چۆن مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه که‌م بکه‌ینه‌وه ؟
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
هۆکاری له داونانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پێنجه‌م :-
6- نه‌بوونی هاوده‌نگی و یه‌کڕیزی له نێوان لایه‌نه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وا زۆر به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که نه‌ک هه‌ر هیچ هاوده‌نگی و یه‌کڕیزییه‌ک نییه له نێوانیاندا به‌ڵکو هه‌تا خودی هاوسه‌نگه‌رانی ڕابردووی خۆشیان بۆ قبووڵ ناکرێت . به‌لای هه‌ندێک له‌م لایه‌نانه‌وه گرنگ نییه که کۆماری ئیسلامی ئێران چ تاوان و مه‌رگه‌ساتێک ئه‌نجام ده‌دات له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ڵام زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه که لایه‌نێکی شۆڕشگێڕی کوردی گه‌شه نه‌کات و بکه‌ونه بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆی و ناشیرین نیشاندانی له نێو کۆمه‌ڵگادا ، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له‌و لایه‌نانه سه‌نگه‌ری داگیرکه‌ره‌که نه‌گۆڕنه‌وه به سه‌نگه‌ری هاوخوێنه‌که‌ی خۆیان و له کۆماری ئیسلامی ئێران به پهرۆشتربن بۆ گیان له ده‌ستدانی پاسدارێکی کوردکوژ ئه‌گه‌ر به ده‌ستی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌نێو بچێت .
بۆ نموونه له ڕابردوودا چه‌ندین تێکهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌کانی په‌ژاک و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هاته ئاراوه ، که کاریگه‌رترینیان گرتنی پایه‌گای خه‌راجیان بوو له ناوچه‌ی ڕه‌وانسه‌ری سه‌ر به کرماشان ، له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌دا سه‌رجه‌م 43 پاسدار و 5 گه‌ریلای پژاک گیانیان له ده‌ست دا .
ئه‌م چالاکیه له ناوچه‌یه‌کدا ئه‌نجام درا که له ڕابردوودا(سه‌رده‌می به‌هێزیی دیموکرات و کۆمه‌ڵه) به هیچ جۆرێک چالاکی له‌و جۆره له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام نه‌درابوو ، له‌به‌رئه‌وه چالاکییه‌کی له‌و جۆره نه‌ک هه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێرانی سه‌رسام کرد به‌ڵکو ئه‌و لایه‌نه ئۆردوگانشینانهی که به‌هێزبوونی خۆیان له لاوازبوونی پ‌ک‌ک و پژاکدا ده‌بیننه‌وه ته‌واو به شۆکدا هێنا و له به‌رامبه‌ر چالاکییه‌کی له‌و جۆره‌دا نه‌ک هه‌ر خۆشحاڵ نه‌بوون به‌ڵکو په‌رده‌یان له‌سه‌ر نهێنیه شاراوه‌کانیان لادا و ئه‌وان به‌ر له کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ر که‌وتنه سه‌رکۆنه و مه‌حکومکردنی چالاکیه‌که و هاوده‌ردی ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و بنه‌ماڵه‌ی پاسداره کوژراوه‌کاندا . هه‌ندێک له‌و لایه‌نانه به ئاشکرا وه‌ک پارته‌که‌ی به‌ڕێز یه‌زدانپه‌نا(پاک) و هه‌ندێکی دیکه‌ش به شاراوه‌یی و له‌ژێر ناوی نهێنیدا هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌ربڕی .
ئه‌م هاوسۆزی ده‌ربڕینه زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کێک له‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه :-
1- ڕێگه خۆشکردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ نێو ڕیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران .
پێده‌چێت هه‌ندێک له‌و لایه‌نانه هیوابڕاو بووبن له ئه‌مریکا و له هه‌مان کاتیش‌دا مووچه نیوه ناچڵهکهی یه‌کێتی و پارتیش گیرفانیان گه‌رم نه‌کاته‌وه ، له‌به‌رئه‌وه ناچاری ئه‌وه بووبن که ڕێگه‌یه‌ک خۆش بکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو ڕیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ش بۆ نێو ڕیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبکرێت ، زه‌مینه خۆشکردنهکهش له ڕێگه‌ی ناوزڕاندنی ئازادیخوازان و پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ کوردکوژانی وه‌کو که‌ڕوبی و موسه‌وییه‌وه سه‌ری هه‌ڵده‌دا . له کاتێکدا له هیچ کوردێک شاراوه نییه که زۆرترین سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتدا له ماوه‌ی 8 ساڵ سه‌رۆکوه‌زیری موسهویدا ئه‌نجام دراوه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ته‌واوی ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له باشووری کوردستاندا به سه‌رپه‌رشتی ئاغای که‌ڕوبی بووه .
2- خه‌وبینین به دووباره‌کردنه‌وه‌ی کرده‌وه دزێوه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له کاتی ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991دا .
له پاش ئه‌نفاله وهحشیگهریهکهی عێراقی داگیرکه‌ر چاره‌نووسی یه‌کێتی و پارتیش به هه‌مان چاره‌نووسی ئیمڕۆی لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان گه‌یشت و هیچ پێگه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان نه‌ما له باشووردا(به تایبه‌ت لایه‌نی پارتی) ، له‌به‌رئه‌وه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی خۆیان هانایان بۆ که‌سه به‌کرێگیراوه‌کان ده‌برد ، به‌م کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌ش نه‌ک هه‌ر تاو‌انبارانیان له دادگای گه‌ل ده‌پاراست به‌ڵکو پله‌وپایه‌ی زیاتریشیان پێیان ئه‌سپارد و به‌خشیشیان ده‌دانێ و به چه‌کداره شۆڕشگێڕه‌کان ناویان ده‌بردن . ئه‌وا ئیمڕۆش هه‌مان دیارده له ڕۆژهه‌ڵاتدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و سه‌ره‌تا به پرسه و ماته‌مینی بۆ که‌سه به‌کرێگیراوه‌کان ده‌ست پێده‌کات .
ئه‌ی تۆ بڵێی ئه‌م ئاواتانه‌ی حیزبه ئۆردوگانشینه‌کان بێته دی ؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بێگومان نه‌خێره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رده‌می ئێستا هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می 1991زاینی نییه و هه‌م ئه‌و هه‌له‌ی بۆ یه‌کێتی و پارتی هاته پێشه‌وه ئه‌وا هیچ کاتێک بۆ حیزبه ئۆردوگانشینه‌کان نایه‌ته پێشه‌وه و هه‌م ئاستی هوشیاری جه‌ماوه‌ریش هاوشێوه‌ی ئاستی هوشیاری ڕابردوو نییه .
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا جه‌ماوه‌ری باشووری کوردستان له غیابی یه‌کێتی و پارتییه‌وه ته‌نها چه‌واشه‌ی ناوی کوردایه‌تیه‌که‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بووبن ، ئه‌وا تاوانهکهنی ئیمڕۆی یه‌کێتی و پارتی بوونه‌ته ئه‌زموونێکی هێجگار باش بۆ جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که له غیابی پارته ته‌قلیدیه‌کاندا هه‌م فریوی دروشمی باقوبریقهدار نه‌خۆن و هه‌م زیاتر له چاوه‌ڕوانی چه‌ند لایه‌نێکی ئۆردوگانشین و په‌رته‌وازه‌ی له‌ت و په‌تدا نه‌مێنن .
بیانووی حیزبه کلاسیکه‌کان بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن ئه‌وه‌یه که له نێو پاسداره کوژراوه‌کاندا ژماره‌یه‌ک کوردیشیان تێدایه ،،، بارک الله بۆ کوردایه‌تیتان !!!
ئه‌ی ده‌بێت ئه‌و 5 گه‌ریلایه‌ی که گیانیان له ده‌ستدا له‌و چالاکیه‌دا له چ ڕه‌گه‌زێک بووبن که سۆزی ئه‌م پارتانه ناچێته سه‌ریان ؟
ئه‌ی بۆچی هاوخه‌میتان بۆ ئه‌و 8 گه‌ریلایه‌ش ده‌رنه‌بڕی که له 25-05-2008دا که‌وتنه که‌مینی سوپای پاسدارانه‌وه و به پۆل گیانیان لێسهندرا ؟
ئه‌ی ئه‌و 11 شه‌هیده به ده‌ستی چ که‌سانێک له‌نێو چوون ؟
هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ش به نهێنی و له ژێر ناوی خوازراودا هاوسۆزی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و پاسداره کوژراوه‌کان ده‌ربڕیووه و ده‌ڵێن ئه‌و پاسدارانه ته‌نها 6 ڕۆژیان مابوو که سه‌ربازی ته‌واو بکه‌ن !!!!!
بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.rawanews.com/detailsWtar.aspx?=Wtar&ID=21&AuthorID=20
ئه‌م گوته‌یه زۆر جێگای سه‌رسوڕمانه !
چۆن ئه‌و لایه‌نه ده‌زانێت که ئه‌و پاسدارانه ته‌نها 6 ڕۆژیان مابوو که سه‌ربازی ته‌واو بکه‌ن ؟
پێده‌چێت ئه‌و لایه‌نه‌ی که ئه‌م لێدوانه‌ی داوه له ژێر ناوی خوازراوی (حاته‌م کرماشانی)دا هه‌م گرێدراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت و هه‌م له نێو فه‌رهه‌نگی تورکه‌کانیشدا توابێته‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر جار له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک و سه‌ربازانی تورک‌دا گوێبیستی زۆر گوته‌ی هاوشێوه و سه‌رنجڕاکێش ده‌بین له ڕاگه‌یاندنه تورکیه‌کانه‌وه که به‌سه‌ر سه‌ربازه کوژراوه‌کانیاندا هه‌ڵی ده‌ڵێن . بۆنموونه ده‌ڵێن :-
- فڵانه سه‌رباز ته‌نها یه‌ک حه‌فته‌ی مابوو که سه‌ربازی ته‌واو بکات !
فڵانه سه‌رباز ته‌نها یه‌ک مانگ بوو ببوویه باوکی دوو کۆرپه‌ی دوانه !
- فڵانه سه‌رباز تاقانه‌ی پیره‌مێرد و پیره‌ژنێکی په‌ککه‌وته بوو !
فڵانه سه‌رباز برای نۆ خوشک بوو ! ئه‌مه و زۆر گوته‌ی سه‌رنجڕاکێشی دیکه‌ش .
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به گه‌ریلا شه‌هیده‌کانیش ده‌ڵێن :-
هێنده تیرۆریسته‌مان به سزای مه‌رگ گه‌یاند !
هێنده ئاژاوهگێڕمان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ کرد !
هێنده تاوانبارمان له‌ناو برد - ..هتد .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه ڕاگه‌یاندنه تورکیه‌کان و ئه‌و لایه‌نه نهێنییه‌ی که له ژێر ناوی حاته‌م کرماشانیدا لێدوانی داوه ئه‌وا گوته‌کانیان هاوشێوه‌ن .
هاتوهاواری لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان چ به ئاشکرا و چ به نهێنی زامه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ساڕ‌ێژ نه‌کرد و چالاکیه‌که‌ی پایه‌گای خه‌راجیانی ڕه‌وانسه‌ریش له شوێنێکی هێنده هه‌ستیاردا بوو که وه‌ها به ئاسانی هه‌رس نه‌ده‌کرا به کۆماری ئیسلامی ئێران ، هه‌ر بۆیه‌ش ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران (عه‌لی خامنه‌یی) ناچار به جوڵه کرد بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هانابردن بۆ سه‌رۆک خێڵ و پیاوانی ئاینی تاوه‌کو ببنه له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنه‌کانی پژاک .
ئه‌گه‌رچی سه‌ردانه‌که‌ی خامنه‌یی له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئێراندابوو و ده‌یخواست وه‌کو ڕیکلامهیهکی هه‌ڵبژاردن بیهێنێته پێش چاوی جیهان ، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه نه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی نه کاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری و نه کاری ئه‌ویشه که پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ کاندیدێک بکات ، به‌ڵکو جموجوڵه شۆڕشگێڕیه‌کانی پژاک به جۆرێک گه‌شه‌ی سه‌ندبوو که ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بۆ ڕانه‌گیرێت و له شاری سه‌قزدا ڕاستینه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئاشکرا بکات که په‌یوه‌سته به چالاکیه‌کانی پژاکه‌وه و بڵێت [ ئه‌وه ئه‌مریکایه مه‌شق به هێزه‌کانی پژاک ده‌کات و چه‌ک و چۆڵهیان ده‌داتێ ] . له کاتێکدا هه‌ر چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌داری ئه‌مریکاوه پژاک وه‌کو ڕێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی ناسێنرا .
هه‌روه‌ها عه‌لی په‌ناهی که به‌رپرسی کۆنسوڵگه‌ری ئێرانه له هه‌ولێر مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی خامنه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاشکرا ده‌کات که په‌یوه‌سته به خه‌بات و چالاکیه‌کانی پژاک . بۆ بینینی گوته‌کانی عه‌لی په‌ناهی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=16d2d5dfکۆتایی...
هۆڵاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست