هه‌له‌و ببوره جه‌نابی ..... مه
Monday, 04/11/2013, 12:00
1589 بینراوە
ئۆباما بۆ مالكی :نه‌خێر كاكه وه‌ختی درێژ كردنه‌وه‌ی وولایه‌تی سێیه‌مت نی یه عاشورا نزیكه بۆخۆت بگه‌رێه‌وه عێراق.
حسین شه‌هرستانی بۆ ئاشتی هه‌ورامی :خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌قه‌تی فێڵه‌كانت نێم ده‌توانم به وه‌زیری وزه‌ی توركیا خه‌وی شه‌وت بزرێنم .
ئۆپۆزیسیونی كوردستان بۆ ده‌سته‌ڵات:نه‌خێر كاكه به‌هه‌ڵه گرتوتانه ئێمه له‌تاو ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان خه‌ریكه به‌رده‌سته‌كانیش فێره لێداوانی سه‌ته‌لایه‌تی بكه‌ین .
خه‌ڵكی رۆشنبیری ئیسلامی بۆ ئیسلامیه‌كان :ئه‌رێ كاكه خۆ ئێوه خواتان یه‌كه یه‌ك به‌رنامه‌ن بۆ نابنه یه‌ك ره‌وتی سیاسیی ئیسلامی
حزبه ئیسلامیه‌كان :ببورن كاكه به‌هه‌له گرتوتانه ئێمه سه‌رقاڵی سیاسه‌تین دینمان بۆ ئێوه جێهێشتووه پیرۆزتان بێت
خزمێكی حاجیه‌ك له كوردستان :ئه‌رێ حاجی له كوێی خه‌لكی زۆر هاتوون چی جوانت بۆ كریوم .
حاجی :كاكه بێوه‌ختیه دوورۆژه دابراوم هه‌رچی هه‌واڵی كوردستان هه‌یه ئاگام لێ نی یه زۆر مورتاحم وازم لێبینه تاخۆ هه‌ندێك ئارامی له ئه‌نده‌نوسیه‌كان تێدیر ناكه‌ین .
رۆژنامه‌نوسێكی جدی بۆ سه‌رۆكی حزبێكی بچوك: چۆن ده‌روانیته پێك هێنانی حكومه‌تی داهاتوو
سه‌رۆكی حزب : قوربان بۆ نایته باره‌گا ته‌نیا خۆم و چایه‌چیه‌كه‌ین ده‌ستێك شه‌تره‌نج ده‌كه‌ین ئینجا تحلیل ی بابه‌ته‌كه‌ت به دوولاپه‌ری ناوه‌راستی رۆژنامه‌كه‌ت بۆ ده‌كه‌م .
فه‌رمانبه‌رێك : هه‌له‌و جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر ده‌ڵێن سێشه‌مه پشوه.
به‌رێوه‌به‌ر :له سایه‌ی فه‌رمانبه‌ری زۆر تۆ ته‌نیا سێشه‌مان ده‌هاتی ئه‌وه‌ش بووبه پشوو
هه‌له‌و هه‌له‌و تتتتتتتتتتتوووووووووووتتتتتتتتتتتتت!!!!!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟