سەرۆکی داسەپاو بە دەستور لانابری...!
Wednesday, 15/05/2013, 12:00
تیپەراندن و گیرانەوەی دەستور بە مەبەستی سەپاندنەوەو ریگە لیگرتنی بارزانی بە سەرۆکی هەریم بۆتە تەوەرەی سەرەکی ناکۆکی و ململانی نیوان دوو بەرەی بۆرژوازی دەسەلاتدار بە تایبەتی پارتی و بنەمالەی بارزانی و بەرەی ئۆپۆزیسیون.گەرچی لەم نیوەدا هیشتا یەکیتی نیشتیمانی هاوپەیمانی پارتی بەهۆی قەیرانی سیاسی یانەوە لە نیوان ئەم دوو بەرەیە خۆیان ساغ نەکردۆتەوەو لە نەبونی تالەبانیدا هەرکەسەو لیدوانیک دەداو بۆتە پاشاگەردانی.بەلام هەردو لا ئامانجدارانە کە قازانجی هاوبەشی زۆریان هەیە، بە ووتەی خۆیان لە ئەزمونی دەسەلاتداریتی و دەستوری هەریمی کوردستان، دەیانەوی خەباتو نارەزایەتی ئازادیخوازانەی جەماوەریش لە دەوری ئەم تەوەرەیە قەتیس بکەن و هەر یەکەیان جەماوەر بۆ ئامانجە سیاسی کانی خۆیان هەڵخریینن.
هەرچی پارتی یە دەیەوی لە ژیر ناوی تیپەراندنی پرۆژەی دەستور و دەنگدان و راپرسی خەلک لە دەوری ئەم ئامانجەی خۆی کۆکاتەوە سەرکەوتن بە دەست بینی بۆ سەپاندنەوەی بارزانی بۆ ماوەی ٤ سالی تر بە سەرۆکی هەریم تا هەرچی زیاتر پارتی و بنەمالەی بارزانی بتوانی پایەکانی دەسەلاتی سەرکوتگەرانەو کۆنەپەرستی و گەندەلی خۆیان زیاتر لەسەر پشتی رەقی جەماوەر داکوتن و هیج لایەن و جولانەوەیەکی سیاسی تر نەتوانی هەلیانتەکینی.
لەم بارەیەوە پارتی و بنەمالەی بارزانی باش دەزانن ئەوەی ئەوانی هیناوەتە سەر دەسەلاتو بونەتە نوینەری زۆربەی بۆرژوازی مشەخۆری کوردستان و سەرمایەیان کەڵەکە کردەوە و هیزیان کۆ کردۆتەوە نە ریگای دەستورو یاسایەو نەهەلبژاردن بەڵکو ئەوەی رۆڵی سەرەکی بینوە تەنها هیزی میلیشایی سەرکوتگەری دەیان ساڵایانە .بەڵام کە ئیستا بارزانی زیاتر پەنا دەباتە بەر تیپەراندنی دەستورو گرینگی ئەم دەستورە ئەوە وەک چەندین جاری تر ئاماژەمان پیداوە بە مەبەستی دامرکانەوەی رقو قینەو بیزاری و نارەزایەتی جەماوەری ئازادیخوازە دژیان دەنا هەر کە زانی کارتی دەستور تیپەراندن بە دەرد ناخوات ئەوە ئیتر دوبارە بە هیزی سەرکوت خۆیان دەسەپینەوە.
تا ئەو جیگەیەش دەگەریتەوە بە بەرەی بۆرژوا قەومی و ئیسلامی گۆران و دەستەو تاقمە ئیسلامی تیرۆریستی یەکانەوە بە حوکمی بەرژەوەندی هاوبەشیان لەم ئەزمونەی کوردستان و لە دەستورو یاسا دژی ئازادی و یەکسانی یەکانیان دەیانەوی بە پەنا بردنە بەر دەستورو بەهانەی گەرانەوەی بۆ پەرلەمان و دەسکاری کردنی چەند بەندیک ،لەوانە دەسکاری کردنی بەندی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم لە ریگای پەرلەمانەوە نەک خەلکەوە بارزانی وادار بکەن خۆی کاندید نەکاتەوە وەک ئەوەی کە بارزانی بە ریگایەیەکی شەرعی دەنگدان و هەڵبژاردن بوبیت بەسەرۆک.
لە کاتیکدا لەم چەند هەفتەو مانگەدا چەندین جار سەرانی پارتی ئاماژەیان بەوە داوە کە لە کوردستان هیچ کەس ناتوانی رکابەری بارزانی بیت و تاکە کاندید ئەوەو بارزانی پیویستە ببیتەوە بە سەرۆک بۆ ئەم دەورەیەش.
بۆیە گەر هەر کەسیک لە روانگەی بەرژەوەندی یەکانی جەماوەری ئازادیخوازو یەکسانیخوازە سەرنج لەم کیشەو ململانی یەی ئەم دوو بەرەیەی دەسەلاتو ئۆپۆزیسیون بدات بە روونی ئەوەی بۆ دەردەکەویت کە چۆن هەردو لا لە ژیر ناوی قازانج و بەرژەوەندی خەلکی کوردستان دەیانەوی بە ئامانجەکانی خۆیان بگەن.
ئەم شەرەی کە ئەمرۆ هەردولا لەسەر تیپەراندن و گیرانەوەی دەستور دەیکەن هیچی پەیوەست نی یە بە بەرژەوەندی وئاواتو ئامانجەکانی جەماوەرەوە.
چونکە سەرجەم ئەم شیوازە لە سیستەمی دەسەلاتداریتی میلیشایی ئەحزابی قەومی و ئیسلامی نامۆیە بە خواست و داواکانی خەڵکی کوردستان. تەنها چاوپیاخشانیکی سەرپیی بە دەستورەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەخا کە ئەم دەستورە خاڵە دژو ناکۆکەکانی لەوەدا نی یە کە ئۆپۆزیستون دەیەوی بیگوری کە ئەویش دەسکاری کردنی شیوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریمە بەڵکو سەرجەم دەستورەکە لەسەر بەرژەوەندی یەکانی چینی بۆرژوا ناسیونال قەومی و ئیسلامی کوردستان دامەزراوەو تەنها لە قازانجی ئەوانە.بەراورد کردنی ئەو دەستورە بەهەر دەستورکی مۆدیرنی کۆمەلگا مەدەنی یەکان ئەوەمان بۆ دەسەلمینی کە ئەو دەستورە چەند کۆنەپەرستانەو هیچ پەیوەستی یەکی نی یە بە دەستوریکی سکولارەوە.
ئەمرۆش هەردو بەرە کە دەیانەوی خەڵک لە دەوری ئەم مەسەلەیە کۆ بکەنەوە کە دەستور تیپەریندری وەک پارتی و بارزانی دەیەوی یان بگەریتەوە بۆ پەرلەمان و تەوافقی نیشتیمانی لەسەر بکری وەک موعارەزە دەیەوی تەنها بۆ لە قالب دانی نارەزایەتی خەڵکە و بەس.وە لەم ریگایەشدا هەردو لا کەم تا زۆر توونیویانە سەرکەوتن بە دەست بینن ئەمەش هەوڵو کۆششی کۆمەڵی لە رۆشنبیرو یاسا ناسو پسپۆرە موجە خۆرەکەنیان لە پال سەرکوتی خۆیان رۆلی بینیوە .
بیگومانە ئەوەی کە هەمو هەوڵیک بدریت کە بارزانی خۆی نەسەپینیتەوە بە سەرۆکی هەریم بۆ دەورەیەکی تر ئەوە خۆی لە خۆیدا هەنگاویکی پۆزەتیڤە بەلام ئەم ریگری یە لە خۆ نەسەپاندنەوەی ئەو کات دەسکەوتی گەورەی دەبیت بۆ جەماوەر کە لە ریگای نارەزایەتی جەماوەرەوە بیت لە دەوری خواستەکانی خۆیان و رژانە ناو شەقامەوە بیت نەک لە ریگای دەستورە دژی ئازادی یەکەیانەوە.
تاقی کردنەوە زیندوە میژویی یەکانی هەمو کۆمەڵگاکان لە کیشمەکیش و ململانیکانی ئەوەمان پی دەلیت کە ئەوە هیزی سیاسی و کۆمەلایەتی یە کە ئاکامی ململانیکان بە لایەکدا دەخات .ئەزمونی دەسەلاتداریتی دوو دەیەی ئەم دەستەو تاقمانەو شیوازی ململانی میلیشایی یان لە یەک لا کردنەوەی ناکۆکی یەکانیان بە قازانجی لایەکیان هەر ئەوەمان پی دەلیت کە چون ئەمانە هەرگیز مل کەچ نەبونە بۆ یاساو دەستور تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان بە پیی بەرژەوەدنی یەکانی خۆیان دایانرشتوە.
بۆیە ئەوەی کە بارزانی وادار دەکات کە خۆی نەسەپینیتەوە بە سەرۆکی هەریم ئەوە گیرانەوەی دەستور نی یە بۆ پەرلەمان تا تەوافقی لەسەر بکریت بەڵکو ئەوە خەباتو نارەزایەتی ریکخراوی جەماوەری کریکاران و لاوان و قوتابیان و ژنان و تویژە ستەمدیدەکانە کە دەتوانی بەر بە سیناریویی هەردولای دەسەلاتو ئۆپۆزیسیۆن بگریت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست