کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئايا به‌س هه‌ڵکه‌وت زاهير تاوانباره‌ ؟؟؟

Friday, 25/12/2009, 12:00


ماوه‌يه‌کی کورت نیه‌ له‌ نێوه‌ند و مه‌يداني هونه‌ری گۆرانی و مۆسيقاي کوردي چه‌ند قه‌ڵه‌مێکي ڕه‌خنه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌وڕۆژنامه‌کان ڕووبه‌ڕووي هه‌ڵکه‌وت زاهیر ده‌بێته‌وه‌و لێره‌و له‌وێش له‌ هه‌ندێ که‌ناڵي تێڤێ به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ له‌کاره‌ هونه‌رییه‌کانی ده‌گرترێ که‌وا له‌ به‌مسری کردني هونه‌ري مۆسيقای کوردی هه‌نگاو ده‌نێ،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش قه‌ڵه‌می دی هه‌يه‌ داکۆکي له‌کاره‌ هونه‌رييه‌کانی ده‌کاو به‌که‌سێکی لێزانو هونه‌رمه‌ندو ئاوازدانه‌رێکی باشی له‌قه‌ڵم ده‌ده‌ن .
لێره‌ من نه‌ مه‌به‌ستمه‌ ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ له‌کارو هونه‌ري هه‌ڵکه‌وت زاهير بگرم،نه‌ده‌ست گووشيني هه‌وڵه‌کاني لێده‌که‌م،به‌ده‌ر له‌وه‌ي ده‌مه‌وێ له‌میانه‌دابابه‌تێکی تر بوورووژێنم که‌ کاک هه‌ڵکه‌وت زاهیر ڕۆڵي سه‌ره‌کي ياخوود پاڵه‌وانی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌بێ،به‌دڵنیایيه‌وه به‌بێ هيچ مه‌به‌ستێکی بێ ڕێزي.
هه‌ڵکه‌وت زاهیر ......وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێکی ئاوازدانه‌ر له‌و نێوه‌نده‌ ناوێکي بريسکه‌داره و‌تووانيویه‌تی خۆي زاڵ بکا به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نداني ديکه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت،به‌ڵام وه‌ک له‌سه‌ر زار و نوکي قه‌ڵه‌مه‌کانی ڕه‌خنه‌گرانی بواره‌که‌ ده‌بیستين و ده‌خوێنینه‌وه‌،هه‌ڵکه‌وت زاهیر خزمه‌ت به‌هونه‌ري کوردی ناکات ،به‌ڵکو کارده‌کا بۆ شێواندنی هونه‌ري مۆسیقای کوردی،ئه‌و ته‌نها کار بۆ حه‌زوو ئاره‌زووه‌کاني خۆی ده‌کا.به‌ڵام پرسيار لێره‌ ئه‌وه‌يه‌
ئایا هه‌ڵکه‌وت زاهیر ئه‌م کاره‌ به‌ته‌نیا ئه‌نجام ده‌دا یا خوود ئه‌ستێره‌کانی هونه‌ری مۆسیقاو گۆرانی میدیای کوردی ئه‌م تابلۆ مۆسیقیه‌ ڕه‌ونه‌ق ده‌که‌ن؟
ئايا هه‌ڵکه‌وت زاهیر به زۆری ئاوازه‌کانی به‌که‌س ساغ کردۆته‌وه‌،یا به‌خۆشحاڵيه‌وه‌ ئاوازه‌کانی بۆ ده‌که‌نه‌ گۆراني تاکوو له‌بڕي ئه‌م کاره‌یان سوود وه‌رگرن له‌ پاره‌و کلیپ و پارچه‌ زه‌ويش له‌ولاوه‌ ڕاوه‌ستێ؟
گریمان ده‌شنێ و لۆکه‌و میره‌...شاره‌زایی هونه‌ري مۆسیقاي کوردي نین و نازانن ئه‌لف بێ ی مۆسیقا له‌یه‌ک جیا بکه‌نه‌وه‌ ئه‌ی خۆ(له‌یلا خان و کاک ئه‌یوب و هانی و په‌یوه‌ند و باخان و دڵنيا خان)که‌م و زۆر شاره‌زاییان له‌بواری مۆسیقاي کوردی هه‌يه‌ ، بۆ ڕازی ده‌بن هونه‌ري بێگانه‌ له‌ پێشه‌وه‌ي هونه‌ري میلله‌ته‌که‌ي خۆيان ببینن خزمه‌تکردني به‌ پێویستتر بزانن،ئاخر نابێ شانه‌که‌ به‌س له‌سه‌ری هه‌ڵکه‌وت زاهیر بشکێنن و ئه‌وانه‌ی مه‌رامی کاک هه‌ڵکه‌وت و خۆیان به‌دی دێنن وه‌ک به‌رزه‌کي بانان بۆی ده‌رچن ڕۆژانه‌ش له‌ماڵپه‌ڕه‌ هونه‌رییه‌کان ستاییش و ڕێکڵام و هه‌واڵی نوێیان بۆ بڵاو بکرێته‌وه‌،ئه‌گه‌ر هه‌ڵکه‌وت زاهیر له‌ناو ئه‌م چوار دیواره‌ی تێيدا ده‌ژی و ئاواز داده‌نێ،گۆراني بێژه‌کان له‌میديا کورديه‌کان توانيان به‌ جيهانی بگه‌یه‌نن که‌واته‌ کێ گوناهبارتره‌؟
جوانی و سه‌رکه‌وتوويی ئاوازله‌ دابه‌شکردنه‌که‌یدا خۆيده‌بینته‌وه‌ده‌ فه‌رموون بزانن کێيه‌ بۆزۆربه‌ی کاره‌کانی دابه‌شکردنی گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی.
ده‌کرێ هه‌ڵکه‌وت زاهير وا دابنێین که‌ یه‌کێکه‌ له‌سه‌رچاوه‌ی کانی هونه‌ری ئاواز دانان له‌ناو چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی کانی ئاواز دانه‌رانی تره‌وه‌،گۆرانی بێژ ئازاده‌ تێنووێتي به‌ کام ئاوازی کاني سازگارو شیرین بشکێنێ،به‌ڵام که‌ خۆت به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ته‌نها له‌وکانيه‌وه‌ بته‌وێ تينووێتی خۆت بشکێنی که‌ بۆن و تامي کبریتی لێ بێ گوناحی کێ يه‌؟
وه‌ک له‌سه‌ره‌تا باسم کردووه‌ نه‌مه‌به‌ستمه‌له‌م نووسینه‌م ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ي هه‌ڵکه‌وت زاهیر بکه‌م نه‌ کاره‌کاني به‌ باش هه‌ڵسه‌نگێنم به‌ڵام له‌ داهاتوو ده‌کرێ به‌وورديی باس له‌ کارو هونه‌رو هه‌ڵوێستی بکه‌م،به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێ وه‌ک ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ ئاوازه‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر سوود به‌ڕه‌وتي هونه‌ری مۆسیقاي کوردی ناکا،ئه‌وا ئاوازی یۆنانی و تورکی و فارسی و ڕاپ و هیپ هۆپ...هتد له‌ خزمه‌ت کردن و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بردنی هونه‌ری مۆسيقاي کوردی دانیه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاوازه‌کان به‌سه‌قه‌تی و به‌دزراوی به‌کاري ده‌هێنن و مافی خه‌ڵکانێکیش تێدا بزر ده‌بێ ده‌خورێ

25/12/2009

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە