کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەزات کردنی ئافرەتی کورد، ئەوەی دەهێنا ٣١ی ئابێکی تری بۆ تۆمار بکەن.........

Monday, 01/09/2014, 12:00



لە داب و نەریەتی کۆمەڵگای کوردەواری ناوبانگی ئافرەت تایبەتمەندیەتێکی ئیجگار گرنگی هەیە و زۆر شت دەگەیەنێ ،وەکو شەرەف، ناموس، کەرامەت و سەر بلندی خانەوادە لە نێو خەڵک و دیاری کردنی ئاستی پێگەی خورەوشتی کۆمەڵایەتی.
دوژمنانی میللەتی کورد دەرکیان بەوە کردوە کە لای میللەتی کورد بە گشتی و بە تایبەتی لای پیاوی کورد ئەو مەسەلەیە چەند گرنگە، بۆیە لە کۆتایەکانی سەدەی رابردووە دەستیان کرد بە ژیاندنەوەی کەلتورێک کە لە چەندها سەدە پێش ئێستا پەیرەو کراوە لە نێوان بەرە ناکۆکان لە شەردا ، ئەویش بە تاڵ بردنی ئافرەتە.
رژێمی سەدام لە ئەنفالکردنی میللەتەکەمان لە ساڵی ١٩٨٨،ئەو کەلتورەی زۆر بەبێ شەرمی زیندوو کردەوە، رێگەی سوپای عیراقی دا ژن بە تاڵان بەرن بشیان فرۆشن.لە گرتنی شەنگاڵ و ناوچەکانی دەورو بەری لەلایەن داعش، ئەو هێزەش هەمان کەلتووری پەیرەو کرد، دەستی کرد بە دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی کوردو کرستیان، مەزات کردنیان و فرۆشتنیان لە بازاری عەرەبی.
ئەو دوو رووداوە کاتێ روویداوە، جارێکیان سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی لە شاخ دەسەڵاتدار بوون، خاوەن هاورێی وەکو سوریاو ئێران بوون، وەزانیاری تەواویان هەبوو کە سەدام بە تەمای ئەنفالک کردنە.
دووەمیشیان، کاتێ بوو کە هەر دوو پارت لە لووتکەی هەرە بەرزی دەسەڵات و ئیماکاناتی مادی و سەربازی بوون، خاوەن هاورێی وەکو تورکیا ،ئێران، عیراق ،سوریا و زلهێزەکانیش بوون، بێگومان زانیاریشیان هەبوو کە داعش بوونی هەیەو بەتەمای هێرش کردنە بۆ سەر ئەو ناوچانە.
لەمێژووی ژیانی هەر دوو پارتدا تۆمارکراوەو بەوە ناسراون کە لە کاتی تەنگانەکان، ئەگەر ئیماکاناتیان نەبووبێ بۆ یەکلا کردنەوەی کێشەی نێوان خۆیان و رزگارکردنی کورسیەکانیان لە مەترسی، ئەوا بێ سێ و دوو پەنیان بۆ هاورێ خۆشەویستەکانی خۆیان بردوە، نمونەی وەکو ٣١ی ئاب هێنانی سوپاو دەبابەی سەدام بۆ ناو شاری هەولێر، بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوانیان و پاراستنی کورسی سەرۆک بارزانی. یەکێتیش بەرامبەر ئەوە بە پێش سوپای ئێران کەوت بەرەو کوردستان بۆ پاراستنی کورسی تاڵەبانی.
بۆیە ئەوجارەشیان زۆر ئاسایی بوو وە مەزات کردنی شەرەف و ناموسی ئافرەتی کورد ئەوەی دەهێنا، کە ٣١ی ئابێکی تر لە مێژوودا تۆمار بکەنەوە وسوپای عیراق، پاسداران و ئیتیلاعات، جەندرمەو میتی تورکیتان هێنابا بۆ کوردستان ،بەڵام ئەو جارەیان نەک بۆ سەر یەکتری بەڵکو بۆ سەر داعش. بەڵام ئەوەتان نەکرد چونکە شەرف و ناموسی ژنانی میللەتی کورد لاتان بەقەد کورسیەکانتان گرنگ و خۆشەویست نەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە