ئەرێ بەڕاست بارزانی و تاله‌بانی حیسابیان له‌ بانکی HSBC‌‌ هه‌یه‌ ؟

Friday, 01/10/2010, 12:00




له‌ ماوه‌ی ڕابردوو هه‌رڤه‌ فلسانی سه‌رۆکی به‌شی ئاسیشی کۆمپیته‌ر له‌ بانکی HSBC‌‌ له‌ سویسرا/جنیڤا رایکرد بۆ فه‌ره‌نسا و له‌ گه‌ل خۆی زانیاری له‌سه‌ر80000 حیسابی بانکی بردووه‌.
HSBC بانکێکی ئه‌هلی تایبه‌ت به‌ ده‌وله‌مه‌ندانه‌. سیاسه‌تی ئه‌م بانکه‌ ئه‌وه‌یه‌ زانیاری له‌سه‌ر خاوه‌ن حیسابه‌کان نادات به‌ حکوومه‌ت. هه‌ره‌وها پرسیاریش له‌ سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی خاوه‌ن حیسابه‌کان ناکات. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م بانکه‌ بۆته‌ لانکه‌ی پاره‌ی مافیا، ئه‌و ده‌له‌مه‌ندانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆبدزنه‌وه‌ له‌ دانی باج و ئه‌وانه‌ش به‌ نا شه‌رعی ده‌وله‌مه‌ند بوون و پاره‌ی دزراوی نه‌ختینه‌یان‌ هه‌یه‌.
ئێستا که‌ فلسانی رایکردووه‌ بۆ فه‌ره‌نسا و زانیاری له‌سه‌ر 80000 حیسابی بانکی داوه‌ به‌ حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا، وولاتانی دونیا داوای ئه‌و لسته‌ له‌ حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌که‌ن. حکوومه‌تی فه‌ره‌نساش ئه‌م لیسته‌ی داوه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌و وولاتانه‌ی داویان کردووه‌، بۆ نموونه‌ ئیتالیا و بریتانیا.
خه‌لکی کوردستان هه‌قیانه‌ سۆراغی پاره‌ی دزراوی خۆیان بکه‌ن. ئۆپۆزیسۆن له‌‌ کوردستان پێویسته‌ داوا له‌ حکوومه‌تی فه‌ره‌نسا بکات که‌ کۆپیه‌ك له‌‌ لستی فلسانیان پێ بده‌ن. داوای ئه‌م لیسته‌ بۆیه‌ گرنگه‌ چونکه‌ ڕه‌نگه‌ مالی بارزانی و ته‌له‌بانی حیساب بانکه‌کانیان له‌ سویسرا بێت سالانه‌ بارزانی چه‌ندین جار سه‌ردانی سویسرا ده‌کات هه‌رجارێکیش به‌ بیانوویه‌ك بۆ نموونه‌ ددادن شووتن. هه‌ر بۆیه لیستی فلسانی ده‌کرێ‌ پاره‌ی دزراوی خه‌لکی کوردستان که‌ خراوه‌ته‌ بانکی HSBC‌‌ له‌ سویسرا ئاشکرا بکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە