کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تورکیا داواکەی مەسعودی ڕەتکردەوە

Monday, 26/11/2012, 12:00






گەر چی تورکیا ئەندامی ناتۆیە، لێ تا هەنووکە سیاسەتی سەربەخۆیی خۆی لەدەست نەداوە، وەك چۆن ناتۆش نەیاتوانیوە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ فشار بخەنە سەر بازاری هاوبەشی ئەوروپا کە تورکیا وەك نەندام وەربگرێ، ئاواهاش تورکیا بەتابیەتی لەڕووی سەربازیەوە چەندین هەوڵی ناتۆی ڕەتکردۆتەوە. بۆ نمونە لەکاتی هێرشی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، تورکیا ڕێگەی نەدا بەلەشکری ئەمریکا هێرش ببنە سەر عێراق لە دیوی تورکیاوە. کەئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لای ئەمریکیەکان دروست کرد. هەر ئەم جارەش تورکیا ، چ ناتۆو چ ئەمریکا نەیانتوانی لەجەنگی سوریاوە تێوەی بگلێنن. لەمەشدا تورکیا ئەگەر چی بەنهێنێ یارمەتی بەشێك لە ئۆپۆزیسێۆنی سوریا ئەدا، بەڵام نەبۆتە لایەنێکی کێشەکە.
لەگەڵ هەڵکشانی قەیرانەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی دەوڵەوتی عێراقی لەڕێگای هێزی(دیجلە)وە لەناوچەکانی گەرمیان، مەسعود چاك ئەزانێ کە هێزی کوردی وەیان ڕاستر بێژین(میلیشیاکانی)پارتی و یەکێتی ، ئەو توانا سەربازی و مادیانەیان نیە دژ بەهێزەکانی عێراقی. بۆیە لەسەرەتاوە داوای لەتورکیا کرد کە بەهانایەوە بێت و لەم قەیرانە ڕزگاریان بکا. مەسعود لەبەرئەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ کۆمپانیای تورکی و ساڵانە بەبڕی ٦ تا ٨ ملیار دۆلار کەڵک بەتورکیا ئەگەیەنێ، وای ئەزانی کە ئێدی تورکیا وابەستە ئەبێ و دەستەمۆی پارتی ئەبێ.. ئەم خەونە حوشتریەی مەسعود کەتەنها سەرکردەی نەزان و گەمژە بیری لێ ئەکاتەوە ، وای لێکرد ئێستا نەتوانێ ڕووبەڕوی ئەو هێزانە ببێتەوە کە ئەوڕۆ نا سبەی هێرش ئەکەنە سەر ئەو شوێنانەی کە لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ بۆیانی ڕزگار کرد لەدژی یەکێتی، وا ئێستا هەمان سیناریۆ بەپێچەوانەوە ڕوو ئەدا، واتە ئەم جارە هەمان هێز و هەمان سەرکردەی سەربازی هەولێر و بادینان لەپارتی و مەسعود پاك ئەکەنەوە.
هەواڵی ڕەتکردنەوەی داوای یارمەتی مەسعود لەئەردۆگان، سەردێڕی زۆربەی دەزگا ڕۆژنامەوانی و تەلەفیزیۆنەکانی ئەمڕۆی تورکیا بوو. مەسعود بەپەرۆشەوە جەختی لەوە کردبۆوە کە پێوستە تورکیا بەرژوەندی خۆی لە عێراق ڕەچاو بکا و یارمەتی ئەو کۆمپانیا تورکیانە بدا کە لەکوردستان خەریکی بارزگانین. لێ تورکیا ئەم داوا سەربازیەی مەسعودی نەك هەر ڕەچاو نەکرد، بەڵکە ڕەتی کردەوە.
دیارە بۆ ئەمەش ئۆردوگان و تورکیا لەگەڵ مالیکی جۆرێك لەئیتفاقیەی بازرگانی و سەربازی بەنهێنێ هەیە ، لەکاتێکدا تورکیا و عێراق لەم جۆرە پرۆتۆکۆلانەیان واژوو کردوە لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. بۆیە مەحاڵ نیە کەوا تورکیا و عێراق بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێکەوتننامەنەی کاتی سەدام سەبارەت بە ئاڵگوڕی سەربازی و ئابووری.
بۆیە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە جارێکی تر داوا لەخەڵکی کوردستان ئەکەین کە خۆیان نەخەنە چەتری دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن، بەوەی لەکاتی بەرپابوونی جەنگدا شەڕ بۆ مەسعود و جەلال بکەن.. ئەم جارە بەشێوەیەکی تایبەتی ڕووی دەممان ئەکەینە بزووتنەوەی گۆڕان و خۆیان بەدوور بگرن لە سیاسەتە هەڵەو چەوتەکانی دەسەڵات و وە زۆربەتایبەتیش داوا لە(مام ڕۆستەم)ئەکەم کە بەهەڵە نەکەوێتە داوای ئەوانەی بانگەشەی شەڕ ئەکەن و هیوامان گەورەیە کە ناکەوێتە داوی مەسعودەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە