کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان ده‌بێت مەلەفی کەریم سەنجاری هه‌ڵبداته‌وه‌

Thursday, 10/02/2011, 12:00




لەهەواڵێکی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا هاتوە، کە کەریم سنجاری کاندید کراوە بۆ پۆستی دەزگای هەواڵگری عێراقی.

کەریم سنجاری کەسایەتیەکی ترسنۆك و بودەڵەو کۆیلەی بنەماڵەی بارزانیە، دیارە مێژووی ئەم کۆیلەیە ئەگەڕێتەوە بۆ ٤٠ ساڵی ڕابردوو، کە هەر لەوکاتەوە جگە لەوەی تەنها فیشەکێکی نەناوە بەدوژمنی کوردوە، کاری تەنها کوشتنی مرۆڤی کورد بوەو بەس. مێژووی ڕەشی ئەم کابرایە بەستراوەتەوە بە مێژووی پڕ تاوانی دەزگای پاراستنی بنەماڵە. لە هەردوو ساتەکانی بەناو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، ئەم کابرایە جگە لە قەتلوعام کردنی مرۆڤی کورد و ئازادیخوازانی گەلەکەمان لەهەر چوار پارچەکە، هیچی تری نەخستۆتە سەر خەرمانی شەڕانگێزی و پڕ تاوانی دژی کورد و تەفگەرە ئازادیخوازەکانی. ئەم کابرایە پرۆفایلی پڕە لە کاری سیخوڕی بۆ بنەماڵەو میتی تورك و ئیتلاعات، لەوەتەی هەیە فڕکان فڕکانێتی بەدوای پێشمەرگەی ئازادیخوازو کەسانی کوردپەروەر و نیشتمان دۆز، کەم هەن ئەوانەی بەفیتی ئەم کابرایە وەیان بەواژووی ئەم تاوانبارە لەناو نەچوو بێ، کاری ئەم تەنها کوشتنی مرۆڤی کورد بوە.

پارتی جودا لەهەموو ئەو حزب و ڕێکخراوە تیرۆریست و دژ بەمرۆڤانە ، ئەوەی کاری سیخوڕی و پیاوکوشتنی بۆ ئەنجام داون، نەك هەر تەنها خەڵات کراون و پارەو پلەی باشیان دراوەتێ، جۆرێك لەچەتری سیاسیان(حەسانە)بەبەردا کردوون، مێژووی پارتی هەر لەکۆنەوە وابووە. ئەو هەموو پیاوکوژانەی پاراستنی بنەماڵە هەمویان لەقۆناغێكی مێژوویدا کراون بەوەزیرو گزیر. ئەوانەی ئەوڕۆ لەئەوروپاو ئەمریکاو جێگاکانی تر، نوێنەرایەتی پارتی ئەکەن و هەریەکەیان وەك دیبلۆمات کار ئەکەن، ئەوا بەدڵنیاییوە گەورەترین پیاوکوژ بوون دژی ڕۆڵەکانی ئەم میلەتە . ڕەنگە هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، کەپارتی ئەو بەرگە نوێیەیان پیادائەکات تا خەڵکی شەرم بکات لەوەی کەئەو کەسایەتیانە گومانیان بخەنە سەرو تەنها بەچاوی مرۆڤی سیاسی و دیپلۆمات و لێزان و لێوەشاوە لەکارەکانیان بنواڕن ، بۆیە ئەو پلەیەیان پێ سپێردراوە.

ئەم پۆستەی کەریم سنجاری کەبەنیازە لە حکومەتە نەزۆکەکەی تاڵەبانی وەریبگرێ جگە لەوەی پاداشتێکی مەسعودە بۆ ئەو هەموو کورد کوشتنەی بۆ بنەماڵەی ئەنجام گەیاندوە، لێ ڕاستیەکەی بۆ ئەوەیە کە کەریم سنجاری وەك یەکێ لەبکوژی سەردەشت عوسمان دوور بخرێتەوەو کەس پەنجەی تاوانی بۆ ڕانەکێشێ، ئەگینا هەموان ئەزانین کە جگە لە مەسرووی تیرۆریست ، ئەمیش چاودێری تاوانی کاکە سەردەشتی لەملدایەو ئاگاداری ئەو کارە تیرۆرە بوو.

کەریم سنجاری چەندین جار بۆ پەرلەمان بانگکرا، لێ وەڵامی نەدانەوەو حسابی تورێكی قوڕاوی بۆ کەس نەکرد، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کەئەم دەستی سەرەکی هەبوە لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی جوانە مەرگ، ئەگینا خۆ دزینەوە بۆ؟

پەرلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا پێوستە بەدواداچوون لەسەر ئەم دۆزە بکەن و کۆڵ نەدەن لەوەی کەئەم دەستی هەبوە لەهەموو تیرۆرکردنێك لەکاتی ئەودا، پێوستە ناڕەزایی دەرببڕن و یەخەی مالکی و ئەوانی تر بەرنەدەن و داوابکرێ دادگایی ئەم پیاوکوژە بکەن، داوا بکەن بدرێتە دەست دادگای فیدڕاڵ وەیان دادگای ئینتەرپول، پێدانی ئەو پۆستە بەم کابرا تیرۆریستە جگە لەوەی چەترێکی سیاسی بۆ دروست ئەبێ، لەئاکامدا کاری تەنها کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گۆڕان و ئازادیخوازانی گەلەکەمان و ڕاونان و قاتوقڕکردنی گەنجانی خاوەن هەستی کوردایەتی و نیشتمان پەروەرە. هەروەها پێوستە لەسەر سەرکردەکانی گۆڕان کەلەئێستاوە فایلی ئەم تاوانبارە هەڵبدەنەوە ، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی کاتێ گۆڕان ئیدعای بێ یاسایی دەزگا پاراستن ئەکا، ئەبێ بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوە کە ئەم دەزگایە لەخزمەتی هاوڵاتی کوردا نەبوەو تا ئێستا کارەکانی تەنها لەچوارچێوەی بەرژەوەندی بنەماڵەیی و خزمەت کردن بوە بەو بنەماڵەیە، هەروەها پێوستە دەست نیشانی ئەو کارانەی ئەم دەزگایە بکەن لە کوشتنی چەندین هاوڵاتی و تیرۆرکردنی ڕۆژنامووسان و کەسایەتی سیاسی کورد.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە