کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیوەندیەکانی تورکیاو ئیسڕایل و گفتووگۆکانی ئیمڕاڵی بەشار ئەسەدی تۆشی هیستریا کردووە !

Monday, 15/04/2013, 12:00







  (بەشی 2-1)

ئه‌گه‌ر ئه‌کته‌ری ژیانی خۆت خودی خۆت نه‌بیت ، ئه‌بیت به‌ بووکه‌شووشه‌.

ئاڵووگۆڕی ڕژێمەکەی سوریا چەند بۆ ڕۆژئاواو ئەمەریکاو ناوچەکە گرنگە زۆر لەوە زیاتر بۆ کوردو تورکیاو ئیسرایل گرنگترە ، کێشەی گەلی کورد لە تورکیاو پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی ئەم چەند ساڵەی تورکیاو ئیسرایل یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کە ڕژێمی سوریا تا ئێستا توانیویەتی درێژە بە ڕژێمەکەی بدات .
سەرەتای کێشەکانی تورکیاو ئیسرایل لەو کاتەوە دەست پیدەکات کە تورکیا نێوانگیری لە نێوان (ئیسرایل و سوریا) ئەگێرا لە (2008) نێوانگیریەکە خەریبوو ئەنجامی باشی لێئەکەوتەوە، دوا کۆبونەوەی (ئەردۆگان) و سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرایل (ئێهود ئۆڵمێرت) لە ئەنقەرە وا دەردەکەوت کە نیوانگیریەکەی تورکیا بەرەو سەرکەوتن بڕوات ، دوای چەند ڕۆژێک (ئیسرایل) هیرشی کردە سەر کەرتی (غەزە) کە تییدا زیاتر لە (1400) کەسی بێ تاوان کوژران ،(تورکیا) ئەمەی بە سوکایەتی بۆ سەر خۆی زانی چۆن ئەبێت بەر لە چەند ڕۆژێک سەرۆک وەزیری ئیسرایل لە تورکیا بێت بۆ ئاشتی دوای چەند رۆژێک هێرش بکرێتە سەر کەرتی غەزە ؟ چونکە تورکیا پێی وابوو کە دەتوانێت دوای چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان (ئیسرایل و سوریا) دەتوانێت کێشەی (فەلەستین و ئیسرایلیش) چارەسەر بکات ، تورکیا ستراتیژی خۆی لە دوای قەیرانی ئابوری ئەمەریکاو ئەورپا گۆڕی چیدی هەوڵی ئەوەی نەئەدا لە یەکێتی ئەوروپا ببێتە ئەندام بەڵکو تورکیا دەیویست لە ڕێگەی ئابوریەوە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی و سەرکردایەتی کردنی ناوچەکە .
پاشان تورکیا هەستا بە بڵاو کردنەوەی هەندێک فلیم وای نیشان ئەدا کە ئیسرایل تیرۆریستە منالو ژن و پیاوی بێ گوناح ئەکوژێت ، لەبەرەمبەر ئەمەدا (ئیسرایل) قونسوڵی تورکیای لە وڵەتەکەی بانگ کردو بە بەرچاوی میدیاکنەوە سوکو سەلیمیان کرد ، تورکیا هەوڵیدا هاریکاری بۆ سەر کەرتی غەزە بنێرێت هێزەکانی ئیسرایل هێرشیان کردنە سەریان و دەرەنجام (9) کوژراو چەندین کەسیش بریندارکران ، تورکیا داوای کرد ئیسرایل داوای لیبوردن بکات و قەرەبوی ئەو خەلکە بکاتەوە بەلام ئیسرایل ئامەدە نەبوو داوای لیبوردن بکات ، لە بەرامبەر ئەمە ئەردۆگان لە کۆبونەوەیەک بە ئامەدەبوونی (شیمۆن پێرێس) هیرشی توندی کردە سەر ئیسرایل و کۆبونەوەکەی جێهێشت .تورکیا لە بەرامبەر ئەوەی ئیسرایل داوای لیبوردنی نەکرد لە مانگی (10-2011) بڕیاریدا گەورەترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی چەک کڕینی لە گەڵ (ئیسرایل) رابگرێت کە مەزندە دەکرێت بە (5) ملیار دۆلار ، لە دوای مانگێک (11-2011) ئیسرایل بریاریدا هەموو هاریکاریەکی جاسوسی و هاریکاری ئاسایشی لەگەڵ تورکیا رابگرێت. دەبێت ئەوەمان بیر نەچیت لەکاتی کێشەکانی نێوان (تورکیاو ئیسرایل) میدیاکانی ئیسرایل بابەتی کوردیان ئەجولاند بەوەی هەمان تاوان لە سەر کوردان لە لایەن تورکانەوە هەموو ڕۆژێک ئەنجام دەدرێت ئەی چ خێرە تورکیان سکیان بە خەڵکی (غەزە) ئەسوتێت ؟ ئەبێت ئەوەشمان بیر نەچیت کە (ئیسرایل) بەشدار بووە لە هەموو ئەو قەتلوعامەی لە لایەن تورکیاوە بە کوردان کراوە جولاندنی ئەو بابەتانە تەنها بەکارهینانی کوردانو فەلیستینیەکانە بۆ کیشەکانی نیوانیان !
ئیسڕایل خاوەنی هیچ سامانێکی سروشتی نیە تاواوی پێداویستیەکانی لە ڕێگای تورکیا دابین ئەکات ، سەرهەڵدانی ئەم کێشانە هیچ زیانێکی لە ئیسڕایل نەدا چونکە لە (سایپروسی یۆنانیا) لە دەریای ناوەڕاست گازی سروشتی دۆزراوەتەوە بۆیەکەم جار یەکەم سەرۆک وەزیری ئیسڕایلی (نەتەنیاهوو باراک) سەردانی (سایپروس)ی کرد ئەرکی دەرهێنانی ئەو گازە سروسشتیە درا بە کۆمپانیاکانی ئیسڕایل ، هاوشان لە لوبنانیش لە دەریایی ناوەڕاست کۆمپانیا ئیسڕایلیەکان خەریکی دەرهێنانی گازی سروشتین لە 5 ساڵی داهاتوو لە ئیسڕایل تەواوی پێداویستیەکانی دەکات بە گازی سروشتی ، لە بەرامبەر ڕاگرتنی بازرگانی چەک ئیسڕایل هەمان بازرگانی لە گەڵ ئازەرباینجان کرد کە مەزەندە دەکرێت بە (5) ملیار دۆلار ، چەندین ئاڵو گۆڕی بازرگانیشی لەگەڵ بولگاریاو ڕۆمانیا کردۆتەوە ، زەرەرمەندی گەورە لەم ئاڵۆزیانەی تورکیاو ئیسڕایل تەنها تورکیا بوو . لەبەشی دووەم کۆتایی تیشک دەخەینە سەر بەرەو پێشچونی چالاکی چەکداری کوردو دۆزی کورد ، سوریاو ، گفتۆگۆکانی ئیمڕالی و هیستریای ڕژێمی سوریاو باش بوونی پەیوەندیەکانی تورکیاو ئیسڕایل .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە