کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌نگ به‌ کام لیست بده‌ین !؟ ..

Wednesday, 13/05/2009, 12:00


به‌هۆی نزیک بونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی کوردستان یه‌کێتی (باڵی تاله‌بانی) و پارتی ، ترس و دله‌راوکێیه‌کی گه‌وره‌ دایگرتون ، هۆکاری سه‌ره‌کیش 18 ساله‌ی ده‌سه‌لاتی ئیداری و سیاسیان ، برینی ئێمه‌یان نه‌ک ساڕێژ نه‌کردوه‌ ، به‌لکوو له‌زۆر بواردا قوڵتریان کردۆته‌وه‌ ‌ . ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ونی ده‌یان ساڵه‌ی تاکی کورد له‌ کوردایه‌تی وهاتنه‌ ئارای ده‌سه‌لاتێکی دادوه‌ری کۆمه‌لایه‌تی له‌ره‌گه‌وه‌ لاواز بکرێت و بێ هیوایی پانتایی کۆمه‌لگا دا بگرێت .
ئه‌م ترس و دله‌ڕاوکێ یه‌شیان ،له‌و ‌هه‌لمه‌ته‌ گه‌وره‌ی ‌ راگه‌یاندنیان دیاره‌ ، که‌ به‌‌کۆمه‌لێک دروشمی سواو وفریوده‌ر ده‌ست پێ کردوه‌ ، که‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێ نه‌درێته‌وه‌ ، ئه‌وا ده‌ستکه‌وه‌کان ده‌که‌ونه‌ ژێر مه‌ترسی وله‌ناو بردن !؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی لیستی تر نه‌زانێت کوردایه‌تی و سیاسه‌ت بکات !؟ یان ره‌فتاره‌ سیاسی و کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ سیاسیه‌کانیان گه‌وره‌ترین زیانی به‌ کێشه‌ی کورد نه‌گه‌یاندبێت ؟ یان(18 سال) 4 خول ونیوی ده‌سه‌لاتێکی دیموکراسی ، پێوه‌ر وزیاد نه‌بێت بۆ هه‌لسه‌نگاندنی ماهیه‌تی سیاسیان !؟
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ، دوای 18 ساڵ تێپه‌ڕین له‌ده‌سه‌لات ، به‌رپرسانی پارتی ویه‌کێتی ، بۆساتێکیش ،له‌ئه‌هرامه‌کانیانه‌وه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ ،‌ ‌ناو ئازاره‌ زۆرو خه‌فه‌تکراوه‌کانی گه‌ل ، که‌چی ئێستا تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری (عیراقی هیواو ئاشتی) کۆشکی کۆماری به‌ جێ هێشتوه‌ ، وه‌ک کادیرێکی چالاک هاتۆته‌ ناو خه‌لک ، که‌له‌ گه‌ل ژنان داده‌نیشێت و ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌رچی واژوم کردوه‌ ، که‌دژ به‌ سزای له‌سێداره‌دان بم ، به‌لام بۆ بکوژانی ژنان ئیمزا ده‌که‌م !؟ به‌لام بۆ جه‌لادانی ئه‌نفال ناکات !؟ له‌سیاسه‌تی داکۆکی له جه‌لادانی ئه‌نفال (‌ خه‌زره‌جی وه‌فیق سامه‌رائی و سولتان هاشم ... ،پێچه‌وانه‌ خۆی ده‌ناسێنێ که‌له‌ سه‌نگه‌ری خه‌لکی ئه‌نفالکراوه‌کانه‌ وه‌ ده‌بێته‌ ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی داکۆکی له‌قوربانیانی ئه‌نفال !؟ جێگری سۆسیال دیموکراته‌ جیهانیه‌ ، که‌چی به‌ شان و بالی یادکردنه‌وه‌ی خێڵی جاف داهه‌ڵده‌دات!؟
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێش (عماد ئه‌حمه‌د) به‌پێی وته‌ی خۆی له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆکی حکومه‌ت سه‌ردانی ناوچه‌ قوربانی و هه‌ژاره‌کان ده‌کات !؟ که‌چی له‌ وته‌کانی لێی تێک ده‌چیت ئه‌و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ نه‌وه‌ک کادیرێکی پارتی و یه‌کێتی ؟ به‌ڕێز ئه‌ی مافی ئه‌وه‌مان نیه‌ پێت لێین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌وکاره بێ یاسایه‌ت ده‌ست له‌کاربکێشه‌وه‌ چونکه‌ دژی وته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌،که‌ ‌نابێت دام وده‌زگا حکومیه‌کان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ‌هه‌لبژاردن به‌کار بێت .
. مه‌لا به‌ ختیاریش ،ماوه‌یه‌که‌ له‌هه‌موو مه‌جلیسێک خۆی ده‌کات به‌ ژوره‌وه‌ ، ده‌ست به‌ هه‌لڕشتنی دروشمی بریقه‌دار و په‌یمانی گه‌وره‌ش ده‌دات که‌ داخوازیه‌کانی خه‌لک خۆی گوته‌نی به‌ 2 هۆلی زیادیشه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌کات . وه‌یه‌ک نمونه‌ی له‌به‌رده‌سته‌ له‌هه‌موو شوێنێک باسی ده‌کات ،که‌ ئه‌و 3 پاڕیزگایه‌ی کوردستان له‌ پارێزگاکانی تری عێراق له‌بواری خۆشگوزه‌رانی پێشکه‌وتوتره‌ . بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌یاد بێت ئه‌وا چه‌ند سالێکه‌ سه‌رجه‌م ڕاپۆرته‌کانی ، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرته‌کان ، ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال ، ڕۆژنامه‌نوسانی جیهان ، کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی ، په‌رله‌مانتارو میدیایه‌ ئه‌وڕپیه‌کان ،ڕێکخراوه‌کانی دژ به‌ گه‌نده‌ڵی له‌کوردستان و جیهان ، ده‌سه‌لاتی کوردی به‌پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی ده‌ناسێنن ؟
ده‌مێکه‌ گوێ له‌ وته‌کانی مه‌لا به‌ختیار ده‌گرم که‌ چه‌پ بوو ، ‌ ده‌سه‌لات ره‌فتار فاشسته‌ ، چه‌وسێنه‌ره‌ ، ناعه‌داله‌ته‌ ، که‌هاته‌ به‌ره‌ی ده‌سه‌لاتیش ، به‌قودره‌تی قادر به‌هاری هێناوه‌ته‌ ‌ چۆکان و ده‌سه‌لات بۆته‌ دادپه‌روه‌ر ، خزمه‌تگوزار ، دیموکراسی ..... ،‌له‌به‌رده‌م هه‌موو که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن ووتی ، ئه‌گه‌ر ساڵی 2008 کێشه‌ی ئاو وکاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌کرا ، هه‌قه‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ ده‌ست له‌کار بکێشته‌وه‌ ،که‌چی ئێستا ده‌ستکه‌وته‌کانیمان بۆ ده‌ژمێرێت!؟ . پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ ختیار لاواز ده‌کات ووته‌و په‌یمانه‌کانێتی ، که‌‌له‌یادی ده‌چیت ،‌دوێنێ چی وته‌وه‌ ئه‌مڕۆ چی ده‌ڵیت ؟ ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ر ملیۆنان دۆلاره‌ و ده‌به‌خشرێت و ده‌نوسرێت له‌سه‌ر بودجه‌ی یه‌کێتی. که‌دواینی دروستکردنی 400 خانوه‌ بۆ شه‌هیدان ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ کونی ئه‌و بودجه‌یه‌ له‌کوێ یه‌ ؟چه‌نده‌و چۆن به‌ده‌ست هاتووه‌ ؟
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوش سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناوپه‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستکه‌وته‌کانی (4 خول و نیوی)خۆیانی ئه‌ژمار کرد. دیاره‌ مافێکی ره‌وای ئه‌م به‌رپرسانه‌یه‌ که‌ئاوا به‌ شێوازی مه‌ده‌نیانه‌ به‌ رپه‌رچی ره‌خنه‌کانی دژه‌ خۆیان بده‌نه‌وه‌ . بۆیه‌ لێره‌ هه‌ندێ پرسیار له‌سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌م
له‌داهاتی 18 ساله‌ی گه‌ل ، ئێمه‌ ته‌نیا بودجه‌ی 7 سال ده‌زانین که‌له‌ حکومه‌تی عیراقه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت ، ‌ که‌له‌ سه‌روی 30 ملیار دۆلاره‌ ، جگه‌ له‌گومرگه‌کانی کوردستان !؟ ئایا ئه و ترێله‌ دۆلارانه‌ی تر له‌داهاتی 18ساله یده‌سه‌لاتی کوردی ‌ چه‌نده‌ و چۆن خه‌رج کرا؟ وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر له‌ده‌ست ده‌سه‌لاتێکی دادپه‌روه‌ر ، که‌متر گه‌نده‌ڵ بوایه‌ چ گۆران و خزمه‌تێکی خه‌لکی پی ده‌کرا؟ئایا ده‌ستکه‌وته‌کان له‌ئاست ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ زێرینانه‌یه‌ که‌له‌ده‌ست درا ؟
ئایا ڕاپۆرتی ،پاوانی داروبه‌ردی کوردستان له‌لایه‌ن (پارتی ویه‌کێتی) گرنگی نه‌دان به‌بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کۆمه‌لکوژی و ناوچه‌ ته‌عریبکراوه‌کان ، هه‌ژار نشینه‌کان ، ئه‌هرامی به‌رپرس، تاپۆکردنی ده‌یان هه‌زار پارچه‌ زه‌وی له‌سه‌ر هه‌وادارانتان ئاگادارنین ؟ ئایا سه‌یری لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می راپۆرتی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان ناکه‌ن ، که‌به‌به‌به‌لگه‌وه‌ گه‌نده‌لیه‌کانی پۆلێ به‌رپرس بلاو ده‌کاته‌وه‌ ، بێ ئه‌وه‌ی له‌گۆل کالتریان پێ بوتریت ؟
له‌ته‌ک لیسته‌که‌ی پارتی ویه‌کێتیش ، ده‌یان قه‌واره‌ی سیاسی هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌به‌شی زۆری خۆی پێ ئۆپزسیۆنه‌ ؟
پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا ده‌کرێت هه‌ر پارت و ڕێکخراوێک ئێستا مافی ئۆپزسیۆنیمان پێ بفرۆشیت ؟ ئایا ناکرێت ئاوڕیک له‌ 18ساله‌یان بده‌ینه‌وه‌ بزانین هه‌لوێست و مێژویان ، له‌سه‌ر ده‌یان مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وناداپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و ره‌وشی مافی مرۆڤ چی بوه‌ ؟ ئایا خاوه‌نی چه‌ند ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری و سه‌رشه‌قام و زیندانی سیاسی و زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌لاتی کوردین ؟ ئایا ده‌توانن ، ده‌ستکه‌وته‌کانیان بۆخه‌لک بژمێرن ، که‌ فشارو ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌وان ، یاسای مۆدرنی به‌دواداهاتوه‌ ؟ به‌رمیلێک نه‌وتی دابین کردوه‌ ؟ زگی منالێکی هه‌ژار تێر کردوه‌ ؟ ئازاری دایکێکی ئه‌نفال که‌م کردۆته‌وه‌ ؟یان بۆ ئازاری برا کورده‌کانیان له‌ دیاربه‌کرو قامشلۆ و مهاباد چونه‌ته‌ سه‌رشه‌قام ؟یان وێنه‌یه‌کی حزبی جیاواز له پارتی ویه‌کێتی له‌گۆڕینی سه‌رۆک و شه‌فافی دارایی ، دیموکراسیه‌تی حزبی ...پێمان نیشان بده‌ن ؟
ئه‌ی مافی خۆمان نیه‌ ،‌ لاپه‌ره‌کانی مێژوو هه‌لبده‌ینه‌وه‌ ، ده‌نگ به‌و لیستانه‌ بده‌ین که‌ که‌ کوری سه‌ر شه‌قام بونه‌ ، بۆ ئاو کاره‌با و دیموکراسی و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌وه‌ک دروشم فرۆشتنی ئێستا ؟ .‌ئیسلام وته‌نی لاپه‌ره‌ی هه‌ق و حساب هه‌یه‌ ، ئه‌وکات بڕوانامه‌ی به‌هه‌شت و دۆزه‌ختان له‌یه‌ خه‌ ده‌ده‌ین ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە