کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی به‌ڵی تۆ کۆسپیت و گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت خواحافیز و تاڵه‌بانی به‌ره‌ له‌گه‌ڵ خۆت...!!

Monday, 21/03/2011, 12:00


بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌ک به‌س ته‌نها کۆسپن له‌به‌ر ده‌م پێشکه‌وتنی ووڵات و ئازاد بوونی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا وبه‌ دیموکراتی کردنی سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا، به‌ڵکو خۆیان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کاننن.
بۆ به‌رگری کردن له‌ قه‌ڵای دیکتاتۆری هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ چه‌نده‌ها تاوانیان ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکی ناڕازی و ڕاپه‌ڕی وکوردستان ئه‌نجام داوه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامن له‌سه‌رهه‌مان ڕه‌فتارو هه‌ولێری دیلکراو نمونه‌یه‌کی زیندووه‌‌..!!

بارزانی چیتر له‌وه‌ زیاتر به‌ قسه‌ سۆزدار و هه‌ست بزوێن خۆت مه‌خه‌ڵه‌تێنه‌، چونکه‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕی و چیتر به‌ و قسه‌ سواوانه‌ فریو ناخوات...!!
تاڵه‌بانی ده‌ستی له‌ سلێمانی شت چونکه‌ هه‌وڵه‌ نه‌زۆک و ئاشکراکانی بۆ له‌باربردنی شۆڕشی نێرگزی شکستی هێناو، تا بێت شۆڕشه‌که‌ به‌رفراوانتر ده‌بێت له‌ سه‌رای ئازادی و گشت سه‌راکانی تری ئازادی کوردستان دژی ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌له‌که‌تان..!!
به‌ڵام به‌ خه‌یاڵی خۆت له‌هه‌ولێر خه‌ڵکی ناڕازی نی یه‌ و خۆتان تووشی خۆشخه‌یاڵی کردووه‌..!! ئێوه‌ به‌خۆتان نازانن که‌ ێێوه‌له‌‌ هه‌وڵێر له‌ سه‌ر بورکانێکی قه‌تیسکراو دانیشتوون و شه‌وانه‌ خه‌وی ناخۆش ده‌بینن، که‌ی بێت و ئه‌وبورکانه‌ وه‌ک بورکانه‌که‌ی یابان به‌خۆتان و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌تاندا بته‌قێته‌وه‌وتۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌رکوت و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی یانه‌تان لێبکاته‌وه‌ و فریای خۆتان نه‌که‌ون ڕابکه‌ن ...!!
ئیتر به‌سه‌ له‌وه‌زیاترخۆتان و دارودوسته‌که‌تان تووشی خۆشخه‌یاڵی مه‌که‌ن و وابزانن ئه‌مه‌ قه‌یرانێکه‌و ده‌ڕوات...!! ژڵنیا بن ئه‌م گه‌رده‌لولی گۆڕڕانه‌ به‌بێ ئێوه‌ ناڕوات...!!
ئه‌مه‌ شۆڕشێکه‌ و به‌ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆره‌کان کۆتایی دێت...!!
ئه‌مریکا و ووڵاتانی ئه‌وروپا ش وه‌ک ده‌یبینن وهۆشداریشیان داوه‌ به‌ ئێوه‌ش، دژی توندو تیژین له‌ به‌رامه‌به‌رخه‌ڵکی ناڕازی و خوازیاری نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و‌ نادیموکراتی و هه‌موو دیکتاتۆره‌کانی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن...!!
ئێستا له‌وڕاستی یه‌ باش تێگه‌یشتوون که‌ ناکرێت هیوای ‌گه‌ڵان بۆ ئازادی پشتگوێ بخرێت!

بۆیه‌ هه‌رچی زووه‌ خۆتان به‌ خۆشی خۆتان بڕۆن باشتره‌ و بواری ڕاکردنی تیایه‌...!!
وابزانم ئیمزاکانیشت پێگه‌یشت که‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر داوای خۆت و به‌ شێوازێکی شارستانی یانه‌ کۆیان کرده‌وه‌ بۆ ماڵئاوایت..!!
سه‌رۆکی تونس و میسر فریای کۆکردنه‌وه‌تی ئیمزا نه‌که‌وتن! هه‌رچی قه‌زافی هاوڕێتانه‌ بواری ڕاکردنیشتی نه‌ماوه‌ نه‌ک داواکردنی ئیمزا...!!!
به‌ڵام که‌ ڕۆێشتن هیچ نه‌بێت پاره‌ دزراوه‌ نه‌قده‌کانی که‌ له‌ شوێنی نهێنی دا داتانناوه‌ بۆ خه‌ڵک بگێڕنه‌وه، چونکه‌ خه‌ڵک له‌یه‌ک فلسی خۆش نابێت و له‌ هه‌رشوێنێک بن داوای ده‌کاته‌وه‌..!! ئه‌وسه‌روه‌ت و سامانه‌ی که‌ هه‌تانه‌ پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستانه‌..!!

ده‌رسێک له‌ قه‌زافی هاوڕێتان وه‌ربگرن که‌ " کونه‌ مشکی لێکراوه‌ به‌‌ قه‌یسه‌ری"..!!

شۆڕشی نێرگزی کوردستان ئه‌مڕۆ مه‌شخه‌ڵی ڕۆژێکی نوێ ی له‌ سه‌رای ئازادی هه‌ڵکرد! ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە