بیری چۆته‌وه یه‌کێ بوه له‌وانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی 1992 داوای کرد له‌و کاته‌وه پارتی فه‌رمان ڕه‌وا بێ ویه‌کێتیش ئۆپۆزیسێۆن، بیری چۆته‌وه یه‌که‌م که‌س بوه داوای کردوه یه‌کێتی پێوسته شێوازی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی تیایه، نه‌ك هه‌ر ده‌ستاو ده‌ستی پێ‌بکرێ، به‌ڵکه له‌سه‌ر شیوازێکی نوێ ودیموکراتی بێ، بیر چۆته‌وه داهێنه‌ری سه‌ره‌کی لیستی گۆڕانه‌و توانی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا قورسایی خۆی له‌هه‌موو جیگه‌یه‌کی کوردستان دابکوتێ وگه‌ر ته‌زویر نه‌کرایه ئه‌وا دڵنیابوین ده‌نگی گۆڕان له‌دهۆك له‌هه‌ولێر زیاتر ئه‌بوو، وه هه‌ولێر له‌سلێمانی زیاتر ئه‌بو، بیر چۆته‌وه هه‌موو کوردوستانیانی تاراوگه پاڵپست گۆڕانن وئه‌م جاره‌یان ده‌نگی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ده‌ن به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ته‌زویرو گه‌نده‌ڵدا.
سه‌ره‌تا وه‌ك هۆشداریه‌ك نووسه‌ر ئه‌یه‌وێ پێمان بڵێ ئه‌و دروشمانه‌ی گۆڕان به‌رزی کردونه‌ته‌وه، هیچیان له‌وانه‌ی کۆمۆنیست و ئیسلامیه‌کانی ئێران وناپلێۆنهکان زیاتر نین، بۆیه به‌ڕای هۆمه‌ر دزه‌یی پێوسته سڵ له‌وانه‌ی گۆڕانیش بکرێته‌وه‌و باوه‌ڕی پێنه‌کرێ. گه‌ر وایه ئه‌ی بۆچی عیسا کاتێ ئه‌ڵێ گه‌ر لهڕوومهتیان دای، ئه‌ولایه‌ی تریشیان بده‌رێ، ئایا به‌مه مهسحێهت کۆتایی هات؟ ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌موو باش ئه‌زانین که‌هیچ مه‌سیحیه‌ك نیه ئاماده‌بێ نه‌ك له‌لای ڕوومه‌تێکی بدرێ، به‌ڵکه په‌نجه‌شت به‌ری بکه‌وێ، خۆ هه‌ر ئه‌مانن ئه‌بوو نه‌بونایه‌ته داگیرکه‌ران وکۆیله دروست که‌ران که‌چی ئاواش نه مه‌سیح و نه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه په‌شیمان نین له‌و دروشمانه، خۆ گه‌ر سه‌یری محه‌مه‌دیش بکه‌ین ئه‌وا ڕه‌نگه چه‌ندین دروشمی باقوبریقی هه‌بێ(یه‌کسانی، هه‌ق، ئاشتی و نه‌مانی هه‌ژاری،،،،) وکه‌سیش په‌یڕه‌وی ناکه‌ن، که‌چی نه موحه‌مه‌دو نه بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی به‌خۆوه دیوه که‌ئه‌بوو بکرێ، پاشان گه‌ر له‌ووڵاتێکی وه‌ك (چین)بڕوانین که‌به‌هۆی سیستمه‌ی سۆشیالستیهوه له‌تواناییدایه زیاتر له ملیارێك مرۆڤ به‌ڕێوه به‌رێ وله‌سه‌ر ئه‌مه‌شه‌وه سیستمێکی ئابووری تۆکمه‌ی وای هه‌یه که پشکی له‌هه‌موو ئابووری جیهاندا هه‌یه‌و ته‌نها له ئابووری ئه‌مریکا زیاتر له(6 تریلێۆن)دۆلار به‌شداری ئابوری سه‌رمایه‌داری هه‌یه‌و ، ئه‌مریکاش نه‌ك هه‌ر قه‌رزارێتی به‌ڵکه، له‌زۆر کاتدا چاره‌نووسی سیاسی وئابووری له‌ژێر چه‌پۆکی ئه‌م ووڵاته سۆشیالستهیه . که‌واته ئه‌وه‌ی ڕووسیای ستالینی کرده ده‌وڵه‌وتێکی دیکتاتۆری ، ئه‌و بیر‌و بۆچوون وئایدۆلۆژیایهی کۆمۆنیست نه‌بو، به‌ڵکه ئه‌و که‌سایه‌تیه بوو که‌به‌هه‌ڵه ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ی په‌یڕه‌و کرد. بۆیه نابێ ڕه‌شبین بین وئه‌وه‌ی هه‌ر دروشمێکی به‌رز کردوه،به‌چاوی گومان لێی بڕوانین ومێژووی ڕه‌شی چه‌ند که‌سێکی وه‌بیر بێنینه‌وه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌وه‌نده‌ی سڵ له‌وانه ئه‌که‌مه‌وه که‌ته‌نها قسه له‌سه‌ر رابردوو وسهروهریهکانی ئه‌که‌نه‌وه، به‌هیچ جۆرێ ترس ودڵه ڕاوکێم له‌وانه نیه که‌ڕۆژانه شتی نوێ دێننه کایه‌وه‌و له‌داهێنان به‌رده‌وامن، پاشان کاك نه‌وشیروانیش نه‌ی وتوه ئه‌م گۆڕانه‌ی من له‌شه‌وو ڕۆژێکدا ڕووئه‌دا، ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر هێمنی ودوورو درێژی ئه‌م گۆڕانه کردوه.
هۆمه‌ر دزه‌یی نه‌ك هه‌ر مافی ته‌واوی کاك نه‌وشیروانی خواردووه، به‌ڵکه له‌رۆڵ وگرنگیشی که‌م کردۆته‌وه،ئه‌وه‌تا پێمان ئه‌ڵێ تاڵه‌بانی خۆی گۆڕانه، ئێمه‌ش ئه‌پرسین ، گه‌ر وابوایه ، ئه‌بوو لانی که‌م چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، که نووسه‌ر تائێستا هه‌ر به‌لیستی گۆران ناوزه‌ندی ئه‌کا(که‌ئه‌مه‌ش خۆی مه‌رامی له‌پشته)، جێبه‌جێی بکردایه، شه‌ش مانگ به‌ر ئێستا مامه‌که‌ی تۆ پرۆژه‌یه‌کی خسته به‌رده‌ست یه‌کیتی و گوایه پێوسته حزب له‌حکومه‌ت جیابکرێته‌وه، ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ کرا، حه‌تمه‌ن نه‌خێر. به‌ڵگه‌ش گه‌لێ زۆره و پێوست بهوهبیرهێنانهوه ناکا، گه‌ر گۆڕان بوایه ئایا تا ئێستا بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌ستاو ده‌ستی پێنه‌کراوه، گه‌ر گۆڕان بوایه، ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵات ته‌نها لای بنهماڵهکایهتی وجگه لهبنهمهڵهکهی که‌سی تر پۆستی به‌رزیان نیه، گه‌ر گۆڕان بوایه، ئه‌ی له‌سایه‌ی چی کورد ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌به‌غدا پاشه‌کشه‌ی پێ ئه‌کرێ وهیچ له‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگ وچاره‌نووس سازانه به‌هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانه هیچ نه‌بوایه بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکیش بوایه، خۆ ئه‌بوایه بیوتایه من گۆڕانم و حه‌زم له‌گۆڕان کاری و چاکسازیه.
ئیدی له‌کۆتایی ناسینی که‌سایه‌تیه‌کاندا، هاتوه نه‌ختێ به‌شان وباڵی مه‌سعود هه‌ڵئه‌داو لێمان ئه‌کا به‌سه‌رۆکی کوردستان، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا نوسه‌ر پێ خۆشه که بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چه‌ند کاندیدێك هه‌بوه، جا نازانم له‌یه‌ك ڕسته‌دا مه‌سعود سه‌رۆکی کوردستانه وه‌یان سه‌رۆکی هه‌رێمه؟ ئه‌گه‌ر چی لای ئێمه گرنگ نیه چۆن مهسعودمان پێ ئه‌ناسێنی چونکه مه‌سعود ته‌نها سه‌رۆکێکی تهزوویرو جاش وخۆفرۆشه. لێره‌دا نووسه‌ر باسی کوردستان ئه‌کا، نازانێ به‌م قسه‌یه‌ی ئاغای تاڵه‌بانی لیێ زویر ئه‌بێ وڕه‌نگه سه‌رزه‌نشتیشی بکا، که‌وا چۆن ئه‌م زاره‌وه‌یه به‌کاردێنێ له‌کاتێکدا کوردستان وده‌وڵه‌تی کوردی لای ئه‌م خه‌ونی شاعیرانه‌یه. جا تکایه ئاگات له‌خۆت بێ، هه‌وڵ بده ڕیسه‌که له‌خۆت مه‌که‌ره‌وه به خوری با بێبه‌ش نه‌بی له مه‌کره‌مه‌ی سه‌رۆك.
هۆمه‌ر دزه‌یی ئه‌وه‌نده په‌شۆکاوی لێدهرئهکهوێ که نه‌یتوانیوه به‌ئاسانی بیشارێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن یه‌کێتی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌په‌له خه‌ریکی ڕهشکردنهوهو قیرتاوکردنی جاده‌و شه‌قامه‌کانی شار بوون و دادی نه‌دان ، ئه‌وا ئه‌میش له‌و ترس ودڵه ڕاوکێیه به‌دوور نیه، به‌ڵام به‌شێوازی جیاوازتر. بڕوانن کاتێ مرۆڤی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ترسی له‌ده‌ست جوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌بێ، په‌نا بۆ هه‌موو پاساوێك ئه‌بات، له‌وانه ترس وهه‌ره‌شه. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه ، نوسه‌ر دێت وهه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوایی ئه‌کات وئه‌ڵێ پێوسته ، ئه‌و گۆڕان کاریانه په‌له‌ی لێنه‌کرێت وجێبهێلدرێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کی له‌سه‌ر خۆ‌و سروشتیانه ڕووبدا، وه‌یان ئه‌ڵێ ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی کاك نه‌وشیروان ده‌ستی داوه‌تێ، ئه‌بێته هۆی یه‌کترازانی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌له‌که‌مان وتێکدانی ده‌ست که‌وته‌کان، یان پێیوایه ئه‌بێته هۆی دروست کردنی گرژی وبه‌گژداچوونه‌وه‌ی چین وتوێژه‌کانی گه‌ل، به‌ڵام باس له‌شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ ناکا که هۆکاره‌که‌ی گۆڕان نه‌بوه، به‌ڵکه به‌رژه‌وه‌ندی مادی وبنه‌ماڵه‌یی، که‌واته هه‌ر گرژیه‌ك ڕووبدا، ئه‌وا له‌سه‌ر پاره‌یه، نه‌ك له‌سه‌ر هۆکاری گۆڕان وچاکسازی .
دیسان هه‌ڕه‌شه ئه‌کاو ئه‌ڵێ،هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی که‌به‌درێژایی مێژوی خه‌باتی گه‌لی کورد ووجودیان له‌مه‌یدانی سیاسی کوردستانی عێراقدا هه‌بوه، به‌یه‌ك ده‌ستوه‌شاندن ئیترچۆن کایه‌که چۆڵ بکه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش پێوسته هه‌موان بزانین گه‌ر له‌و مێژووه دوور‌و درێژه‌دا هیچیان بۆ کورد سه‌وز نه‌کردبێ،ئه‌وا باشتره خۆیان واز بێنن، ئه‌گینا میله‌ت له‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیانه‌ی داهاتودا کایه‌که‌یان به‌ته‌واوی پێ چۆڵ ئه‌که‌ن، خۆ ئه‌و کایه‌یه موڵکی باوکی که‌س نیه و له‌سه‌ر که‌سیش تاپۆ نه‌کراوه، ئه‌و کایه‌یه بۆ دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانه‌و کێ شایه‌نی بێ، ئه‌وا میله‌ت به‌خێرهاتنی لێ ئه‌کاو نه‌فره‌ت له‌وانه‌ش ئه‌کا، که‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبنه‌ماڵه‌کانیان خستۆته پێش وسهرو گه‌له‌وه. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوی لێهات و تازه که‌س ناتوانێ به‌هێزی چه‌کداری کایه به‌که‌س چۆڵ بکا، گه‌ر ئه‌ته‌وێ کایه‌که چۆڵ نه‌که‌ی، ئه‌وا پێوسته گۆڕانکاری و چاکسازی بکه‌ی، پێوسته دڵسۆزی بنوێنی، پێوسته ده‌وڵه‌وتی کوردی به‌خه‌ون نه‌زانی ، پێوسته داکۆکی ته‌نها له‌مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ی، پیوسته کورد چێتی بکه‌ی، نه‌ك عێراقچێتی وتورکچێتی وئێرانچێتی. گه‌نج ولاوی کورد داوای ژیانێکی پڕ یه‌کسانی ئه‌که‌ن، داوای ماف وئاوو کاره‌باو خانووبه‌ره ئه‌که‌ن ، داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شوێنه داگیرکراوه‌کان ئه‌که‌ن، داوای سه‌فه‌رو سیاحه‌ت وخۆشبه‌ختی وکامه‌رانی بۆ هه‌موان ئه‌که‌ن، داوا ئه‌که‌ن ئه‌وانیش بێبه‌ش نه‌بن له سه‌روه‌ت و داهاتی نه‌وتی کوردستان، داوا ئه‌که‌ن داهاتی نه‌وت به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه تۆمار بکرێ و نه‌ك به‌ناوی وه‌زیرو تاپۆکه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند که‌سانێ بێ، داوای ئه‌وه ئه‌که‌ن بنێردرێن بۆ خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، نه‌ك ته‌نها خزم وکه‌سی به‌رپرسان وبنهمهڵهی تاڵه‌بانی وبه‌رزانی، داوای ئه‌وه ئه‌که‌ن که‌لتوورو گۆرانی ومۆزیك هه‌راج نه‌کرێ وپاره‌و پوول له‌سه‌ر هونه‌ری کوردی ره‌سه‌ن و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی سه‌رف بکرێ، نه‌ك فرێ بدرێته نێو قوڕگی عه‌ره‌ب و فارس و تورك.
هۆمه‌ر دزه‌یی، ڕاده‌ی په‌شۆکاوی گه‌یشتۆته ئاستی هستیریاو توڕه‌یی، که‌چی تر ناتوانێ وه‌ك مرۆڤێکی ئاسایی ڕووی خۆیمان نیشان بدات وئه‌ڵێ،ئه‌م پارووه گه‌وره‌یه‌ی که لسیتی گۆڕان بۆ ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵی کورد داوای ئه‌کا وا به‌ئاسانی قووت نادرێ، جا بابزانین ئه‌و داوایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چیه وا له‌ده‌سه‌ڵات وحاشیهکانیان کردوه به‌و شێوه‌یه بپه‌یڤن، ئایا جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان داوایه‌کی ڕه‌وا نین له‌سیستمی دیموکراتی جیهانی،ئایا شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌و به‌کارهێنانی پاره‌و داهاتدا کارێکی باش نیه، ئایا کۆکرنه‌وه‌و یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه لهسوپایهکی نیزامی‌دا ودهرهێنانیان و دوور خستنه‌وه‌یان لهڕکێفی حزب وسهرۆکهکانیاندا کارێکی باش نیه، ئایا ده‌ستاو ده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵات کارێکی دیموکراتی نیه، ئایا داکۆکی له‌ژن و مافه‌کانیان کارێکی مرۆڤایه‌تی نیه، ئایا گرتنی تاوانباران وسه‌روه‌ری یاسا کارێکی شارستانی باش نیه، ئایا دیارده‌ی یه‌ك ژنی و وه‌فا بۆیان کارێکی باش نیه، ئایا ڕه‌شه‌کوژی ژنان به‌پاساوی شه‌ره‌ف و بێ لێپرسینه‌وه کارێکی گونجاوه، ئایا بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ کابان کارێکی سروشتی نیه، ئایا دابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت و داهات هه‌رێم به‌سه‌ر هه‌مواندا کارێکی باش نیه،ئایا پاڵپشتی و هاوکاری وده‌ستگرتنی لاوان وپێشخستنیان کارێکی باش نیه؟ ئه‌مانه‌ن به‌شێك له‌به‌رنامه‌و داواکاری گۆڕان، که نووسه‌ر پێی وایه ئه‌مانه پارویه‌کی گه‌وره‌یه و جووینی ددان وشهویلاگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له‌توانای دانیه بیان هاڕێ.
نووسه‌ر بیری چوه که‌گۆڕان نه‌ك هه‌ر پێوسته به‌ڵکه ئه‌وروپیه‌کان له‌مێژه پهڕاندویانه، ئه‌مریکیه‌کان به‌هه‌مان شێوه، وا عه‌ره‌به‌کانی خلیجیشیان چوه سه‌ر، ئێدی بۆ ئه‌بێ بۆ کورد گۆڕان کارێکی خراپ وپێشوه‌خت بێ؟ بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی گۆڕانیان کرد، هیچیان له‌ئێمه زیاتره؟ ئایا ئه‌وان (شعب الله مختار) ن، کوردیش (شعب شه‌یتان)ه.
نووسه‌ر له‌بڕگه‌یه‌کدا گه‌لێ باشی پێکاوه‌و ئه‌ڵێ، کوردستان مه‌ترسی ده‌ره‌کی له‌سه‌ره‌و به‌تایبه‌تی ناوه‌ند، واتهبهغداد،منیش ته‌واو هاوڕاتم وپێم وایه،، هه‌ریه‌که له‌سه‌رۆکی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، چه‌ندین به‌رپرسی کوردی تر له‌وێ بونه‌ته خزمه‌تکاری عێراق‌و وه‌ك چه‌سپی دوو قل وان له‌نێوان شیعه‌و سونهداو بۆ کوردیش وه‌ك جه‌مسه‌ره لهیهکچوهکانی موگناتیس . به‌ڵێ به‌ڕاسی وایه، ئه‌مانه دۆژمنی سه‌رسه‌ختی کوردن و به‌ڕاستیش که‌تائیستا هیچ بۆ کورد نه‌کراوه ، ئه‌وا له‌ڕێگای ئه‌م شانده‌ی خۆمانه‌وه بوه، که‌واته ڕاست ئه‌که‌ی ناوه‌ند ترسه له‌سه‌ر کوردستان. وه تا ئه‌وانیش له‌وێ بن وسیاسه‌ت ئه‌وان بیکه‌ن حاڵی کورد له‌وه باشتر نابێ، وه‌هه‌تا کورد به‌یه‌ك لیستی وبه‌م جۆره هاوپه‌یمانێتیانه بچێ بۆ ناوه‌ند هه‌ر هه‌مان ده‌ست که‌وتمان ئه‌بێ، واته دۆڕاندن وپاشه کشه.(ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه مه‌به‌ستی تۆ نه‌بوو).
ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانی لهپهرلهمانهکهی خۆماندا ووتار به‌عه‌ره‌بی ئه‌دا، سه‌رۆك وجێگره‌که‌ی به‌ته‌زکیه دائه‌نێ، کامێرا‌و میدیا نایه‌ڵێ ڕوماڵی دانیشتنه‌کان بکه‌ن، دژایه‌تی هه‌موو کارێکی به‌رسته‌ی نهیانران ئه‌که‌ن. تاڵه‌بانی بۆ نووسینه‌وه‌ی یادوهرهکانی په‌نا بۆ عه‌ره‌بێك ئه‌باو خوێنه‌ری کوردیش ئه‌بێ له‌ڕێگای وه‌رگێڕه‌وه بتوانێ گوێی لهسهرکردهکهی بێ، له‌دونیادا شتی وابوه که‌سه‌رکرده‌ی میله‌تێ شه‌رم بکا بۆ ڕۆژنامه نووسێکی میله‌تی خۆی بدوێ و ژیان نامه‌که‌ی له‌ڕێگای دوژمنه‌که‌یه‌وه بنوسرێته‌وه. وه‌یان بیه‌وێ له‌کاتی خانهنیشینیدا جگه له‌شاره حهیاتهکهو کۆیه‌ی زێدی باوك وباپیری ، ئه‌سته‌مبوڵ هه‌ڵببژێرێ وله‌وێ کوتایی به‌ژیانی خۆی بێنێ، ئایا ئه‌مه سوکایه‌تی نیه به کورد و کوردستانی ئه‌کات؟ ئائه‌مه‌یه سیاسی قاڵبوو؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست