کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوزاد هادى دەكرێتە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران

Wednesday, 14/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست_ پەیامنێری (4) هەولێر
بە پێی ئەو زانیارییانەى دەستمان كەوتووە پاریزگاری هەولێر نەوزاد هادى لە جێگەى فەوزى حەریری سەرۆكى ئێستاى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران لە كابینەى 7ى نێچیری  دادەندرێت.
سەرچاوەكە هۆكاری دانانى نەوزادیشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە نەوزاد هادی یەكێكە لەو بەرپرسانەى سەر بە كوتلەى نێچیرە و ناوى لە لیستى رەشى گەندەڵكاراندا هاتووە، بۆ ئەوەى لێپرسینەوەى لەگەڵ نەكرێت و كارە نایاساییەكانى ناوبراو و نێچیرڤان و بنەماڵەى بارزانى ئاشكرا نەبێت، ئەو پۆستەى دەدەنێ.
هەمان سەرچاوە ئەوەشى ئاشكرا كرد تا ساڵى 2007 دەسەڵاتى زەوى پێدان لە دەستى نەوزاد هادى وەك پارێزگاى هەولێر بووە و بە ئارەزووى خۆى زیاتر لە 1000 زەوى 200 بۆ 250 مەتری بەخشیوە بە کەسە نزیک و ناسیاو و پیاوەکانی خۆی، ئەوەش جیا لە پێدانى زەوى بە شێوەى موساتەحە بە چواردەورەكەى بۆ بازرگانى پێكردنیان.
جێى ئاماژە بۆ كردنە لەم ماوەیەدا لە بازگەى رێى موسڵ رۆژانە رێ بە 300 تانكەری نەوت دەدەن، دەرباز ببن، 3 تانكەری نەوت رێیان لێ دەگیرێت دەرباز ببن ئەویش بە پێى ئەو یاسایە، بەڵام دواتر بەرپرسى یەكەمى ئەو بازگەیە دێت و خۆى توڕە دەكات و دەڵێت نازانن ئەو تانكەرانە هى نەوزاد هادییە چۆن رێى پێ دەگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە