کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆڕانكارییەكانى پەرلەمان بۆ چى كرا؟

Sunday, 15/02/2009, 12:00

2041 بینراوە


دەبوایە پەرلەمان كارى بۆ خاڵى گرنگتر وپێویست بكردایە، نەك زیادكردنى ڕێژەى ژنان لەپەرلەمان، دیار من مەبەستم لەوەنییە خوانەخواست ژنان بەكەم بزانم،نەخێر بەڵام كێشەكانى ئێمە لەئیستا زۆر لەوە گەورەتر وپێویستریشمان هەیە، لەوانە نەبوونى دیمەوكراسى تەواو وپێشلێكردنى مافەكانى مرۆڤ بەگشتى وژنانیش بەتایبەت، نەبوونى خزمەتگوزارى تەواو بە پێى خواستى خەڵكى كوردستان ونەبوونى سییستمێكى تەواو مووچەو بوونى جیاوازییەكى تەواو لە نێوان تاك وپلەى فەرمانبەرییەكان و..هتد، پێویستە ئەوانە بكرایە ودواتریش باس لە سەر زیادبوونى ریِژەى ژنان بكرایە! لەمەش سەیر تر ئەوەى باسى جیاوەزى تەمەن دەكەن وەك ئەوەى لەم مەمملەكەتەدا تاكە گرفت ئەوەبێت گەنجانمان بەشدارى پەرلەمان ناكەن لەبەر ئەوەى گرفتى تەمەنیان هەیە! گرفتەكان ئەوانەنین وەك ئێوە وا بەسادەى خوێندنەوە تەماشاى دەكەن.. پەرلەمان بیرچووە كە دوومانگ پێش ئیستا زیاتر لە دەهەزار گەنجى ئەم نیشتمانەى ڕەنج بێوەركرد وخستییانیەى سەر شەقام وبێكاریانى كردوو وهاوكات بێ بەشیانیشى كرد لە سالدەترین ماف كە مافێكى خۆیان ئەویش خوێندنە.. گەنجێك نەتوانى برەو بەخوێندنەكەى بدات دەبێت چۆن بتوانێ بەشدارى لەپەرلەماندا بكات؟ مەگەر تەنها ئەو گەنجانەى كە كوڕى مسوولەكانن وخزمى مسولە پایە بەرزەكانى ئەم مملەكەتەن بتوانن بەشدارى لەو پەرلەمانە بكەن، یان ئەو گەنجە كێیە كە دێتە ناوپەرلەمانەوە؟ گەنجێكە نیونەرى گەنجانە؟ خۆ هەڵبژێراوى گەنجان نییە! ئەو دەستەمۆى حێزبە وپێش ئەوەیش ناوى بخەنە لیستەكەوە بەرائەتى پێدەدەن لە گەنج بوونى خۆى ودەبێت كۆێ ڕایەڵى حێز بێت ئێتر پێم ناڵێن ئەمەیان لەپاى چى!! بابە ئێوە وەرن باكار بەلیستى كراوە بكەین وئەجا گەنجان وژنانیش ئازادنە دێنە گۆڕەپانەكەوە وئەسپى خۆیان تاودەدن وڕەوتى گۆڕانەكانیش ئەوجا دەگۆڕێت وئەوجا خۆشیان لەپەرلەمان بریار دەدەن وداكۆكى لەمافە زەوتكراوەكانیان دەكەن.. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان وقسەكردنە قسەوباس ولێدوانەكانى پەرلەمانتارەكانى پەرلەمانى كوردستانە! ئەوەتا كاك تاریق جامباز ئەندامى پەرلەمانى كوردستان وئەندامى لیژنەى هەمواركردنى پرۆژەیاساى هەڵبژاردن لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى ئاسۆى ڕۆژى 12/2 ژمارە 913 دا دەڵێت" لەبەر ئەوەى هیچ ئەندامێكى پەرلەمان لەكاتى نووسینى تێبینییەكانیاندا داوایان نەكردبوو ئەو مادەیە دەستكارى بكرێت كە دەڵێن هەڵبژاردن بەلیستى داخراو دەبێت لەكوردستان بۆیە ئەو ماددەیە وەكو خۆى مایەوە" باشە ئەمە جێگەى گومان نییە لەو هەموو ئەندام پەرلەمانانە كەسی باسى كارێكى لەچەشنە نەكات؟لەمەش سەیرتر ئەوەیە كە تاڤگە محمد پەرلەمانتار لە سەر لیستى یەكگرتووى ئیسلامى لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى ڕۆژنامە دەڵێت " ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردن بەلیستى كراوە بكرێت،چونكە لیستى داخراو "دۆگماكردن"ى هەڵبژاردن ولەباربردنى دیموكراسیەتە"! باشە ئەمانە هەموویانم جێگەى گومان نین؟ وەرن جارێك خۆتان وئەو باسانەى كە لەبەرژەوەندى گشتییە یەكلابكەنەوە،دواتریش خاڵى تر بچەسپێنن وباسى لێوەبكەن، پەندێكى پێشینانى كورد هەیە دەڵێ" كوڕى نەبووە، كەچى كڵاوى بۆ دەدوورێت" ئێمە دەمانەوێت دیموكراسیەت لەبار بەرین ومافەگشتییەكانى خەڵك زەوتبكەین لەژێر هەڕەش وبەكار هێنانى چەك كەچى باس لە تەمەن وڕێژەى بەشدارى ژنان دەكەین! گرنگ بەشداریكردن وتەمەن نییە، گرنگ كار كردنە بۆ خزمەتى گشتى وپاراستنى دیموكراسیەت وكار كردن بەبنەماكانى دیموكراسییەت، گرنگ پاراستنى گیانى ژنانە نە ڕێژەكانیان! گرنگ خزمەتكردنى گەنجان وبایەخدانى زیاترە بەو بوارانەى كە وەك پێویستییەكى هەمیشەى پێویستیان پێیەتى نەك تەمەنى بەشداریكردنیان! گەنجێك كەپاوەنكرابێت باوەزیریش بێت چ گرنگییەكى هەیە؟ لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوەش بكەم كە لەدانشتنەكەى پەرلەماندا ئەوەى قسە وگفتوگۆى لەبارەوەكرا گۆرینى ناوى پەرلەمان بوو؟ ئەمەیان كەى گرفتە وئێمەش هەموومان ئەنجومەنى كوردستانمان بەپەرلەمان ناوزەد دەكرد،ئیترچى پێویستى دەكرد كە ئەم باس وقسەیە بكرێت!! بالەبرى ئەمەیان باس لەسەر شێوازى بەشداریكردن ولیستى كراوە بكرایە كە زیاتر دیموكراسییەت فراوانتر دەكات،نەك ناو ورێژە وتەمەن و..هتد، خاڵى هەر گرنگ لیستەكەبوو كەچى لەبیركرا.زیان بەئەنقەست باسى لێوەنەكرا چونكە خواستى هەردوو مەكتەبى سیاسى بوو!. نامەوێت لەمە زیاتر قسە بكەم چونكە هۆكار وپاڵنەرە بنەڕەتییەكان لاى هەمووان زانراوون.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)