کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌ر سێ‌لایه‌نی ئیسلامیی به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌ به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن

Tuesday, 27/12/2011, 12:00


تایبه‌ت:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند, هه‌رسێ‌لایه‌نی یه‌كگرتووی ئیسلامی, بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكه‌ن و هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌داوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وتیشی: ئه‌گه‌رچی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئێستا له‌كێشه‌دایه‌له‌گه‌ڵ پارتی به‌ڵام یه‌كگرتوو خوازیاری به‌زووترین كات كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ببن و به‌شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكات چونكه‌بارودۆخی دارایی یه‌كگرتوو زۆر سه‌خته‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووش دانی به‌وه‌داناوه‌كه‌یه‌كگرتوو به‌هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه‌به‌ره‌و دواوه‌هه‌نگاو ده‌نێت.
وتیشی: ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی و عومەر عەبدولعەزیز و باڵی موحافیزکاران سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاڵپشتی ئەندامانیانن بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا و هەرچی هادی عەلی و مەولود باوە موراد و باڵی ریفۆرمخوازانن دژی ئەو بڕیارەن و رایانگەیاندووە، یەکگرتوو بەشداری حکومەت بکات هەڵوێستی توندیان دەبێت تا دەگاتە بەجێهێشتنی ریزەکانی یەکگرتوو.
سه‌رچاوه‌ئاگاداره‌كه‌وتیشی: بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئێستا به‌شداری حكومه‌ته‌و داوایان له‌پارتی كردووه‌بودجه‌كه‌یان بۆ زیاد بكات هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (ڕابوون) كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌پڕۆژه‌كه‌یان ئاماده‌كردووه‌بكه‌نه‌وه‌, ڕه‌زامه‌ندی خۆشیان نیشانداوه‌بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی نوێدا.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانیشی ژمارەی لە مەکتەب سیاسی كۆمه‌ڵ به‌نیازن ‌و بریاریانداوە‌له‌دووساڵی‌داهاتووی‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌پارتی‌به‌شداری‌حكومه‌ت بكات.
سه‌رچاوه‌كه‌وتیشی: كۆمه‌ڵ بۆته‌دوو به‌ره‌و و ژماره‌یه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی لەوانەش: قاسم مستەفا و عەبدلوستار مەجید و مەڕوان گەڵاڵی له‌گه‌ڵ ئەوه‌دان كه‌بۆ ڕزگاربوونیان له‌كێشه‌ی دارایی به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئارام قادر سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی دژی به‌شداریكردنن له‌حكومه‌تدا.
سه‌رچاوه‌سیاسییه‌كه‌وتیشی: ئیسلامییه‌كان له‌بارودۆخێكی خراپی داراییدان به‌ڵام ئه‌مه‌خۆكوشتنه‌كه‌بیانه‌وێ‌به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن چونكه‌% ده‌نگه‌كانیان له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كه‌م ده‌كات.
 
ئه‌و زانیاریانه‌له‌كاتێكدایه‌، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ ‌دوو لایەنی ئۆپۆزسیۆنی‌كوردستانن و وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی‌گۆران تا ئێستا هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌له‌سه‌ر دوو ساڵی‌داهاتوو ئه‌وه‌ی‌رانه‌گه‌یاندوه‌كه‌به‌شداری‌حكومه‌ت نه‌كات.  
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە