کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سکتان برسی کردین به‌ڵام نه‌تان توانی ناخمان برسی بکه‌ن.

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


له‌ ده‌ورانی کۆیلایه‌تیدا مرۆڤه‌ کۆیله‌کان کرین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌کرا و له‌ بازاره‌کانی کرین و فرۆشتن هه‌راج ده‌کران به‌لام چه‌نده‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ له‌ وده‌ورانه‌دا بریسی بون هێشتا له‌ ناخدا گوزه‌رانی خۆیان پێ قبوڵ نه‌بو ئه‌وسیسته‌ مه‌شیان نه‌فره‌ت باران ده‌کرد گه‌رچی به‌جه‌سته‌ ژیانی کۆیلایه‌تی خۆیان په‌ره‌ پێ ده‌دا هێشتا له‌ هزرو بیرو بیرکردنه‌وه‌دا خاوه‌ن داریه‌تی ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌یان وه‌ک دژه‌ مرۆڤ سه‌یر ده‌کرد که‌ له‌ژێر رکێفیشیاندا بون ، له‌م ده‌ورانه‌ی ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆرێکیان له‌ خه‌ڵکی کوردستان کردوه‌ به‌کۆیله‌ی خۆیان و چۆنیان بوێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ ماڵه‌کانیان ئاوا هه‌ڵیان ده‌سورێنن .
ده‌سه‌ڵاتی مافیایی کورد هه‌ر به‌ چاوی کۆیله‌ کانی خۆیان ده‌یان روانیه‌ ته‌واوی هاو نیشتیمانیان و به‌ عه‌قڵه‌ نه‌خۆشه‌کانی خۆیان هه‌مان تێروانینیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان هه‌بو ، به‌ڵام له‌م پرۆسه‌یه‌دا که‌ به‌ ته‌زویرو چاوبه‌ست کردنی نوێنه‌رانی سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش نه‌یان توانی خه‌ونه‌ گلاوه‌کانی خۆیان به‌دی بهێنن که‌ ئه‌مه‌ش وه‌لامێک بو له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی مافیایی که‌ ئێوه‌ 18 ساڵه‌ ئێمه‌ برسی ده‌که‌ن به‌لام نه‌تان توانی ناخمان برسی بکه‌ن و ئه‌وه‌ ش ئێمه‌ین که‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌چه‌کی بیرو باوه‌ر سه‌نگه‌رمان له‌ ئێوه‌ی تاڵانچی و دزو جه‌رده‌ گرت ، هه‌رگیز وه‌ک رابوردو بیر مه‌که‌نه‌وه‌ چونکه‌ خه‌لکی کوردستان قه‌ت لێتان خۆشنابێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو تاڵان و برۆیه‌و خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانتان ، وا له‌م ده‌ورانه‌شدا به‌ ته‌زویر خۆتان کرده‌ خاوه‌نداریه‌تی ده‌سه‌لات ئه‌ی له‌ ده‌ورانه‌کانی تردا بۆ کوێ ئه‌چن ، باشه‌ ده‌پرسم کاتێک میله‌ت ئێوه‌ی پێ قبوڵ نه‌بێ ئیتر به‌چی حه‌یاو ئابرویه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن و به‌چی شه‌رمه‌زاریه‌که‌وه‌ روی کوردستانیان نیشانی ده‌رو دراوسێ ده‌ده‌ن ، ئایا له‌م ده‌ورانه‌ی حوکمرانیتان دا چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌رو دراوسێ و بیانیدا خۆتان به‌دیبلۆمات نیشان ب‌ده‌ن ئه‌ی رچاوی ئه‌وه‌تان نه‌کردوه‌ له‌لایه‌ن ووڵاتانه‌وه‌ به‌نیوچاوتاندا بدرێته‌وه‌ و پێتان بڵێن کاتێک که‌ میله‌ت ئێوه‌ی قبوڵ نیه‌ چۆن بو خۆتان سه‌پاند به‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات که‌ متمانه‌ی میله‌تی له‌ گه‌ڵدا نیه‌ ، ئه‌دی چی وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه‌ ؟؟؟؟ له‌ لایه‌کی تر لێتان ده‌پرسم بۆ له‌سه‌ره‌تای به‌ریوه‌چونی پرۆسه‌که‌دا دیموکراتی خواز بون ئه‌ی خێر بو له‌ پاش نیوه‌رۆ نازیه‌تی خۆتان نیشانی هه‌مو دونیا داو هه‌مو هێزی خۆتان خسته‌ گه‌ر بۆ ته‌زویر کردن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارتێکی سورتان نیشانی سه‌رۆکی کۆمیسوێنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ کارگێری لقی5 و جاشی کلک زه‌ردی خۆتان بۆ زیادکردنی 2 کاتژمێر تا له‌ و 2 کاتژمێره‌دا ده‌ستی خۆتان بوه‌شێنن به‌وحاڵه‌شه‌وه‌ ده‌نگه‌کانتان بینرا و بیسترا که‌ چه‌نده‌ ، ئایا ئێوه‌ دروستکه‌ری خوروقات بون یان لیسته‌کانی تر ؟؟؟؟؟
له‌ کۆتایدا پرسیارێک ئاراسته‌ی نێچیری هه‌رزه‌و باڕ ده‌که‌م شه‌وی 26-7-2009 به‌فه‌رمانی خۆتان دنده‌ی هێزه‌کانتان دا بۆ په‌لاماردانی بنکه‌و باره‌گاکانی یه‌کگرتو کۆمه‌ڵی ئیسلامی و باره‌گای رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌و که‌ ناڵی ئاسمانی که‌یئێن ئێن تاڵانکردنیان و به‌ناوی ته‌قه‌ی خۆشیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 هاووڵاتی بێ گوناهی شاری هه‌ولێرتان کرده‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان و پاشان به‌رویه‌کی زه‌رده‌وه‌ له‌گه‌ڵ کریم زنجاری خوێن رێژ و نه‌وزادی روکن به‌سه‌ری شۆره‌وه‌ داوای لێبوردنتان لێ کردن ، که ‌رنگه‌ ئه‌و حیزبانه‌ له‌ رو لێتان بورابن به‌ڵام دڵنیابن جه‌ماوه‌ری کوردستان حه‌پولکتان ناداو وه‌ک نوێژی به‌سه‌ر چوی به‌یانیان پێتان ده‌گێرێته‌وه‌ و گومانیشم هه‌یه‌ شار به‌ده‌ر بکرێن.!!!!!!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە