چهواشهکاری پارتی بهرهو کوێ ؟
Thursday, 22/08/2013, 12:00
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی خەباتی سەر بەپارتی بۆ ئەوەی کەمێ لە شکست وشەرمەزاری وخیانەتەکانی سەرۆکەکەی وحزبەکەی دژ بە میلەتی کورد بشارێتەوە پەنای بردۆتە بەر چەواشە وهەڵوێستی کوردانەی بزوتنەوەی گۆڕان وهەندێ ڕۆژنامە ودەنگی ئازاد بەچەواشە لە قەڵەم دەدات.
پارتی ومەسعودبەرزانی بە ڕێگادان بەچەند ئاوارەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوێش بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن وچەواشەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەیەوێت ڕێوی ئاسا بەرماڵێک بدات بەشانا، پەردەیەک بدات بەسەر داخستنی سنوور لە گەڵ ڕۆژئاوادا کە بۆ ماوەیەکی زۆر ودرێژ وهەوڵی برسیکردنی ئەو تێکۆشەرانە بەمەبەستی ئاشبەتاڵ وشکستیان، بۆ بەدیهێنانی ئەجندای تورکیا وهەندێ دەسکەوتی حزبی، وبە کوردایەتی ونیشتمانپەروەری پێمان بفرۆشێتەوە.
میللەتی کورد باش ئاگاداری پلانە گڵاوەکانی دەوڵەتی تورکە دژ بە کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی وهەموو کورد بەگشتی، هەمووشمان دزەکردنی پلان وڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیامان لە بیرە کە بەپشتبەستن وبەیارمەتی مەسعودبەرزانی هەوڵی چۆڵکردنی ڕۆژئاوایان مەبەستە وتێکدان ولەباربردنی ئەم هەلە زێڕینەیان ئامانجە.
بەردەوامی هێڕشەکانی گرووپی نوسرەی دژ بەکورد ومرۆڤایەتی بۆسەر شار ولادێ ئازادەکانی کوردستانەوە، بۆمبارانکردنی ڕۆژئاوا لە لایەن سوپای تورکەوە، دەستوپێبەستنی پەکەکە لەم کاتە ناسکەدا بەناوی بانگەوازی ئاشتییەوە بێئەوەی حکوومەتی تورک هەنگاوێکی بچووکیش بنێت، ئابلووقەخستن وسنوورداخستن لەلایەن خودی مەسعودبەرزانی خۆیەوە پیلانێکی ڕەش وتاریکمان، گەلەکۆمەیەکی ناشەریف ونامرۆڤانە، پیلانی لەناوبردن وئەنفالکردنی کوردمان بۆ ئاشکرادەکات.
پارتی باس لە ڕێگاگرتنی خۆراک وداکودەرمان وئاژاوەنانەوە ناکات کە چەندەها مانگە لەدژی کورد وبەرژەوەندی دوژمنان بەرپای کردووە، خۆی خستۆتە سەنگەری دوژمنان ودژ بەبزوتنەوەی ئازادی گەل دەجەنگیت وخەباتدەکات، خەبات وپارتی وسەرۆکەکەی پەنایان بردۆتە بەر درۆ وچەواشە ودەیانەوێت بە بێژنگ ڕێ لەتیشکی ڕۆژ بگرن، ئەم وئەو بەچەواشە تۆمەتباردەکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست