کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناوچەی سنووری كورد و عەرەب و كارەساتێكی نوێ

Sunday, 03/05/2009, 12:00

1776 بینراوە


ناوچە هاوبەش و سنوورییەكانی نێوان كورد و عەرەب لە موسڵ، كەركوك و ناوچەی خانەقین و بەدرەو جەسان لە دێر زەمانەوە لە ناو كێشە و ناكۆكی دابووە و تا ئێستاش ئەو ناكۆكییە ناوە ناوە بەردەوام لە زیهنی كورد دا ماوەتەوە. ئەم ناوچەیە بەشێوازێكی تایبەت سیاسەتێكی شاراوەی تیادا بەڕێوە دەچێت، جارنا دەكرێتە كێشە و جارنا وەكو دیاری بەكاردەهێنرێت. ئەم ناوچەیە لە كۆتایی ساڵی شەستەكان و سەرەتایی حەفتاكاندا جارێكی دیكە كەوتۆتە رۆژەڤەوە. لەو بارەیەوە گفتۆگۆ و دانوستاندن لە نێوان نوێنەرانی كورد و دەوڵەتی ئێراقدا هاتۆتە ئاراوە. ئەم ناوچانە زۆربەی كات لەژێر دەستی عەربدا بوونە و كورد لەپێناویدا شەڕی كردووە و قوربانیداوە. ئەو ناوچانە و بە تایبەتی كەركوك كلیلی شەڕ و ئاشتی بووە. لە راستیدا پێویستە بۆ ئەو سیاسەتەی لەو ناوچەیە بەڕیوەدەچێت ناوێك بدۆزرێتەوە و ئەو سیاسەتە شاراوەیەی كە بەڕیوە دەچێت خاوەنەكەی بناسرێت. 
دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكان و لیستی حەدبا و برایەتی نەینەوا
هەڵبژاردنی پارێزگاكان كە 31/1/2009 بەڕێوەچوو دەمامكی هەندێك راستی ئاشكرا كرد، لە شاری موسڵ لەپێش ئەو هەڵبژاردنە، كوردان خاوەن 31 كورسی و زۆرینەش بوون، بەڵام لەو هەڵبژاردنەی ئەم دواییەدا ژمارەی كورسی كوردان بۆ 12 كورسی كەم بۆوە. دەتوانرێت بگوترێت كە كوردان بە 31 كورسییەوە هیچیان پێنەكرا ئەوا بە 12 كورسییەوە هەر هیچیان پێناكرێت. هەڵوێستی لیستی برایەتی نەینەوا لەبەرامبەر لیستی حەدبا، راستە هەندێك پۆستی گرنگی وەكو جێگری یەكەم و سەرۆكی ئەنجوومەن پێویست بوو بدرێتە كورد، بەڵام تەنها كێشە ئەوە نییە كە ئەو پۆستانە نەدراوە، لایەنێكی دیكەی مەسەلەكە ئەوەیە كە لیستی برایەتی نەینەوا كە نوێنەری كوردەكانە لەكاتی باڵادەستی خۆیدا هیچیان نە بۆ كورد؛ بە تایبەتی شەبەك و یەزیدی نە بۆ مەسیحیش كرد. ئەو هێزانە ئێستا چوونەتە پاڵ لیستی حەدبا، پێویستە ئەوەش بگوترێت كە دۆڕان ناخۆشە! لە موسڵ كورد لە رووی سیاسی و كەسایەتییەوە دۆڕاندی. تەنها ئەوە نییە كە كورسییەكانی كەم بۆتەوە، بەڵكو باوەڕیشی لە دەست دا، شەبەك و یەزیدی و مەسیحیش چونەپاڵ لیستی حەدبا.
دۆڕانی كورد لە موسڵ كورسییەكانی هەڵبژاردنی داهاتووشی لە پەرلەمانی ئێراق كەمدەكاتەوە
من ئەم بۆچوونە دەردەبڕم پاساو نییە بۆ ئەوەی كە لیستی حەدبا تاكڕەوێتی بكات و كوردان بەلاوە بنێت، ئەوانیش هەستاون سوودیان لە چەمكی دیموكراتی و هێزی لایەنەكان وەرگرتووە، مەسیحی و یەزیدی و شەبەكیان لە پشتە، بەڵام دەسەڵاتەكەیان بۆخۆیان قۆرخ كردووە. تا ئێستا ئەوانیش شتێكیان لە لیستی هاوپەیمانی پێشوو و برایەتی نەینەوای ئێستا كەمتر نییە، ئەوانیش هەمان ئەو هەڵسووكەوتانەی لیستی هاوپەیمانی دەكەن. لیستی برایەتی نەینەوا حكومەتی هەرێمیشی لەپشت بوو، بەڵام سەرنەكەوت. ئەمەش واتای ئەوەیە كە ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم و لیستی برایەتی نەینەوای پارتی و یەكێتی ناتوانێت هێچ ناوچەیەكی دابڕاو بێنێتە سەر كوردستان ئەو دەسەڵاتەی كە بە تەوافق ئاوایان كردبوو لەمەودوا بەرەو لاوازی دەڕوات و وردە وردە كەم دەبێتەوە. لسیتی حەدبا هیچ حكومەتێكیشی لە پشت نەبوو، بەڵام فەشەلی بەڕێوەبردنی سیاسەتی كورد، متمانەی كورد و گەلەكانی دیكەی لە دەست دا، ئەو هێزانە لە دەوربەری لیستی حەدبا كۆبوونەوە و چارەنووسی خۆیان رادەستی ئەو لیستە كرد. لەمەودواش ئەگەر ئەوان خزمەتی باشتر بكەن ئەوا دەبنە هێزێكی باش بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی 2009ی پەرلەمانی ئێراقیشدا رۆڵی زیاتر ببینن. واتە ئەو هەڵبژاردنەی پارێزگاكان زەمینێكی بەهێزە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، هەڵبەت ئەو دۆڕانەى ئێستا لە كورسییەكانی پەرلەمانیش كەم دەكاتەوە و كاریگەری دەبێت. 
مەسەلەی كەركوك و دیموستۆرا
دیارە ئەم مەسەلەیە لە نزیكەوە پەیوەندی بە كەركوكیشەوە هەیە، ئەگەر سەیر بكەین، كەركوك لە رووی ئیداری و ئەمنییەوە لە دەستی كورداندایە و زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگاریش هەر كوردن، بەڵام ناتوانن ئەو دەرفەتە بەكاربهێنن، دەستیان بە تەنازوول كردووە، بۆ نموونە پرۆژەكەی مام جەلال سی و دوو بە سی دوو گەورەترین تەنازوولە. چارەسەری بەوشێوەیە نابێت و هێچ كاتێكیش تەنازوول چارەسەری نەبووە. كاتێك تەنازوولت كرد، پێت فێر دەبن داوای زیاتر دەكەن. لەو پرۆژیەدا بۆچی حكومەتی ئێراقی مالكی و توركیاش پشتگیریان كرد؟! چونكە تەنازوول بوو. ئەوانیش تەنها تەنازوول بە مافی كوردان دەزانن. لەبەرئەوە ماددەی 140 كاتەكەی بەسەر چوو جارێكی تر زیندوو نابێتەوە، ساڵی 2007 خودا عەفووی كرد و مرد. ئێتر ناتوانرێت زیندوو بكرێتەوە چونكە هیچ وەرقەیەكمان بەدەستەوە نەماوە ئەمساڵ كورسییەكانی پەرلەمانی ئێراقیشمان كەم دەبێتەوە، ئەوان زیاتر بەهێز دەبن و لە وڵاتی ئێراقیشدا پێشخستنی دیكتاتۆری زۆر ئاسانە. پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان بێت هەر زوو و خێرا بۆی وەردەگرن، ئەو كات كەس ناتوانێت باسی كەركوك بكات. كورد ئەوە شەش ساڵە حوكمی كەركوك دەكات چی شتێكی پێشخست؟ هیچ. تەنها توانی توركمان و عەرەب توڕە بكات. ئەم توڕبوونەش سنووری هەیە!. 
دەمێنێتەوە مەسەلەی دیمستۆرا و پرۆژەكەی. عەرەب و توركمانەكان لەپاش راگەیاندنی راپۆرتی یۆنامی خێرا ناڕەزاییان نیشاندا، چونكە پێشتر كورد تەنازوولی كردووە. ئەوە وەكو رێباز دەبینن، هەڵبەت دیموستۆرا پرۆتەستۆ دەكەن، چونكە پرۆژەكەی مام جەلال هەیە لەو باشترە. تا ئێستاش كورد نەیتوانیوە وەڵام پرۆژەكەی دیمۆسترا بداتەوە. بە ئەرێنی و نەرێنی وەڵامیان پێ نییە. ئەگەر كەركوكیان بوێت ئەبێت جارێكی دیكە دەست بە تێكۆشان قوربانی بكەن. ئایا ئەمەیان پێدەكرێت، من دەڵێم نەخێر. ئەوان لە مەیدانی سیاسی و یاسییەوە هیچیان پێنەكرا، لە كاتێكدا هەموو دەرفەتێكیان لەبەردەستدا بوو. ئێستا لە مووسڵ دۆڕان هەڵبەتە عەرەب بۆ هاتووچۆی موسڵ و سوریاش بێت كەركوك ناخاتە ژێر كۆنترۆڵی كوردانەوە. ئەوەش باش دەزانن كە كورد ئەو كوردەی جاران نییە و ئێستا شێری بێ ددانە. توانای خزمەتكردنی خۆشی نەماوە. موسڵی لەدەست چوو سڕەی كەركوكیش دێت.
چارەسەری كێشەی كەركوك
بۆ چارەسەری ئەو مەینەتیانەی كە كورد لە كەسایەتی پارتی و یەكێتییەوە بەسەر خۆییدا هێنای. پێویستە لەمەسەلەی كەركوكدا هیچ تەنازوول نەكرێت كار بۆ ئەوە بكرێت بگەڕێتەوە سەر كوردستان، ئەو باوەڕییەش لەلای هەموو چین و توێژ و ئایین و ئایینزا و نەتەوەكان درووست بكرێت، بەشێوەی كۆنفیدراڵی دیموكراتی حساب بۆ هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بكرێت. پرۆژەكەی دیموستۆراش راستەخۆ رەتبكرێتەوە، چونكە دیموستۆرا بۆ چارەسەری نەهاتووە و ئەوان پرۆژەكەی بیكەر ـ هاملتۆن بەشێوازێكی دیكە دووبارە دەكەنەوە و تەنها خەلەفاندنی نوێیە. ئەگەر پارتی و یەكێتی تا ئێستا هەوڵیان داوە توركیا، ئێران، سوریا و ئەمریكا رازی بكەن، پێویستە لەمەودوا كار بكەن تا گەلی كورد لێیان رازی بێت. چونكە تەنها گەلی كورد دەتوانێت پشتگیریان بكات، ئەوانی دیكە كاتین و بۆ بەرژەوەندین رۆژانەن. هەڵبەتە ئەو پارتی و یەكیتییەی ئێستا هەیە پێویستە بە سەد ئاو بشۆرێتەوە. سەرەتاش باسمكرد كەركوك كلیلە ئەگەر كورد تیادا بەهێز بێت، كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووش دەكات. 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)