له کاتێکدا ته‌ندروستی تاڵه‌بانی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، یه‌کیتی سه‌رقاڵی پلاندانانه تا به‌پێی یاسا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لهناوبه
Tuesday, 05/01/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمان، که نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێ، ئه‌مڕۆ به‌ته‌له‌فون چه‌ند زانیارییه‌کی گرنگی پێڕاگهیاندیین، که‌وا ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه یه‌کێتیی که‌وتۆته خۆی ده‌یه‌وێت به ڕێگایه‌کی یاسایی چالاکییه سیاسیی و ڕاگه‌یاندنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕابگرێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فاش ڕاده‌ستی دادگا بکات، یان ناچاری بکات کوردستان جێبهێڵێت.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، یه‌کێتیی ستراتیژییه‌تی خۆی به‌م شێوه‌یه دیاری کردووه:
یه‌که‌م: ستراتیجیەتی سیاسیەتی سەرانی یەكیتی بریتیە لەوەی كە بەلگەنامەی جۆراوجۆر كۆبكەنەوە تایبەت بە نەوشیروان مستەفا و قادری حاجی عەلی بۆ ئەوەی وەك بەلگەنامە بەكاری بهینن بۆ ئەوەی بدرینە دادگا. كوردستانپۆست یەكیكە لەو سەرچاوانەی دەسەلاتی یەكیتی که ئیستا پێوه‌ی سه‌رقاله. له ڕۆژێکی ئاوادا بایه‌خدان به که‌سێکی وه‌ک پۆڵا سه‌عید، ته‌نها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه، چونکه پێیان وایه ئه‌م که‌سه بۆ خۆی وه‌ک به‌ڵگه ده‌توانن به‌کار بهێنن.
دووەم: جگە لەوە لەسەر مۆدیلەكەی دەتەپە لە توركیا بە ریگای دادگا‌و دادوەرەكانی سەر بەخۆیانن، که وەزیری دادیش سەربە پارتیە و لەقسەی سەرۆك دەرناچێت بۆ ئەوەی بتوانن گۆران بەناوی یاساوە قەدەغە بكەن و سەرانیشی بدەن بەدادگا. بۆ ئەم مەبەستە ئەوانە دەمیكە سەرقالی كۆكردنەوەی زانیاری ودروستكردنی تۆمەتن بۆیان و لەگەل چەند یاساناسیك مشاوەرەی ئەم شتەیان كردوە لەناو ئەوانه‌دا د.سامان فەوزی لە كۆلێژی یاسا كە دەستنیشان كراوە بۆ بوونە ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی هاوپەیمانی و كراوە بە ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی و ئەم كەسە سەرقالی هاوكاریكردنی دەسەلاتە بۆ ئەم مەبەستە. سامان فەوزی پیش هەلبژاردنەكەی هەریم لەنیوان مەلبەندی سلیمانی و گردەكهدا هاتووچۆی ده‌کرد، به دوای ده‌ستکه‌وتنی پۆستێک بوو، کاتێک بی هیوا بوو پەنای بردە لای ورگەكە.
سه‌رچاوه‌که پێی ڕاگه‌یاندین، که دوای سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌و تێکشکاندنه‌ی یه‌کێتیی له چاو لیستیی گوڕاندا، ئیستا به ته‌واوی که‌وتوونه‌ته خۆیان، ده‌یانه‌وێت به‌ڵگه و دۆکۆمینت له سه‌ر نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌که‌ی بدۆزنه‌وه، یان دروستی بکه‌ن، ئه‌و به‌ڵگانه ئه‌وه پیشان بدات که پێشێلکاریی یاسای عیراقیی و حکومه‌تیی هه‌رێمی تێدابێت.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌ی به کوردستانپۆست ڕاگه‌یاند، که باری ته‌ندروستی تاڵه‌بانی ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت، توانی قسه‌کردنی که‌مبۆته‌وه، زووتر ماندوو ده‌بیت، سکیی زۆر ده‌چێت، هیچ خواردنێکی پێناکه‌وێت، که‌سێکی نزیک له پزیشکه تایبه‌تییه‌کانی ژوورسه‌ری تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی باسکرد، که مردنی حه‌تمی تاله‌بانی نزیکبۆته‌وه، ته‌نانه‌ت وتی: وه‌ک باس ده‌کرێت، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر واسته‌ی بۆ بکات، ده‌نا مام جه‌لال به‌مزوانه ده‌مرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست