بزووتنەوەی گۆڕان بەرەو کوێ!؟
Sunday, 22/09/2013, 12:00
1922 بینراوە
وەک دەگێڕنەوە جارێکیان تاڵه‌بانی له گەڕانه‌وه‌ی بۆ سلێمانی، ئه‌و سەیارەیەی تاڵه‌بانی تێدایه خه‌ریکه وه‌ربگه‌ڕێت، به شۆفێره‌که‌ی ده‌ڵێت: ئەگەر بمردبمایە هه‌موو کورد له ده‌ستم ڕزگاری دەبوو، تالەبانی ئەم جۆرە قسانەی هەیە و زۆرجار بە گاڵتەوە شتی وای لەدەم دەردەپەڕی.
به‌ر له‌وه‌ی بچمه ناو وتاره‌که‌وه سه‌ره نوکه قه‌له‌مێک له هه‌ندێ خه‌ڵک ئه‌ده‌م.
1- ئه‌وانه‌ی ئێستا جه‌لالین له‌م ماوه‌ی بانگه‌شه‌یه‌دا زۆریان فشه و شتی واکرد، ئێستاش که دۆراوون ئه‌ڵین: ئه‌گه‌ر هێرۆش ببێت به گۆران ئێمه هه‌ر یه‌کێتین! هۆکاری ئه‌مه ڕوونه چونکه کۆیله بوون، کۆیله‌ش نه‌چاوی ئه‌بینێت تا ڕاستیه‌کان ببینێت ، نه زهنیان کار ئه‌کات، دڵ و ده‌روونیشیان ڕه‌ش بۆته‌وه، بۆیه ناتوانن خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ پێشهاته‌کان.
2- کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تر هه‌ن ، له‌گه‌ڵ هاوکێشه سیاسیه‌کانن له نیوان (گۆڕان و یه‌کێتی) کامیان سه‌نگیان به‌هێز بێت خۆیان به‌و لایه‌نه ئه‌زانن، له ئیستادا (گۆڕان) له ناوچه‌کانی کۆنی (سه‌وز) یه‌که‌مه ، واتا ئه‌مانه هه‌موویان ئێستا (گۆرانخوازن) !
3- کۆمه‌ڵێکی تر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه بابده‌ن و بڵێن : ئێمه هانی خه‌ڵکانێکی زۆرمان داوه ده‌نگ بده‌ن به گۆران، حه‌زیان له خۆبادان و خۆ ده‌رخستنه . ئه‌مانیش ڕاست ناکه‌ن و به‌قه‌د یه‌ک زه‌ڕه کاریگەرییان نه‌بووه .
به‌ر له هه‌مووشت ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تایی ساڵه‌کانی (90) ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو . یه‌کێتی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هێزێکی زۆر به‌هێز بوو، له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستیدا ڕێگای دابوو زۆربه‌ی (حیزبه‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستان) به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاری سه‌ربازیی و سیاسی بکه‌ن و هاوکاریشی ئه‌کردن . له هه‌مان کات وه‌ک هێزێکی سه‌ربه‌خۆ کاری ئه‌کرد و نه‌یئه‌ویست ببێته دارده‌ستی هیچ وڵاتێکی ئیقلیمی به تایبه‌تی (ئێران و تورکیا) ، ئه‌مه‌ش ببووه هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر (ئێران و تورکیا) .
له به‌ر ئه‌وه‌ی باشوری کوردستان به ووڵاتانی داگیرکه‌ری (کوردستان) ده‌وره دراوه ، پێویست بوو هه‌ناسه‌یه‌ک بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خواردن و پێداویستیه‌کان بێنه باشوری کوردستان . له سه‌ر داوای (تورکیا) و فشاری (پارتی) بۆ سه‌ر (یه‌کێتی) ، بڕیاریاندا له (په‌که‌که) بده‌ن، به‌م کاره‌یان مه‌ترسییه‌کانی (تورکیا) هه‌یبوو ڕه‌ویه‌وه ، له هه‌مان کاتدا ئه‌مه کاره بۆ (یه‌کێتی) سودی هه‌بوو ، چونکه ده‌روازه‌یه‌کی بۆ کرایه‌وه به‌رده‌وام بێت له بەڕێوەبردنی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆی. ئه‌مه وای له (یه‌کێتی) کرد زیاتر له (ئێران) یاخی بێت و بێمنه‌ت بێت . ئێران له به‌رامبه‌ردا هه‌موو یارمه‌تیه‌کی (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی)دا، تا بیکات به گژ (یه‌کێتیدا) و لاوازی بکات و ملکه‌چی بکات ، به‌ڵام (یه‌کێتی) له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) نارده‌وه بۆ (ئێران) . ئینجا به پیلانێکی هه‌مه لایه‌نه‌ی (تورکیا، ئێران) شه‌ڕی (پارتی و یه‌کێتیان) دروست کرد ، به (ئێران و تورکیا) هاوکاری (پارتیان) ئه‌کرد، ده‌ره‌نجام چۆکیان به (یه‌کێتی) دا‌و ، یه‌کێتی ته‌سلیمی ئێران بوو، ئه‌و کات (تورکیا و ئێران) باشوری کوردستانیان له نێوان خۆیان دابه‌ش کرد و شه‌ڕ کۆتایی پێهات .
ساڵی (1514) شه‌ڕی خوێناوی (عوسمانی و سه‌فه‌وی) له سه‌ر خاکی کوردان کرا و زۆربه‌ی قوربانیه‌کانیش کورد بوون، که دابه‌ش ببوون به سه‌ر هه‌ردوولادا، دوایی سەدەیەک دوای ئەوە (عوسمانی و سه‌فه‌ویه‌کان) په‌یمانێکیان له نێوان خۆیان ئیمازا کردوو، کوردستانیان دابه‌ش کرد .
ئێستا زۆرجار ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک به‌وه بترسێنن شه‌ڕ ئه‌بێته‌وه، له ئێستا ئه‌م هێزانه هیچیان له ووڵاتانی ئیقلیمی یاخی نین، تا به‌لایه‌کیان فشاری بخرێته سه‌ر و شه‌ڕ دروست بێته‌وه . خاڵی 2- له ئێستا ئێران و تورکیا هیچ کێشه‌یه‌کیان له سه‌ر باشوری کوردستان نیه تا شه‌ڕ دروست بکه‌نه‌وه. بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه تا یه‌کێکیان واتا (یه‌کێتی و پارتی و گۆران) شه‌ڕ بکه‌ن، ئه‌مه ته‌نها وه‌همێکه و جار جار خه‌ڵکی پێ ده‌ترسێنن. به‌ڵام هه‌رکات ئیران یان تورکیا هه‌رلایه‌کیان هه‌ستی کرد ، به‌رژه‌وه‌ندیان له مه‌ترسیدایه ئه‌وا دڵنیابن له ماوه‌ی یه‌ک چرکه‌دا شه‌ڕ له باشوری کوردستان ههڵهگیرسێننهوه .
گۆڕان بۆ دروست کرا ؟
یه‌کێتی به‌ره‌و پوکانه‌وه ئه‌ڕۆیشت و ڕۆژ به ڕۆژ لق و پۆپی لێده‌بۆوه و به‌ره‌و لاوازی ئه‌چوو، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو هێزێێکی سه‌ربه‌خۆ دروست بێت، که یاخی بێت له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران، له هه‌مان کاتدا ئه‌م هێزه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی (پارتی) واتا (تورکیا) .به پیلانێکی داڕێژراوی (ئێران) بزووتنه‌وه‌ی گۆران دروست کرا . هه‌رکه‌س پێی وایه ڕێکه‌وتن له نێوان ئه‌و دووانه نه‌بووه ئه‌وا خۆی لە گێلی دەدات .
کاتێک (تاڵه‌بانی) جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ لێیده‌دا، ئیتر هه‌مووشت گۆرانی به‌سه‌ردا دێت . چونکه دوای تاڵه‌بانی که‌سێکی به‌هێز نییه بتوانێت جڵه‌وی (یه‌کێتی) بگرێته ده‌ست و یاریه‌که ته‌واو بکات. ئێستا (نه‌وشیروان) هێواش هێواش له ناو ده‌میا (یه‌کێتی) ئه‌جوێت، ته‌نها په‌یوه‌سته به کاته‌وه بۆ قووتدانی (یه‌کێتی) . له‌به‌ر ئه‌وه شوێن که‌وتووانی تاڵه‌بانی نابێت توشی شۆک ببن. ئه‌وانه‌شی وه‌ک له هه‌ر دوو به‌ره خه‌ریکی یاریکردن بوون، خۆتان یه‌کلای بکه‌نه‌وه و ببن به (گۆڕان)، چونکه تاڵه‌بانی هه‌ڵناسێته‌وه واتای (یه‌کێتی) ئێستا گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵکه‌نراوه و ماوه‌یه‌کی کورت نابات ئه‌ینێژن. ئه‌وانه‌شی پێیان وایه بانگه‌شه‌یان بۆ گۆران کردووه ، دڵیان به‌وه خۆش نه‌بێت ئه‌وان کۆکه‌ره‌وه‌ی ده‌نگ بن ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی گۆڕی (جه‌ڵده‌که‌ی تاڵه‌بانی) بوو هیچیتر .
ئه‌مه هیچ له ژیانی خه‌ڵکی ناگۆڕیت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن ڕاستی قسه‌کانی من ئه‌سه‌لمێت، ململانێکان ته‌نها له‌م دیو (دێگه‌ڵه) بوو ناوچه‌کانی (جارانی سه‌وز) و ئێستای (نیلی). واتا بۆیان نه‌بوو بچنه ئه‌و دیوو دێگه‌ڵه و به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه، لێره ڕوونه ئه‌م هێزانه وه‌ک داشی دامه به ده‌ستی ووڵاتانی ئیقلیمی ئهجوڵینهوه. که ئه‌ڵیم هیچ ناگۆڕێت، واتای له باتی (پارتی و یه‌کێتی) حوکمی کوردستان بکه‌ن، ده‌بێته (پارتی و گۆران)، دابه‌ش بوونی کوردستان وه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه له نیوان ووڵاتانی ئیقلیمی و هیچ شتێک له سیسته‌می (سیاسی ، کۆمه‌لایه‌تی ، که‌لتوری) ناگۆڕیت.
جه‌لالیه‌کانیش وه‌ک (شیوعیه‌کانیان) لێدێت، کۆمه‌ڵێکیان ده‌چنه ناو (پارتییه‌وه) ماوه‌یه‌ک له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان ده‌یان وهڕینن، که ئیشیان پێیان نه‌ما تڕ‌ۆیان ئه‌که‌ن. کۆمه‌ڵێکی تریشیان (یه‌کێتی) ئه‌هێڵنه‌وه له حیزبێکی بچوک و بۆخۆیان ئه‌بنه پاشکۆ وه‌ک (حسک و شیوعی و ئیسلامیه‌کان) بۆ خۆیان ئه‌له‌وه‌ڕین .