پاڕڵمانێک کە سەرۆکەکەی ئاوابیر دەکاتەوە!
Friday, 23/01/2015, 12:00
2302 بینراوە
بە دابەشکردنی وڵاتێک بەسەر چەند پارێزگا کە هەر کام لەو پارێزگایانە مافی بەڕێوەبردنی سیستمی ئیداری وسیاسی خۆیان هەیە دەگوترێ ،،کانتۆن،،.(سیستمێک کە عەشیرەی بارزانی وخودی مەسعودیش ماناکەی نازانن). لەسیستمی خۆ بەڕێوەبردنی کانتۆنەکاندا بۆ هیندێک پرسی گرینگی مێژوویی ناوەندی وڵات بە بەشداری،، دەنگی تاک،، بڕیاری چارەنوسساز دەدرێ. بە پێی یاسای ناوخۆیی ئەو کانتۆنانە پرسی زمان ،چاند ، هونەر، کولتور،،،،،،، بە ئەنجام دەگا. لەو سیستمەدا بنە ماڵەو سەرۆک عەشیرە وحیزبی دواکەوتوو بڕیار نادەن چون توانای سیاسی بڕیاردانیان نیە.مەسعود بارزانی وەک چەرچییەکی سیاسی لێهاتوە کە گەمەی سیاسی لەسەر ،،دەوڵەتی کوردی،، بەڕێوە دەبا.رووناکبیر ونوسەری ساویلکەی تازە پێگەیشتووش باوەڕی بەو گەمەیە کردووە.
وڵاتانی وەک چین،سویس،کانادا،ئامریکا وڵز، کیریباتی،ئۆستڕاڵیا و،...... بە بێ پارچە پارچە بونی وڵاتەکەیان بە شێوەی سیستمی کانتۆنی بەڕێوە دەچن. هەمووشمان دەزانین کە ئاستی سیاسی وئابوری ئەو چەند وڵاتە بە کوێ گەیشتووە. بۆ نموونە وڵاتێکی وەکی سویس: ئەو وڵاتە یەکێک لە دوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانە کە دەرئامەدی ساڵانە تاکە کەسێک ٣٩٠٠٠ دۆڵارە. کە لە ئاستی هەرە بەرزی جیهاندایە.خاوەنی ٢٦ ئەیالەتە کە بە شێوەی سیستمی کانتۆنی بەڕێوە دەچن. هێزی نیزامی ئەو وڵاتەش لە ناوەندی ئەو وڵاتەدا بە بەشداری هەموو تاکێکی سویسی لە هەر ٢٦ کانتۆن پێک هاتووە کە ئەرکی پاراستنی وڵاتی ،،، سویسییان،،، بە ئەستۆوەیە.
گووتیان سەرۆکی پارڵمان سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە و خودای نەخواستە سیاسەتی ئەو بزووتنەوەیەش ئاڵوگۆڕی کردنی ئەو سیستمەیە کە ٢٤ ساڵە بەو شێوەیە ئەو بەشە لە وڵاتی داگیر کردووە. شایی دنیام لە دڵدا دەگەڕێ. دەمگوت: ئەگەر لەبواری سیاسیدا وشەی،،گۆڕان،، لێکبدرێتەوە، مانایایەکی سەردەمیانە بۆ ئاڵوگۆڕەکان دروست دەبێ. ئیدی لەو بەشە لە وڵاتیش دەسەڵات فێر دەبێ کە دەستاودەستی پێبکرێ. کاک دوکتور یوسف موحەممەد، کەسایەتیەکی گەنجەو شارەزایە. بەڵام لێدوانی ئەو بەڕێزە لەسەرشەڕی،، خۆدڕێن،، لەباشوروسیستمی بەڕیوەبردنی،کانتۆنەکان، بۆ من جێگای سەرسوڕمان بوو.! دەڵێ: ئێمە ئەزموونێکی تاڵمان هەیە لەسەر ،،دووئیدارەیی،، وسەردەمی شەڕی خۆکوژی! بۆیە دابەشکردنی وڵات بەسەر کانتۆنەکاندا، دەبێتە پارچە پارچە کردنی دەسەڵات لەوڵات! بەڕاستی پارڵمانێک کە ئەوە شێوە بیرکردنەوە هە بێ نەبونی لە بونی باشترە. ئەو وڵاتانەی کە لەبواری سیاسی وئابوریدا لە دونیا بەشێوە،کانتۆنی، بەڕێوە دەچن، تۆ بڵێ لەو سیستمە گەندەڵەی کە بارزانی وئەیاغەکانی تاڵەبانی بە زۆرەملێ سەپاندویانە ، دواکەوتووتربێ؟ ترس لەچێدادەبینن؟ بۆ ئاڵوگۆڕەکان دەترسن؟ بۆ هاتنی گریلاو رێکخستنی نوێی وئاڵوگۆڕی نوێ بە مەترسی دەزانن لەسەر خۆیان؟ دەیان پرسی مێژوویی کە لە جوابدانەوەی خۆ دەپارێزن.
جیاوازی کانتۆنەکان وشێوەی بەڕێوەبەری ئەو سیستمە لە گەڵ شێوەی دەسەڵاتی ٢٤ ساڵەی ئەو دەسەڵاتە کە باشووری داگیر کردووە لەوەدایە کە لە رێگوزەری دێمۆکڕاسیدا بۆگەیشتن بە ئامانجەکانی دێمۆکڕاتیک دوو لایەن زۆر گرینگن. دێمۆکڕاسی راسەتەوخۆ، یان دێمۆکڕاسی ناڕاستەوخۆ. ئەو دوو تەوەرە دەبنە بنەمای راستەقینە بۆگەیشتن بە ماف ودەسەڵاتی خەڵک، لەهەمان کاتدا دوور کەوتەنەوەی،،هێزودەسەڵات،،لەناوەندگەرایی ونزیک بوونەوەلە پەرەپێدانی زەبروزەنگ. ئەوەی ئێستێ لە باشور دەبینرێ ترسە لە چێ بونی،،کانتۆنەکان،، بەوواتایە کە عەشیرەو بنەماڵە لەو چوار چێوەیەدا جێگایان نابێتەوە. یەکێک لە قەیرانە مەزنەکانی کە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات گیرۆدەی بون هەمان سانتراڵ دەسەڵاتە کە ساڵەهایە پێوەی دەناڵن. بۆ بێبەختی خەڵکیش ئەوە ماوەی دوو دەیە زێدەترە کە بوونەتە یەخسیری بارزانی وتاڵەبانی! کەچی لە ئیەفلاسی سیاسیشدا دەست لە زێدە گۆیی بەر نادەن. بۆ ٦٩ ساڵ دەچێ باس لە ،،کۆماری کوردستان ،، دەکەن! بەڵام ٢٥کەس کومیتە ناوەندی و٨ کەس دەفتەری سیاسی بۆتە قیلی کەوای سپی! هەرئەوڕۆ ئیستالین زیندوو مابا شەرمی لەخۆی دەکردوئاڵگۆڕی بەسەردەسڵاتی خۆیدا دێنا.
لە سیستمی عەشیرەگەریدا ،،ژن،، رۆڵی خۆی نابینێ. زاووزوو دەبێتە ئەرکی سەرەکی بۆ ڕەگەزی عەشیرەگەری. داربەستی خێڵەکی توانای نوێبوونەوەی نییە. چون ئەو دەسەڵاتە لەسەرئەساسی، دوور کەوتنەوە وخۆ نەگونجاندن لە گەڵ ئاڵوگۆڕەکانی سەردەم پێک هاتووە. کاتێک شۆڕش تێک دەشکێ کە مەلامستەفای بارزانی رایگەیەنێ! یانی دوای من چەک دانێن وئەوەی کە کراویشە بە ئازایەتی چەند کەس لە بنە ماڵەکەی من بووە! ناسیونالیزمی کوێرانە ودرۆزنانە بە دوور لە بنەمای زانستی بەردی بناغەی ئەو شێوە دەسەڵاتانە دادەڕێژێ. لەو سیستمەدا خوێندکارو ئاکادیمیسیەنیش تا ئەو جێگایە دەچنە پیش کە بەرژەوەندی تاکەکەسیان لە مەترسی نەکەوێ. بۆیە کەسایەتێەکی وەک د، یوسف موحەممەد کە ئەوڕۆ سەرۆکی پاڕڵمانە ئاوا لە شیوەی سیستمی کانتۆنەکان دەفکرێ: ئەو بەڕێزە دەڵێ: ئێمە ئەزموونێکی تاڵمان هەیە لەسەر شەڕێ خۆدڕێن و دابەش بونی وڵاتەکەمان! بۆیە ناخوازین کانتۆن دروست بن.!! کۆپی ئەو شێوازەش لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا بەدی دەکرێ بەڵام بە شێوەیەکی دیکە.ئەوانیش دەڵێن : دوکتور قاسملو شەهیدکرا حیزب وای بەسەرهات وتووشی دابەشبونو لێکترازان هاتن! دەنا چارەنوسیان نەدەگەیشتە ئوردووگا نشینی.یانی ئەگەر مابا حیزبەکەیان سەرکەوتنی مەزنی بەدەست دێنا. لەوەش زیاتر ئەوان لە کەمپەکاندا پێکەوە جێگایان نابێتەوە دژایەتی دامەزراندنی کانتۆنەکان دەکەن لە هەر شوێنێکی کوردوستان!لەحالێکدا درووشمی سەرەکیان دێمۆکڕاسی بۆ ئێران بووە!
گومان لەوەدانییە کە پ،ک،ک، رێکخراوەیەکی ئیدئۆلۆژییە وباوەڕمەندە بەو سیاسەتەی کە بەڕێوەی دەبا. ئەوەش سرووشتی تەواوی حیزبەکانی کورد بووە. بەڵام پاڕتی کرێکارانی کوردستان فکرو ڕامانی خۆی بەسەر هیچ کەسو حیزبێکدا ناسەپێنێ.داوا لە هیچ دەسەڵاتێک ناکا بەرنامەکانی ناو رێخستنی خۆی لێ قەبوڵ کەن وببنە ئەندامی. بەڵام پ،ک،ک، خاوەنی،،پڕۆگڕامو بەرنامەی چارەسەرییە. بۆ چارەسەریش ئیسپاتی کردووە کە لە هەر کوێ وڵات پێویستیان پێی هەبێ لەوێ لە خزمەت نەتەوەکەیدا کۆتایی ناکا.ئەو بنێشتە خۆشکەی کە سیستمی دۆڕاولە باشوور دەیجوێتەوە باوی نەماوە کە دەڵێن: نابێ دەست لە کارو باری بەشە کانی دیکە وەربدرێ. هیچ پارچەیەکی دیکەی وڵات میراتی بابی مەلا مستەفا نییە. کوردوستان هی سیستميکی کە بۆ رزگاری نەتەوەی کورد حەول دەدا. (بەتایبەت حیزبەکانی ئوردووگانشینی رۆژهەڵاتی وڵات ساڵەهایە ئەو قسە بێتامانە دووپات دەکەنەوە کە، نابێ هیچ حیزبێک دەست لە کاروباری بەشەکانی دیکە وەربدا!).
دێمۆکڕاسی وئایین دوو تەوەری جودا لە یەکترن. بەو مانایە لە هەر کوێیەک دەسەڵاتی ئایینی سەردەست بێ جێگای دێمۆكڕاسی لێژ دەبێ(لە سیستمی عەشیرەگەریشدا هەر وایە). دەسەڵاتی ئایینی لایەنگری لە چین وتوێژێک دەکا کە بە ئایینداری بزانێ ولایەنگری خۆی بن. جار جارە دەبیسین لە هێندێک وڵات کە دین وئایین سەردەستە باسی ئازادی ودێمۆکڕاسی دەکرێ. لە راستیدا ئەو رووکەشێکی ڕۆاڵەتیە کە لە راستی دوورە. بێ بەختی نەتەوەی ئێمە لە بەشێک لە باشوری وڵات ئەوەیە کە حیزبە ئایینیەکانیش دژی پێکهاتنی خۆسەری ودروستکردنی کانتۆنەکانن! مەڵایەکی کورد پەیدا دەبێ کە بە زمانی عەڕەبی لە مێدیاکان لایەنگری لە ،،ئیزەدیەکان،، دەکاو دەڵێ: خوداش دژی ئەو کارەیە ونابێ کەس دەست لەکاروباری برایانی ئیزەدی بدا! ئێمەعێڕاقین و ئێرە عێڕاقە!
ئەو ڕەوشەی کە لە باشوور لە ئارادایە فڕی بەسەر ئازادی ودێمۆکڕاسییەوە نییە. نەدەسەڵات ئازادیخوازە نە سەرۆکی هەرێم بۆ رزگاری نەتەوەیی تێدەکۆشێ. ئێستێ سیستم ، سیستمی،،غە وغا سالارییە،،(هەراوهووریای دێمۆکڕاسی) بەو مانایە کە حکومەت، حکومەتی زۆردارانە ونابەرپرس جومگەکانی دەسەڵاتیان قورق کردووە. ناشێرەزا، قولدور، نالایق، خۆ سەپێن، بونەتە بەڕێوەبەر. هۆی هەرە سەرەکیش دەرکەوتنی،، داعشە،، وشەڕێک کە یەخەی دونیای گرتووە. ئامریکاو ئورووپیەکان باش دەزانن چۆن کەڵک لەو دەسەڵاتەو لە هێزی پێشمەرگە وەربگرن. لەوەش بترازێ کە دەسەڵات ئەوە رێکاری بێ، گومانم هەیە شەڕ لە گەڵ ترۆروسەرکەوتن بەسەر ئەو شەڕە لە کۆتاییدا بە قازانجی نەتەوەیی گەلەکەمان بشکێتەوە.
بەڕێز دوکتور یوسف موحەممەد، نامەیەکی بۆ یاشێر کەماڵ نوسیوە. داوای چاکبونەوەی بۆ کردووە.ئەو کارێکی باشە. بەڵام خۆ دەبوو بیزانیبایە یاشار کەماڵ کەسایەتیەکی چۆنە. کاتێک سەرۆکی پارلمانێک دامەزراندنی خۆ بەڕێوەبەری وکانتۆنەکان لە گەڵ شەڕی خۆدڕێنی پاڕتی یەکییەتی دەکاتە یەکو دەڵێ:ئەزمونێکی تاڵمان لەو شەڕ هەیە چون وڵاتی پێدابەشدەبێ! بۆمن زۆی سەیرە.یانی ئەوەندە لە سیاسەتو سیستمی بەڕێوەبەری دونیا تێدەگا؟ بۆ ئاگاداری هاووڵاتیانم چۆنیەتی سیستمی سیاسی وئابوری وجواکی وڵاتێکی وەی،،سویس،، دێنمە بەردیدەی خوێنەری بە حورمەت تا بزانین جیاوازی ئەو ٢٤ ساڵە دەسەڵاتە کە لە باشوور بە زۆرە ملێ خۆی سەپاندووە لە گەڵ،،، کانتۆنەکانی،، وڵاتێ حەوتو نیو میلیونی وەک سوویس لە چی دایە.(ئەو بەشەم لە زانستنامەی ئازاد وەرگێڕاوە تە کوردی وهی خۆم نییە).
لەوڵاتی سوویس:
یەک: لەسەتا ٦٤ ی خەڵک، زمانی ئاڵمانی زمانی یەکەمی ئەوانە، کە لە باکور وناوەندی وڵات دەژین و بەکاری دێنن.
دوو: لەسەتا ١٩ی خەڵک، زمانی فەڕانسەیی زمانی یەکەمی وانە کە لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەژین.
سێ: لەسەتا ٨ی بە زمانی ئیتالیایی دەدوێن، کەلە باشوری وڵاتی سویسدا دەژین.
چوار: تەنیا لەسەتا١ی خەڵک بە زمانی رۆمانشی دەئاخفن کە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا دەژین.
پێنج: نزیکەی لەسەتا ٢٢ خەڵک پەنابەرن وبۆ کار چوونەتە وێ.
شەش: ئایینی زۆرینەی خەڵک،، مەسیحییە،، کە لەسەتا ٤٣ کاتولیکن. لەسەتا ٣٥ پڕۆتستانن. لەسەتا ٢ ئۆڕتۆدۆکسن. لەسەتا ٤ریش پەیرەوی ئایینی ئیسلامن. ئەوانی دیش خاوەنی دینو باوەڕی دیکەن کە کەس پێشیان لێناگرێ.وڵاتی سویس یەکێکە لە دەوڵەمەندتری وڵاتانی جیهان. هەروەها هێزی نیزامی ئەو وڵاتەش بەر پرسە لە پاراستنی هەموو وڵاتو چینو توێژەکانی ئەو خاکە کە لە ٢٦ لانتۆن پێک هاتووە. لەلای دەسەڵاتی باشوور دەبێ هێزی چەکدار سەر بە حیزبێک یا عەشیرەتێک بێ.
ئەو هەراوهووریایە کە ئەو رۆژانە هەڵیان گیرساندووە تەنیا لە ترسی لەدەست دانی دەسەڵاتی خۆیانە.ترس لە هوشیار بوونەوەی تاکی کورد. ترس لە ڕای گشتی دونیای دەرەوە. ئێستێش کا مەسعود دەلێ: بابم کۆماری کوردوستانی پاراستووەو ئێمە شەڕمان بۆ کردووە.کار دەگاتە نۆرەی خۆیان دەست لە سیاسەتی هەموو بەشەکان کوردستان وەردەدەن بەڵام ئیزن نادەن خەڵک چارەنوسی خۆی بۆ خۆی دیاری بکا. فس فس پاڵەوانەکانی عەشیرەی بارزانی ئەو نەهامەتییەیان بۆ ئیزەدیەکان پێک هێناو شەنگالیان رادەستی ئەو وەحشییانە کرد کە چی رێگا نادەن ئەوان چارەنوسی دوارۆژیان بە دەستی خۆیان دیار کەن! ئەو ئەقڵییەتە لە کوێ هاتووە من دەزانم هەموو کوردێکی وشیاریش دەزانێ.
جەعفەر کەریمی
ژمارەی ناسنامە:89ae
٢٣/١/٢٠١٥