كاتی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه..
Saturday, 26/04/2014, 12:00
1793 بینراوە
ئه‌زموونی حوكمرانی یه‌كێتی له‌دوای راپه‌رین هه‌تا ئێستا نه‌ك نه‌ی توانی مۆدێلێكی جوانی حوكمرانی پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی كوردستان بكات به‌ڵكو بوه هه‌وێنی كاولكاری و كوشتن و بێ سه‌رشوێن كردنی خه‌ڵكانی بێ تاوان و خولقاندنی فه‌سادی ئیداریی و سیاسی و ئابووری و به‌هه‌ده‌ردان و دزینی پاره‌و موڵك و سامانی خه‌ڵكی" له بری ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وهه‌موو ماندووبوون و قوربانیدانه‌ی میلله‌تی كوردبداته‌وه كه‌بدرێژایی مێژوو هه‌رله ئه‌نفال و كیمیاباران و قركردن و ئاواره كردنه‌وه كه‌به‌سه‌ر گه‌لی كوردا هات " ده‌ستی كرد به تالان كردن و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی و مێژووی ره‌شی شه‌ری ناوخۆ و دابه‌شكاری كوردستانی هێنایه ئاره‌وه كه تیایدا له ژێر ره‌حه‌مت و سایه‌ی حوكمرانی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا خۆیان له هیچه‌وه بوون به خاوه‌نی هه‌موو شتێك و خه‌ڵكانی تریش زیاتر برسی و زیاتر هه‌ژارو چه‌وسایه‌وه هه‌ربه‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان كه‌وتنه په‌لاماردان و لێدانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و مامۆستایانی زانكۆ و دانانی فه‌لاقه‌خانه له‌به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی و ئه‌نفال كردنی كوروكچه خوێندكاره‌كانی زانكۆی سلێمانی و بێ حورمه‌تی كردن به كه‌رامه‌ت و ژیان و ماف و ئازادی ئینسانی كورد وه شه‌هیدكردن و برینداركردنی چه‌ندین نه‌وه و رۆڵه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان" ئه‌مه پاداشت و وه‌فاو مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتوه یه‌كێتی ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌له‌سه‌ریه‌تی بیداته‌وه و باجی ئه‌و هه‌موو تاوان و خراپه‌كاریه‌ی بداته‌وه‌و بدرێته دادگای گه‌ل و رۆژی4/30 بكه‌ینه رۆژی دادگایی كردنی ئه‌وحیزبه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو كاره به‌دناو و نابه‌جێیانه‌ی لێ بكرێته‌وه و پێی بڵێین ئیتر تۆ به‌وهه‌موو تاوان و خراپه‌كاریه‌ته‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌نیت حوكمی ئه‌م خاكه و ئه‌م میلله‌ته بكه‌ی به‌ڵكو زۆر كه‌سی نیشتیمان په‌روه‌رو دڵسۆز ولێهاتوومان هه‌یه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بیكه‌ینه‌به‌رپرس و حوكمرانی خۆمان" به قه‌ولی كورد ئه‌ڵێ كێوبه‌كێو نه‌گات چاوبه‌چاو ئه‌گات" 4/30 چاومان به‌یه‌ك ئه‌كه‌وێت و داوای هه‌موو قه‌رزه‌كانتان لێ ئه‌كه‌ینه‌وه
.