کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانیم

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


سڵاوێكی گه‌رم، له‌ شه‌هیدانی 17 ی 2 ی شاره‌که‌م و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێی ئازادی کوردستان، سڵاوێك له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ بۆ گه‌نجای خوێن گه‌رم و دڵ پڕی شاره‌ ئازیزه‌که‌م(سلێمانی)، سڵاوێك له‌ کۆیه‌ و هه‌یبه‌ت سووڵتان و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌که‌م،هه‌ر له‌وێوه‌ ئه‌ڕۆمو سڵاوێکیش له‌ هه‌وڵێری هۆلاکۆ به‌زێنیش ئه‌که‌م، سڵاوێك بۆ که‌لار و کفری و ، سڵاوێك له‌هه‌موو پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پارێزه‌رانی خاکه‌که‌م،سڵاوێكیش بۆ هه‌موو کوردێكی ئازیز و خۆشه‌ویست و هه‌موو هاوزمانانی من، هیوادارم که‌وا دووژمنانی شاره‌که‌مان ڕیسوا بن و به‌ ده‌ستی جه‌ماوه‌ری ئازیزمان پێڵاو باران بکرێن، ئای له‌و ڕۆژه‌ی که‌ ده‌بینین سه‌رۆکه‌کانمان مات و مه‌لوور که‌وتوون و هاوار بۆ گه‌ل ده‌که‌ن و ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێن بڕۆنه‌وه‌ بۆ سه‌ری ڕه‌ش و بڕۆنه‌وه‌ بۆ به‌غداده‌که‌تان.

ئێمه‌ زۆر دڵگرانین به‌م کاره‌ساته‌ی که‌ به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا هات، ئێمه‌ین که‌ ڕا ئه‌په‌ڕین له‌پێناوی مافه‌کانی خۆماندا، ئێمه‌ین که‌ دژ به‌ گه‌نده‌ڵی و دژ به‌ داگیر کارین.

ئه‌م هۆنراوه‌ی پێشکه‌شه‌ به‌ هه‌موو کوردێك ی شه‌ره‌ف زیندوو:

{سلێمانیم}

سلێمانیم له‌بیرت دێ ئێوارانی تووی مه‌لیك و سه‌هۆڵه‌که‌ت؟!

له‌بیرت دێ کاتێ چه‌کدارانی پارتی له‌ ڕۆڵه‌کانی تۆیان دا و به‌ (بی که‌ی سی) ڕژانه‌ ناو شاره‌که‌ت؟!

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ بێ ده‌نگی باڵای تۆی داپۆشیوه‌

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ گه‌نجانت تۆیان له‌ دڵا نووسیوه‌

کاتێکیش که‌ چه‌کداره‌کان له‌ گه‌نجانی گه‌لت ده‌ده‌ن، بێده‌نگ ده‌بیت؟

باخی گشتی و باخی نالی و زۆرێك له‌ باخه‌کانی تر بێده‌نگ نابن!

ئه‌وه‌تانێ چه‌ندین چه‌کدار وه‌كو زۆردارێکی ناحه‌ز

ڕژاونه‌ته‌ ناو دڵته‌وه‌ و داوای خوێنی لاوانت ده‌که‌ن

ئێمه‌ی گه‌نجان بێ ده‌نگ نابین گه‌ر تۆش هه‌ڵوێستێك نه‌نووێنیت!

سلێمانی هه‌ڵسته‌ سه‌رپێ ئه‌بێ ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌ بمرێنیت

ئه‌و ڕۆژانه‌ی که‌ بێده‌نگ بوویت قه‌دری تۆمان نه‌ ئه‌زانی

به‌چه‌شنێك له‌یه‌كتر دوور بووین‌ دوور بووین که‌ به‌یه‌کترمان نه‌زانی!

سلێمانیم،تۆڵه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌

دیسانه‌وه‌ له‌ تاوانی داگیرکه‌ران ده‌تشۆینه‌وه



له‌و کاته‌وه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ جه‌رگی دایکانمان ده‌سووتێت

له‌و ساته‌وه‌ دووکانه‌کانی ناو شار و به‌رده‌رکی سه‌رات دا ده‌خرێت!

خۆشیمان له‌یه‌ك نه‌دیوه‌

بڕیارمدا گه‌ر ئه‌مجاره‌ توانیم به‌ تۆدا ڕێ بکه‌م

ئه‌بێت ڕۆژی کاتژمێرێك هه‌ناسه‌ی خۆم به‌ هه‌وای تۆ تێر تێربکه‌م

ئای سلێمانیم، تۆ که‌ی وابوویت؟!

سلێمانیم، تۆ که‌ی شاییسته‌ی ئه‌وه‌ بوویت که‌ وات لێبێت؟

ئه‌ی شاره‌کی نالی و سالم و کوردی

ئه‌ی ئه‌و شاره‌ی که‌ گه‌نجانت بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا تۆ نه‌مردی!

فه‌رموو بزانه‌ کێن ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت ناوی پیرۆزت ناشرین بکه‌ن؟!

ئه‌یانه‌وێت به‌ بیانووی خۆیانه‌وه‌ ناوجه‌رگه‌ی تۆ که‌دار بکه‌ن

سلێمانی چاوانم پڕ له‌ گریانن پڕن له‌ خۆشه‌ویستی بۆت

سلێمانی ئه‌مجاره‌ ئه‌نێت چه‌نده‌ها گووڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌ باخه‌کانتا بڕووێنم

به‌ڵێن ئه‌ده‌م گه‌ر دووای ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ بمێنم

له‌ هه‌ر باخێك له‌ باخه‌کانی ناو تۆدا نه‌مامێکی جوان به‌ ناوی تۆوه‌ بچێنم

سلێمانیم، ئێمه‌ ناهێڵین جارێکی تر دڵی ناسك و جوانی تۆ بکه‌نه‌ ئامانج بۆ خۆیان

ئه‌و گه‌نده‌ڵه‌ سته‌مکارانه‌ ده‌که‌ین به‌ خزمه‌تکاری تۆ و ئه بێت ببن به‌ فه‌رشی به ر‌پێی شه‌هیدانت و ببن به‌ قه‌تره‌یه‌ك ئاو بۆیان

سلێمانیم، تۆ قه‌ت قه‌ت سه‌رت بۆ که‌س شۆڕ نه‌کردووه‌

ئه‌مجاره‌ش سه‌رت به‌رزه‌ و له‌ ڕێگای خۆت هیچ کات درێخیت له‌ ئێمه‌ و خۆشت نه‌کردووه!‌
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە