کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حسك وراگەیاندن وئاغا

Tuesday, 14/02/2012, 12:00





لەكۆنداو لەسەردەمى ئاغاو دەرەبەگەكان لەكوردستاندا ،هەندێك جار مسكێنێك بەهۆى پارەوەو كوڕەوە لەورێچكە لاى دەدا كەئاغا داینابوو بۆمسكێنەكان ،ئەمەش دەبوە كارێك ناپەسەند لەلاى ئاغا هەرزوو لەتاریكى شەودا كۆمەلێك لەپیاوەكانى دەنارد خانوو گەوڕوكایەنەكانیان دەسوتاند وەك دەلێن بەچە ترسێنیان دەكرد ،ئیتر كابراى مسكێنى لەخۆ گۆراو هیچ قاپیەكى ترى شك نەدەبرد كەرووى تێ بكات لەوماڵ سوتانەدا پشتیوانى بكات ودڵى بداتەوە بەناچارى روویدەكردە قاپیەكەى ئاغا وئەویش بەمەرجى گوێرایەڵى وملكەچى رازى دەبوو كەپیشتیوانى لێبكات .
هەرچەندە بەدرێژاى ئەومێژووەى سۆسیالست بونى هەیە لەسەیداى نەمرەوە تائەودەمەى سۆسیالست بەمیراتى دەمنێتەوە ومیرات هەڵگرێكى لەكوردستان نامنێت وحەمەى حاجى مەحمود ئەم دەرفەتە دەقۆزێتەوە ئەم حزبە بۆخۆى بنەماڵەكەى تاپۆدەكات ودەیكات وێستگەیەكى كارو كەسابەت ،نەیتوانیوە چوارچێوەیەكى هەبێت چى ناوى حزب بێت وچى ناوى راگەیاند بێت ،بەڵام لەدواى كۆنگرەى شوم (كۆنگرەى شەش) هەرزەیەكى ژێر چاودێرى گەورە ئیتلاعات حه‌مه‌ی حاجى مەحموو لەبێ كەسیدا هێنرایە ئەو ماڵە كاولەى كەخۆیان ناویان لێ ناوە مەكتەبى ئیعلام ،ئیتر دەروازەى دەم كرانەوەى ئەوكەسانەى كەلەپێناو لەتێ نان روویان لەوجێگەیە كردوە كرایەوە ،ئەو ماڵە وێرانەیان رەخنە باران كردوو ،رەفعەتیش لەترسى خۆى كەوتە نابران كردنى ئەو بەستە زمانانە، وەك تۆڵەیەك بۆئەوەى هەموویان ناچارى قاپیەكەى حه‌مه‌ی حاجى مەحموو ببن وبەپێ ى خواست وداواى ئەوان هەڵس وكەوت بكەن وخزمەت بەونەهجەى ئیتلاعات بكەن لەكوردستان كەحه‌مه دەیەوێت ،ماوەیەكیشە لەچەند ناوەندێكە هەواڵى وكۆمەڵایەتیەوە ئەوە دەخرێتە روو كە گۆرانكارى لەم دەسەڵاتە دەكرێت ؟،ئەو رەفعەتەى لەوبەستە زمانانە كراوە بەسۆپەرمان لادەبرێت وكاكە حه‌مه گۆرانكارى دەكات .ئەمە جگە لەفریوودان وخۆ خەلەتاندن وخەیاڵ پڵاوى كۆمەلێك داماوى بێ جێگەو رێگە زیاتر نیە ئەگینا عەبدوڵا كەسێكى وەكو رەفعەت نەبێت نایەوێت چونكە دەیەوێت ئەو بێ جێگاو رێگایانە راو بنێت تادواى رووبكەنە ماڵەكەى حه‌مه‌و ئەویش بەومەرجە وەریان بگرێتەوە كە بەلەبازنەكەى خۆیدا بخولێنەوە ولادان لەوبازنەیە بەزاندنى هیڵى سورە ومەحكومن بەنان برین ودەركردن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە