کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 11/09/2013, 12:00






لەوەتەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكردووە، كەناڵەكانی یەكێتی شەوانە ئەو شایی لۆغانەی بەردەم مەڵبەندی رێكخستن لە سلێمانی كە هەمووی دەدوانزە ئۆتۆمبیلە ئەو قەرەباڵغییە دروست ئەكەن و ئەبنە ڕێگر لەبەردەم هاتووچۆی ئاسایی شەقامەكەدا كە شاڕێی بەیەكگەیاندنى زۆربەی گەڕەكەكانی ئەم شارەیە، بەوانەشەوە كە ڕێبوارن و لەهاتووچۆی نێوان دەرەوەو ماڵەوەیاندا ناچارن لەو شەقامەوە گوزەر بكەن،
بەڵام هەردوو كەناڵی كوردسات و گەلی كوردستان ئەم هەلە ئەقۆزنەوەو فرسەت ئەهێنن، وەك پیشەی خۆیان هەر وەك چۆن لەلایەن دكتۆر فرسەتی سەرۆك پەڕلەمانی ئێكسپایەریان و سەرۆك لیستى ئێستایان كە بەفرسەت دكتۆراشیان پێدا، كەمن نازانم بە چ ڕوویەكەوە ئەیەوێت جارێكی تر فرسەت بهێنێت و لە پەڕلەمانە كارتۆنییەكەیاندا جارێكى تر دەم و چاوی برسی و نابووتی پیشانی خەڵك بداتەوە، كە ئەگەر هەزارەها ئەوەندەی تریش فرسەت لە بودجە بهێنێت و پارەی قووتی خەڵك بدزێت و بیخوات دەم و چاوی هەر برسی و ڕەزیل دەرئەكەوێت. با لە باسەكە لانەدەم، خۆ لە هەرلایەكەوە باسی ئەم بۆرە پیاوانە بكەیت یەك دنیا شەرمەزاری و بێ ئابڕوویی لێت قوت ئەبنەوەو لە باسەكە لات ئەدەن، ئەوەی ئەمەوێت لەسەری بدوێم ئەوەیە كە ئەو دوو كەناڵە درۆزنە وێنەی هاتووچۆی ئەو شەقامە كە هەموو كاتێك قەرەباڵغە لە شاشەكانیانەوە پیشان ئەدەن و بە جەماوەری خۆیان لە قەڵەمی ئەدەن، لەوەش سەیروسەمەر تر ئەوەیە كە لە ژێر شاشەكەدا ئەنووسن (بانگەشەی جەماوەری یەكێتی لە سلێمانی-شارە حەیاتەكە-) لە كاتێكدا هەموو ئەو دەدوانزە ئۆتۆمبیلەش كە لۆگۆی یەكێتییان پێوەیە خەڵكی ئەم شارەن نین و بە بیرو بڕوایەكی یەكێتییانەوە خۆیان عەرز ناكەن بەڵكو بە پارە بەكرێ گیراون، گۆرانی بێژەكانیش چونكە بە پارە هێنراوون ئەو حەماس و جۆشەیان نییە و بەدڵ ناخوێنن و ووشەیان بۆ نایەت، بەڵگەی زۆر ڕوونیش ئەوەیە كە كەلیمەكانیان بۆ نووسراوە و لەبەر كاغەز ئەیخوێنن ، لێرەوە ئەمەوێت ئەو ڕاستییەش بڵێم كە مەرج نییە ئەو خەڵكەی كە بە پارە بانگەشە بۆ لایەنێك ئەكەن لەكاتی دەنگدانیشدا دەنگ بۆ ئەو لایەنە بدەن، لەبەر ئەوە با پارەدارانی یەكێتى بە ئارەزووی خۆیان خەنجەر لە كا بدەن و پارەی دزراو سەرف بكەن، پێشینان ووتوویانە موویەك لە !!!!! ببێتەوە باشترە.
ئەوی گرنگە بەلامەوە مەسەلەی شارەحەیاتەكە-یە، لە ڕاستیدا من مێژووی داهێنانی ئەم زاراوەیە نازانم، بەڵام خۆ ئەگەر خودی یەكێتییەكان خۆشیان ئەم ناوەیان بەسەر سلێمانیدا بڕیبێت ئەوە لەسەردەمی شاخدا بوو، ئەو كاتەی كە ووشەی (یەكێتی) ووشەیەكی زۆر پیرۆز بوو لەلای خەڵكی ئەم شارە، ئەو كاتەی كە هەموو زاراوەكانی تری وەكو (خۆڕاگر.. ئازا.. قارەمان..نیشتمان.. وەفا.. ئەمەك.. بڕوا .. متمانە .. ڕۆح .. گیان .. خوێن .. شۆڕش .. پێشمەرگە .. هتد) هەموویان لەناو ووشەی یەكێتیدا و تەنهاش لەناو ووشەی یەكێتی دا دەدرەوشانەوە.. یەكێتى ئەو ووشەیەبوو كە بەعس لێی دەلەرزی.. ئەو زاراوەیەبوو كە دوژمن ویستى لەهیچ فەرهەنگێكدا نەیهێڵێت ، بەڵام لەبەر ئەوەی كە خەڵكی ئەم شارە حەیاتەو شارەحەیاتەكانی تریش بەدڵ و بەگیان، بە سەر و ماڵ و بەخوێن لەگەڵیدا بوون، یەكێتی مایەوەو گەیشتە شار.. هەزار مخابن هەركە گەیشتە شار ئیتر ئەو یەكێتییە نەما .. كە گەیشتە شارە حەیاتەكە ئیتر یەكێتى ئەرك و پەیام و ڕێباز و بەڵێن و عەقڵ و هۆش و تەركیزی لای خۆی نەما و هەموو ئەم زاراوە پیرۆزانەی ئاوەژوو كردەوەو كردنى بەقوربانی بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی چەند كەسێكی ناكەسی ناوخۆی، ئیتر یەكێتى بوو بە (دووێتى و سێیەتی .....پارچەپارچەبوون) هەتا ووردە ووردە ئەوەی كە لێی مایەوە بوو بە بەشێكی بچوووووووك لە پارتی و ئیتر شارە حەیاتەكەش لە بیر كرا، كە زۆرترین قوربانی لەلایەن خەڵكی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی ئەم شارەوە بۆ یەكێتى دراوە....
 ئه‌گه‌ر یەكێتى بەڵێن و بەرنامەكانی شاخیان لە یاد نەكردایە و شارەحەیاتەكەیان پشتگوێ نەخستایە، نە پارتی بۆی ئەچووەسەر كە ئەوەندە ملهوڕ بێت ، نە گۆڕان دروست ئەبوو، نە خەڵكی ئەم شارەش تووڕە ئەبوون، ئاخر كە خەڵكی ئەم شارە تووڕەبوون ئیتر تەواو... ئەوەی بۆ شاری سلێمانى كرابێت و پێوەی دیاربێت تەنها ئەوەیە كە دوای تووڕەبوون بۆی كراوە، واتە دوای خۆپیشاندانەكانی 17ی شوبات، ئەوە یەكێتى نەیكردووە، ئەوەی كە لە ئەنجامی تووڕەبوون بۆ ئەم شارە كراوە، ئەگەر یەكێتى بە تەنها سەد ئەوەندەشی بۆ بكات هێشتا قەرزاری ئەم شارەیە، ئیتر نازانم یەكێتى بە چ ئابڕوویەكەوە ئەیەوێت جارێكی تر سلێمانی بكاتەوە بە هی خۆی!!! نەخێر ... تازە چووووو ... سلێمانی چی تر هی یەكێتى نییە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە