ئاشكرابوونی تاوانه‌كانی (دلێر ساڵح) نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی رێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی

Wednesday, 21/09/2011, 12:00


زۆرن ئه‌و ڕێكخراو و سه‌نته‌رانه‌ی به‌ناوی ئاشتی خێرخوزایی و هۆشياریی و هيمنی و سه‌لامه‌تی له‌ لايه‌ن ده‌زگاكانی ئه‌منی زانياری و پاراستنه‌وه‌ دامه‌زرێنراون بۆ كاتی پێويست!
له‌م ڕوه‌وه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ڕاگه‌ياندن و رۆشنبيری پارتی له‌ سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانيه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ريكخراوی ئاشتی خيرخوازی كه ‌له‌لايه‌ن كۆنه‌ ئه‌ندامێكی پارستنی پارتی لقی ٤وه‌ به‌ناوی دلێر ساڵح وه‌به‌ راسپارده‌ی پاراستن ئه‌و پۆسته‌ی پێدراوه‌ تا ببيته‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕێكخراوه‌و، دلير سالح يش بۆ ئه‌وه‌ی زياتر خۆی بگه‌يه‌نێته‌ كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی حیزبه‌كان و حكومه‌ت سيفه‌ی شێخی نه‌قشبه‌ندی وه‌ك پاشگرێك بۆ ناوه‌كه‌ی زياد كردووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی ووتبووی، (ئه‌رسه‌لان بايز و عه‌دنان موفتی و سه‌عيدی پيره‌)ی يه‌كيتی كه‌ به‌ناوی شێخ دلێری ڕێكخراوی ئاشتی يه‌وه‌ چۆته‌لايان به‌ ٥ ده‌قيقه‌ گه‌يشتۆته‌ لايان، فازيل ميرانی و سه‌لاح ده‌لو نه‌وزاد هادی و نوری عوسمان سنجاری به‌ ٥ ده‌قيقه‌ ئه‌وانيشی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه‌، هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ش بۆ كاری ئه‌منی و جاسوسيه‌ت به‌كاريان هيناوه‌!
وه‌ك ئاوات مه‌حمود ده‌يانجار له‌ گازينۆ شه‌عب به‌ ئاشكرا نهێنيه‌كانی دليرو ڕێكخواوه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌و، ئه‌ويش واته‌ دلێريش به‌ هه‌مان شيوه‌ باسی گه‌نده‌لی و سيخوری ئاوات مه‌حمود ئاشكرا كردووه‌ !
دلير ساڵح دوو ميزانيه‌ له‌ ده‌زگای پاراستن و حكومه‌ت به‌ جيا وه‌رده‌گرێت و، به‌ نهينيش له‌لايه‌ن حاكم قادره‌وه‌ مانگانه‌ ٤ مليۆن ديناری بۆ سه‌رف كراوه‌.
دلير سالح له‌ پێش خۆپيشاندانه‌كان، چه‌ندين راپۆرتی نيو كۆبونه‌وه‌كانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی گه‌ياندۆته‌ پاراستنی سه‌لاحه‌دين و، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆ مالی حاكم قادر.
له‌كاتی خۆپيشاندانه‌كانی ١٧ی شوباتيش به‌ ناوی پشتينه‌ی ئارامی و ئاسايش به‌ جالو به‌رگی سپيه‌كانه‌وه‌ خۆی نمايش ده‌كردوو ئيوارانيش لای شه‌مال عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی سليمانی ده‌بوو بۆ گه‌ياندنی زانياريه‌كان.
دوای ئوه‌يش له‌ به‌رنامه‌كه‌ی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی زورنا ژه‌نه‌كه‌ی كوردستان تيفيی يه‌وه‌ به‌شداری كردوو به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی راگه‌ياند كه‌ ئه‌وانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستيان له‌ پشته‌وه‌ بووه‌، زۆر قسه‌ی زل و جاهيلانه‌ی كرد، تا ئه‌وه‌ی تيكه‌وت دژی ئۆپۆزيسۆن و ده‌سته‌كه‌ی كه‌شف بوو.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م سالی ٢٠١١وه‌ مه‌داليای ئاشتی له‌ هه‌موو كوردستاندا به‌خشيه‌، بابه‌كر زيباری قاتيله‌كانی شه‌ری ٢٠٠٥ی په‌كه‌كه‌ كه‌ ٣٥ گه‌ريلای له‌ناوچه‌ی به‌یرواری بالا شه‌هيد كرد، له‌ دهۆك له‌ مه‌راسيمێكدا ئه‌و خه‌لاته‌ خۆيانويه‌ی به‌ناوی ئاشتی يه‌وه‌ به‌خشيه‌ گه‌وره‌ دزو گه‌نده‌له‌كه‌ی بادينان فريق بابه‌كر زيباری، به‌ ئيعازی پاراستن.
به‌ پيی سه‌رچاوه‌يك له‌ ئاوات مه‌حمود و به‌رهه‌م عزه‌دينه‌وه‌ ئه‌م دلير سالح نه‌قشبه‌ندی يه‌، تا ئيستا ٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاری ته‌سفيه‌ نه‌كردووه‌ به‌ناوی ڤيستيڤال و كۆنفرانس و كۆرو كۆبوه‌وه‌و، ٤ جار زياتر له‌ يه‌كيتی پاره‌ی وه‌رگرتووه‌ه‌ له‌ دليری سه‌يد مه‌جيد و له‌ زۆربه‌ی به‌رپرسانی پاراستن و مه‌كته‌بی سياسی پارتی و نوری سنجاری و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولير!
له‌ دوای ته‌واو بوونی خۆپيشاندانه‌كان بۆ ماوه‌ی ٣٠ ده‌قيقه‌ مه‌سرۆر بارزانی بينيوه‌و ده‌مانچه‌يه‌ك و ٥٠٠٠ هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتوه‌و به‌ ئاماده‌بوونی هيمن هه‌ورامی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە