بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" بۆ هەڵەگورد "

Tuesday, 26/08/2014, 12:00



هەر لووسکەوتاس وبێچویەک
کە بەخۆی دەڵێ هەڵگورد
جلێ پێشمەرگە لە بەر دەکاو
دەبێتە دمڕاستی کوڕەهەژارەکان
دێتە گۆ وەکو پاسەوانی گوند
وەرکەوتوو لەبن
دیوارەکان
باس لە بەرەی شەڕ دەکا
بۆ رووپەڕو بۆ مێدیاکان
دەبێ شێعرەکانی
شێخ ڕەزای تاڵەبانی
نەخوێندبێتەوە
کە بە میر منداڵی
لە پشتەوەڕا پشتیان چەماندۆتەوە
لە ژێر سێبەری بەرهەڵیخ و
لە ناو دارستانەکان
گێلە پیاو
شۆڕش بە مادەی هۆشبەر ناکرێ
لووسکەی کۆماری کەمتیارەکان
ئەو جڵەی کە تۆ دەیکەیە بەرت
وەکی کەرەکەی مەلام
دێتە بەر چاو
کەدایدەنێی
دادەنێن
تا وتەی زارت
دەبێتە پیسایی پاشقولی
دوژمنان.
جەعفەر کەریمی
٢٦/٨/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە