کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


کەناڵی ڕووداو بۆنی پۆستاڵی میت و جەندرمە دەهێنێتە ناو ماڵەکانمان!

Thursday, 25/09/2014, 12:00

1980 بینراوە


خەڵکی کوبانی بە خاکەکەیانەوە بەستراونەتەوە..
نەک تازیندوون، بەڵكوو بە مردوییش جێی ناهێڵـن!
خەڵکی کوبانی...بە کوبانی و بە خاکەکەیان سوێندی بەرخۆدانیان خواردووە..
خەڵکی کوبانی سەلماندیان بۆ هەموو دونیا، گەر خەڵکێک بەرگری بکەن.بەرخودان بکەن، سوێندی یان کوبانی یان کوبانیان خوارد بێت، ، هەرچی هێز هەیە ناتوانێت تێکیان بشکێنێت..
سڵاو..لە ئێوە...
هەرچی ووشەیە، هەرچی فەلسەفە و ئەفسانە هەیە ناتوانێت وێناتان بکات...
سڵاو لە ئێوە...
نەفرەت لە داگیر کەران و داعش و داعش دۆستەکان.
............................................................................
دایکێک کوڕە شەهیدەکەی خۆی دەشوات !
نامەوێت بڵێم تەرم، یاخود لاشە با دڵی دایکیم لێ نەرەنجێ
بەرخۆدانی خۆر ئاوا هەموو سنورەکانی تێپەڕاند..
سێ ساڵە داعش و تورکیا و پارتی دژایەتیان دەکەن
کەچی ئەوان سوێندیان بە بەرخۆدان خواردوە
گەر هەموو دایکەکەنا کوڕ و کچەکانی خۆیان بشۆن
هێشتا هیچ هێزێک کوبانی و کوبانیەکانی نابەزێنێت
ئەوانەی شەنگالیان چۆڵ کرد، داخەکەم بە کوردی دەدوان
بەڵام هەموویان کۆبکەیتەوە غیرەتی کوردێکی کوبانیان تێدا نەبوو!
وەی کوبانی..
چۆن بوویتە وێردی سەر زمانمان
چۆن بوویتە خوێنی ناو گیانمان
چۆن بوویتە هەناسە بۆ ئەوەی خاکمان لا شیرین بێت
لەولاشەوە چۆن بوویتە
بەیاننامە و بەلاغی سەرۆکایەتی هەرێم
و پەرلەمان و حیزبەکانمان..
..................................................................
ئازادکردنی بارمتە تورکیەکان زۆر قسەو باس هەڵدەگرێت!!
ئازادکردنی دیل و مرۆڤ لەلایەن داعش کوجامەرحەبا..
پێش هەرشتێک:
نێچێر دەڵێ ئەوان تورکیایان ئاگادار کردۆتەوە لە مەترسی داعش بۆسەر موسڵ و قونسوڵگەرەکەیان..
ئێ خۆ مەسعود بارزانیش ٦ مانگ پێشتر گوایە مالیکی ئاگادار کرۆتەوە
ئەوەی بێ ئاگا بووین، ، هەر ئێمە بووین...
پەیوەندی تورکیاو داعش و تەنانەت پارتیش ڕاستیەکن هیچ چەندو چون هەڵناگرن..بەڵام ئاخۆ تورکیا دەبێ چوو بێتە ژیر چ باجێک!؟
کە ئێمەی کورد ئەیدەین بە ئازاد کردنی ئەو بارمتانە..
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە...
فشار بخەینە سەر کۆمپانیا تورکیەکان و هەوڵی وەدەرنانیان بدەین..گەر هیچ هیچ نەبێ بێزاریان بکەین، ، تاخۆیان کوردستان جێ دەهێڵن
ئەوان جگە لە بردنی خێرو بێری هەرێم هیچ سودێکیان نیە..
تورکیاش هەر نەوت دەبات و داعش دەنێری..
ئەگەر تورکیا ئەمجارە پارتی نائومێد کرد..با ئێـمەش کۆمپانیاو کەلو پەلەکانیان بایکۆت بکەین.
.........................................................

کەناڵی ڕووداو بۆنی پۆستاڵی میت و جەندرمە دەهێنێتە ناو ماڵەکانمان!
پێش دەست بەکار بوونی ئەم کەناڵە بەد ناوە، لە کوردستانپۆست ڕاپۆرتێکمان بڵاوکردوە
دەربارەی خەرج و تێچووی ئەم کەناڵە، کەلە پارەی دزراوی خەڵک و نەوتەکەی هەرێم دابین دەکرێت.
دواتر بەڵگەیەکی تر لە (فوراتنیوز) بڵاو کرایەوە کە ئەم کەناڵە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی میت بۆ دژایەتی کردنی شۆڕشی باکور کەوتۆتە کار.
ئیستا خەڵکی کوردستان بەچاوی خۆیان دەیبینن کە هەردوکیان ڕاست دەرچوون..
نەوتی ئێمە بۆ تورکیا دەڕوات... پارەکەشی میت بۆمانی خەرج دەکاتەوە بۆ کارمەندانی ڕووداو
کەواتە.. کاتی ئەوە هاتووە، بەرامبەر ئەو کەناڵە هەڵوێستێکی جیدی وەر بگیریت..
کارمەند و میدیا کار و هەر کەسێکیان لۆگۆی ئەم کەناڵەی پێبوو..نەک هەر بایکۆت بەڵکوو ڕیسوا بکرێن، ئەوانەی رۆژێکیش بۆ ئەو کەناڵە کاریان کردبێت، دەبێت بۆ مێژوو وەکو خائین و ناپاک چاویان لێبکرێت.
لەم ڕۆژانە لەگەرمەی ڕوادەکانی خۆرئاوا کە هەموومانی سەرقاڵ کردوە، ئەم کەناڵە بەد ناوە هەواڵی ئەوەی بڵاو دەکردەوە، گوایە شەروانانی پەیەدە منداڵان چەکدار دەکەن..
بینینی ئەو کەناڵە گەر بۆ چەند ساتێکیش بێت.. بە ڕوونی پیادەکردنی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیات بۆ دەردەکەوێت.
کەواتە پێڵاوی داگیر کەر لە کوێ بێت..کەناڵی رووداو و ئاڵا زەردەکەی پارتی و مێزەرە سورەکەی بارزانی لەوێن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)