کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆدار لە قەندیل ڕاگەیەنرا!

Friday, 09/05/2014, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست:
ڕۆژی ٥ گوڵانی ٢٠١٤ پژاک داوەتی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بۆ بناری قەندیل کردبوو، بۆ راگەیاندنی هەنگاویکی تازە و سیستەمێکی هاو شیوەیەی کەجەکەی تورکیا...منیش وەک نوسەرێک و میدیاکاریكی کوردستانپۆست بانگ هێشت کرا بووم..
ئەوەی جێگای سەرنج بوو بۆ من وێڕای دەست خۆشیم لێێان ئەم چەند سەرنجەم لەسەر راگەیاندنەکە و پەیامەکەیان هەبوو :
ڕاگەیاندنی سیستەمێکی حوکمڕانی ئاوا لەگەل ڕژێمێکی ئیسلامی دژ بە ئینسانی کە لەسەر بچوکترین چالاکی مەدنی خەڵک ڕاپێچی زیندان دەکرێن و دوایی لە سێدارەیان دەدەن، بۆیە بۆ من جێگای پرسیار بوو، وا بۆی چووم کە ئێمەی کورد تا ئیستا لە دوژمەنکانمان نەگەیشتتون و نایان ناسین، نەناسین بەشێکە لە لاوازیی توانای کورد تا نازانێت هێزی دوژمنەکانی چەندە و بیرکردنەوە و خواستی چییە؟ بەشێک لەسەرکەوتنی گەلێکی ژێردەستە کە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی تەواوی هێزی دوژمنەکەی دەکات! ئێمە ئەوەمان نییە و هەمیسە داواکارییەکانیشمان لە توانامانەوە نییە بەڵکو لە بێزاریی و ماندووبوونەوەیە، کە داوای تەسلیمبوون دەکەین بەم شێوەیە پێشنیار دەخەینە بەردەست دوژمنەکانمان.
پاشان ئەوەی لە تورکیا دەگوزەرێت جیاوازی ئاسمان و ڕیسمانە، لە دەستوری تورکیا دروست کردنی حیزبی سیاسی ڕێگا پێدراوە و پەکەکە چەند ساڵە دەیان حیزبی سیاسی لەناو تورکیا دروست کردەوە، دەیان ئەندام پەرلەمان و چەندین سەرۆک شارەوانیان بەدەستەوەیە.
لەکاتێکدا پژاک تاکە لادێیەکی ئازادکراوی بەدەستەوە نییە، کەچی باس لە دروستکردنی ئەنجومەنی گەل و گەڕەک و حوکمی خەڵک دەکات، ئەمەش ناچێتە خانەی جێ بەجێ کردنەوە.
ئەوەی جێگای پێخۆشحاڵیم بوو، ئەوەبوو، کە نەیانهێشت دەزگا تەلەفزیۆنی ڕوداو بێن بۆ بناری قەندیل، هەرچەند بە هەزار تکاو ڕەجا کوردستان تی ڤی هات، بەڵام ئەم جۆرە بایکۆتکردنە وەک دەستپێکێک کارێکی باشە و هیودارام خەڵکانی تر و حیزبەکان درێژە بەم هەنگاوە بدەن.
لەکۆتاییدا ئەوەی جێگای ڕەخنەی من بوو، دوای تەواوبوونی کۆڕە ڕۆژنامەنووسیەکە میدیکارانی هەرێم هەر هەموویان کەوتنە وێنە گرتتن لەگەڵ هەردوو هاوسەرۆکی کۆدارو...یەکجار حەماسی بوون، ئەمەش تەنها بۆ بڵاوکردنەوەی لە پەیجەکانی خۆیاندا لە فەیس بوک.

تێبینی:
کۆدار کورتکراوەی (کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە