بەرپرسانى یەكێتى توشى ئەنفلەوەنزاى بۆ ماڵەوە بوونە،
Saturday, 15/08/2009, 12:00
پهیامنیری کوردستانپۆست2:لەچەندین سەرچاوەى تایبەتەوە هەواڵى ئەوەى دەست كەوتووە كەجلال تاڵابانى چەندین بەرپرسى توندو تیژى ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى ئەو بەرپرسانەى خۆیان ڕەوانەى ماڵەوە بكاتەوە كەگومانیان لێدەكرێت دەنگیان بۆ لیستى گۆڕان دابێت ئەم هەڵوێستەى یەكێتیش بۆتە جێگەى ناڕەزایەتى گشت خەڵكى كوردستان زۆرێك لەوكەسانەى كەدەنگیان بۆ ئەو لیستە داوە پەشیمانن و پێیان وایە دەنگیان بەهەدەر چووە ئەو لیستە لەئاست ئەو متمانەیەدا نەبوو كەئەوان پێیان بەخشى لەمبارەیەوە كادیرێكى دێرینى یەكێتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەلەئەوروپاوە چەندین هەزار دۆلاریان كۆكردۆتەوە بۆ لیستى گۆڕان بەڵام بەداخەوە كاتێك گەڕاینەوە وەكو ئێمە چاوەڕوانیمان لێیدەكرد وا نەبوو، سەبارەت بەو ناویشانەى بۆ ئەم بابەتە دانراوە چاوەڕوانى ڕاپۆرتێكى سەرنج ڕاكێش بن چۆن پێش هەڵبژاردنەكان یەكێتى پارەى دەبەخشیەوە ئێستا كورسى دەبەشێتەوە و لەچەندین ڕۆژى داهاتوودا چەندین كورسى چۆڵ دەبن و چەندین كورسیش بەسەر كەسانى بێ مستەوادا دابەشدەكرێن،لەبارەى ئەم ناونیشانەوە ئێستا ئەم قسەیە بۆتە نوكتە و بەرپرسانى یەكێتى بەیەكترى دەڵێن تۆ زانیوتە خەریكە هەموومان توشى ئەنفلۆنزاى بۆ ماڵەوە دەبین،خوێنەرانى كوردستان پۆست چاوەڕوانى ڕاپۆرتێكى سەرنج ڕاكێش بن لەمبارەیەوە......؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست