کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا ده‌كه‌ن

Saturday, 05/06/2010, 12:00


یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ك نه‌ریتى هه‌میشه‌ى ئه‌ندامانى له‌هه‌مووكارێكدا پێشه‌نگ بوون و جارێكى تریش هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى كودستان , په‌رله‌مانتارانى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش بۆ هاوولاتیان و ده‌نگده‌رانى ده‌سه‌لمێنن كه‌ئه‌وان ئاماده‌ن سه‌روه‌ت وسامانى خۆیان بۆته‌واوى رِاى گشتى بخه‌نه‌ رِوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به‌كاریش نه‌بوون و هیچ لایه‌نێك و ده‌زگایه‌كیش داواى لێ نه‌كردوون.

له‌باره‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سه‌روه‌ت و سامانیان له‌ كاتی ده‌ست به‌كاربونیان له‌ رابردوودا ، سه‌باح ئه‌لساعیدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ووتی:" ئێمه‌ پێشتر داوامان له‌ په‌رله‌مانتاران كردبوو له‌سه‌ر ئاستی فیدرِاڵی و هه‌رێم و پارێزگاكان رِۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت له‌ به‌دیهاتنی شه‌فافیه‌ت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر گونجاوه‌ و له‌مرِووه‌وه ‌و ئه‌م ئارِاسته‌یه‌ زیاتر پته‌وده‌كات و تۆكمه‌تری ده‌كات كه‌ هه‌ندێك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پێی هه‌ستاون و هیوادارین ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م كاره‌ بكه‌ن".

سه‌باح ئه‌لساعیدی رِوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ندامانی لیستی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر شه‌فافیه‌تی تێدایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی سامانی خۆیان رِاسته‌وخۆ بۆ رِای گشتی عێراقی و كوردستانی ئاشكراكردووه‌ له‌ رِێی ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك یان دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌زاهه‌وه‌ داوایان لێبكرێت .

په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو بۆ خولی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق جارێكی تر ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌بنه‌وه‌ پێشه‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ راگه‌یاندنی سه‌روه‌ت و سامانیان و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بۆ به‌دیهاتنی شه‌فافیه‌ت و نه‌زاهه‌ و رێگری له‌ گه‌نده‌ڵی ..

پارێزه‌ر (به‌كرحمه‌ سدیق) ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردارو بۆئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لیستى (315)ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌لێدوانێكى دا كوردیو ووتى: سه‌ره‌تا من خانویه‌كم هه‌یه‌ به‌رِوبه‌رى 108مه‌تره‌ كه‌خۆم تێیدا نیشته‌ جێم له‌شارى سلێمانى و له‌گه‌ره‌كى رِزگارى وه‌ به‌ناوى خۆمه‌وه‌یه‌ وه‌ خانویه‌كى تریشم هه‌یه‌ له‌قۆناغى هه‌یكه‌لى دایه‌و له‌گه‌ره‌كى چوارچراى شارى سلێمانى یه‌ و رِوبه‌ره‌كه‌ى 160 مه‌تره‌ وپارچه‌ زه‌ویه‌كیشم هه‌یه‌ له‌شارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رِوبه‌رى 200 مه‌تر به‌ڵام تائێسته‌ ئه‌و زه‌ویه‌ تاپۆى نیه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى تاپۆ نه‌گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ .

وه‌هه‌روه‌ها دووحساب بانكیشم هه‌یه‌ به‌ڵام نازانم چه‌ندیان تێدایه‌، وه‌ سه‌یاره‌یه‌كیشم هه‌بو به‌ڵام فرۆشتومه‌ و تائێسته‌ له‌سه‌رناوى من ماوه‌ته‌وه‌ به‌ناوى ئه‌و كه‌سه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌پێم فرۆشتوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى كرد به‌وه‌ى برِى (12) هه‌زاردۆلاریش قه‌رزاره‌ ئێستا .

مامۆستا مه‌لا (عوزیر حافز) ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردارو بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لیستى(315)ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌لێدوانێكى دا بۆماڵپه‌رِى كوردیو ووتى: خانویه‌كم هه‌یه‌ به‌رِوبه‌رى (150)مه‌تر وه‌خۆم تێدا نیشته‌ جێم وسه‌یاره‌یه‌ك و نیو دوكانم هه‌یه‌ له‌بازارِى رِاپه‌رِین، وه‌ له‌شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه‌ش به‌6براو 2خوشكه‌وه‌ 150 مه‌تر زه‌وى مان هه‌یه‌ .

به‌رِێزیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خێزانى ئه‌و ئالتونه‌ى كه‌هه‌ى بووه‌ فرۆشتویه‌تى وسه‌رفى كردوه‌ بۆ هه‌لمه‌تى هه‌لبژاردن كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ش نه‌بووه‌ تابه‌شى بكات، وه‌ ئێستاش بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ برِێكى باش قه‌رزارم.

به‌رِێز (ئوسامه‌ جمیل على) ئه‌ندامى هه‌ڵبژێردارو بۆئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌لیستى(315)ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌لێدوانێكى دا بۆماڵپه‌رِى كوردیو ووتى: من له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆمم كه‌ ووتومه‌ سه‌روه‌ت و سامانى خۆم له‌هه‌ركات و هه‌رشوێنێك داوام لێبكرێت ئاشكراى بكه‌م بۆیه‌ دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆجه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى كوردستان به‌گشتى ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان به‌من دا وه‌ یان ده‌نگیان نه‌داوه‌ ده‌ڵێم ، من ئه‌وه‌ى كه‌هه‌م بێت خانویه‌كى (200)مه‌تریه‌ له‌گه‌ره‌كى 7ى حه‌سارۆكان له‌شارى هه‌ولێر وه‌سه‌یاره‌یه‌كى ئۆپتراى مۆدیل 2008 بێجگه‌ له‌وه‌ هیچ شتێم نیه‌، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ بۆهاووڵاتیانى به‌رِێزیش ئاشكرابكه‌م كه‌برِى 80 وه‌ره‌قه‌ش قه‌رزارم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە