کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ کورد، نه‌ک ته‌نها بۆ پارتیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی

Tuesday, 09/10/2012, 12:00


که‌سی خۆفرۆش و خائین و ناپاک نه‌ک  بێنرخ  و سووکه‌، هه‌روا لای دوژمنه‌که‌شی به‌و چاوه‌ ته‌ماشاده‌کرێت. مه‌سعود بارزانی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ سووکه‌یه‌، که‌ ئه‌مڕۆ لای دوژمن و گه‌له‌که‌ی خۆشی به‌ها و نرخێکی نه‌ماوه‌، مه‌سعود له‌هاوشیوه‌ی جه‌لال تاله‌بانییه‌.، ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یان هێشتۆته‌وه‌  پاره‌یه‌، پاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیاوی سووکترتر له‌ خۆیان رابگرن تا هێز و ترسی خۆیان پیشان بده‌ن. مێژوو  نمونه‌ی زۆری وه‌ک ئه‌مانه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ دیوه‌، که‌ ده‌بوو له‌ دوای خۆیان هیچ دیکتاتۆرێکی دیکه‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌یان بۆ مێژوو دووباره‌ نه‌کردایه‌ته‌وه‌، لێ ئه‌وه‌ی دیکتاتۆر ده‌رسی لێوه‌رنه‌گرتبێت، هه‌ڵه‌ له‌ دوای یه‌که‌کانه‌ که‌ له‌ دوای یه‌کتر ده‌یکه‌نه‌وه‌! کاتێکیش ناوی دیکتاتۆر ده‌هێنرێت، به‌ناچاری مه‌سعود و جه‌لالیش ده‌بێت وه‌کو دوو دیکتاتۆر چاویان لێبکرێت، ئاخر دیکتاتۆر خاوه‌نی خاک و نیشتمانه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ حکومه‌تێک به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ئه‌و حکومه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی و ئیداری به‌ڕێوه‌ ده‌بات، به‌رگریی له‌ خاک و نیشتیمانه‌که‌یان ده‌که‌ن، میلله‌ته‌که‌ی خۆیان له‌ ئاستی میلله‌تانی تر به‌رزده‌نرخێنن،  سه‌رکرده‌ی دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ی کورد ئه‌وه‌شیان نییه‌، چونکه‌ ئه‌مانه‌ دروستکراوی دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانن و له‌ بار و زروفێکی ناسروشتییدا سێ پاریزگا به‌ ناوی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، دوو سێ ملیۆن هاوڵاتیی له‌ سێ پاریزگای عێراقدا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌که‌ی به‌غدادا ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بووه‌ له‌ ئیستا، ته‌ندروستیی و باری ئابووری و ئه‌منییان زۆر چاکتر بوو له‌وه‌ی، که‌ ئیستا ئه‌مان له‌ خه‌ڵکه‌که‌یان سه‌ندۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی به‌عس به‌و هه‌موو ئه‌نفال و راگواستن و کوشتن و بڕین و له‌ سێداره‌دانه‌ وه‌ک نمونه‌ بهێنینه‌وه‌، ناکاته‌ ئه‌وه‌ی که‌ پارتی و یه‌کێتیی له‌ ماوه‌ی 25 ساڵدا کوردیان تیاقڕکردووه‌، له‌ شه‌ڕی ناوخۆوه‌ بگره‌، تا ده‌گاته‌ گرتن و کوشتنی نێو ده‌یان زیندانه‌کانیان که‌ بۆ نه‌یاره‌کانی خۆیانیان کردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ نه‌خۆشیی و کاره‌ساتیی رێگاوبان، تا ده‌گاته‌ ماڵئاوایی و وڵات جێهێشتن، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌یان جار له‌ تاوانی سه‌دام و حکومه‌ته‌کانی عه‌ره‌بی عیراقیی زیاتره‌.
ئه‌مانه‌ی مه‌سعود و جه‌لال، به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵکی وڵاتیی خۆیان کردوویانه‌، گێڕانه‌وه‌ی مێژوو، خوێندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی سیاسیی شه‌رمه‌زاره‌ له‌ ئاستیاندا که‌ ناتوانێت تایبه‌تمه‌ندیی و پێناسه‌ی بۆ بکات، تاوانی ئه‌م دوانه‌، ئه‌توار و کرداره‌کانیان زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ باسبکرێت.
مه‌سعود بارزانی که‌ خۆی به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌ سه‌رۆکی پارتیی و به‌ سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌زانێت، خه‌ویش به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌موو کورده‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌م کابرایه‌ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ بێشه‌رمه‌یه‌، شانازنی ده‌کات، که‌ تورکان چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن و پێی ده‌ڵێن تورکیا و گه‌لی تورک شانازییت پێوه‌ ده‌کات، بۆیه‌ فوو ده‌کاته‌ خۆی و هه‌ر قسه‌ و ئاخافتنێکی بۆن و به‌رامی خیانه‌تی زۆرتری لێده‌چۆڕێت. جگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ دواییدا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م هه‌موو چه‌پڵه‌ و هوتافه‌ بۆ ئۆردوغانه‌، نه‌ک بۆ ئه‌م سه‌رۆکه‌ له‌رزۆک و سووکه‌ی هه‌رێمی کوردستان.
خه‌ڵکی کوردستان له‌ جیاتی مه‌سعود بارزانی ده‌بێت شه‌رم  بکات، که‌ که‌سایه‌تییه‌کی ئاوا له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات و هێشتوویه‌تی تا ئیستا ئه‌م کابرا سووکه‌ سه‌رۆکێتی و سه‌ردانی وڵاتانی داگیرکه‌ر بکات و ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی پیده‌که‌ن.





گوێبگرن بزانن مه‌سعودچۆب باسی دوژمن و داگیرکه‌رانی نیشتیمانه‌ له‌تکراوه‌که‌ی ده‌کات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە