نامەێك لە رۆحی شەهیدی مەزن كاكە رێژوان بۆ دایكی بەڕێزی.
Tuesday, 22/02/2011, 12:00
نامەێك لە رۆحی شەهیدی مەزن كاكە رێژوان بۆ دایكی بەڕێزی.
سەردەشت هەولێری
بەیارمەتی رۆحی هەمیشە زیندووت كاكە رێژوان.
دایكی بەرێزو خۆشەویستم سلاوێكی شۆرشگیرانە
دایەگیان دەستەكانت ماچ دەكەم ، دایەگیان لەگەڵ جیابوونەوەم لە ئێوە من گەیشتمە كاروانی شەرفمەندان هەرچی پاڵەوانی دونیا هەبوو هاتبوونە پێشوازیم وهەر كەسێك لەو پاڵەوانانە بەجۆرێك وەفاداری و ریزوو خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەرئەبڕیم.
سەرتا ئەمەوێ سڵاوی سەركردە پاڵەوان و بەجەرگەكانی دونیات پێ رابگەێنم ئەوانەی لە پێناو ئازادی و مافی میلەتەكەیان لە پێش منا گەیشتبوون بەوكاروانە.
دایەگیان هیوادارم ئەوەنە دڵت لای من نەبێ ، كەمن تەنها جێم هێشتی ئەوا هەزاران لاوی شارەكەم لەبەردەركی سەرا بەڵێنیان پێدام كە ببن بەرێژوان ئەوانیش هەموویان هەر كوڕی تۆن.
دایەگیان من زۆر ئاسوودەبووم كە لە پێناو ئازادی و مافی خۆم و هاوڕێكان گەیشتمە كاروانی شەرەف مەندان، وە رۆژانە من بەرۆح لەگەڵ هاورێكانم هەر بەردەوامم لە داواكاری و ریسواكردنی ستەمكاران، بەڵام دایە گیان چەند رۆژێكە هەستم دەكرد هاوڕێكانم نایانەوێ هەموو شتێكم بۆ باس بكەن هەركە دیمە هەواڵپرسینی باوكم خێرا بابەتەكەم لی ئەگۆڕن بەڵام ئەمڕۆ سوێندم دان بە گیانی خۆم ووتم بۆ باوكم دیارنیە لەگەڵتانا كوا لە كوێیە؟ بۆ نەهاتوو پرسەكەی من لە مەیدانی ئازادی دابنێ؟ كەچی كەس وەڵامی نەدامەوە هەرهەمویان دایانە قورپەی گریان، وتیان كاكە رێژوان ئێستا تۆ كوری میلەتی كوڕی سلێمانی نەوك كوری ئەو كاشی چییە، بەو وەڵامە توشی شۆك بووم ووتم دیارە باوكم زۆر بێ جورئەتانە لە ماڵەوە دانیشتووە ناێت داوای خوێنی من بكات، زۆر پەست بووم زۆر توورە بوو،م ووتم هاوڕێیانم باوكم كەسێكی ئاین پەروەرە كەسێكی نیشتیمان پەروەرە ئێ خۆ لە ئاین پەروەری و نیشتمان پەروەریدا ستەمكردن قابیلی قبوڵ نیە چۆن باوكم وا بێ دەنگ دانیشتووە؟
خۆزگە ئەو پرسیارەم نەكرد بوایە چونكە وڵامەكە دوبارە كوشتمیەوە .
هاوڕیكانم بە گریانەوە گوتیان رێژوان ئێمە لە بری تۆ هاشامان لەو باوكەت كردووە ئەو ئیستا لەسەر شاشەى ستەمكارەكان ریكلامیان بۆ دەكات و بازرگانی بە خوێنی تۆ دەكات.
ووتم مەبەستان كێە لە ستەمكاران مەبەستتان شاشەكانی یەكێتیە؟
ووتیان هاوڕێ هی ئەوان و هی بنەماڵەى بارزانیە. بەنەڕەی شێرانەوە ئەو نەڕەیەی بەر لەوەى گولەى جەلادو خۆفرۆشانم بەركەوێ هاوارم كرد بۆ بنەماڵەى بارزانی تا ئیستا شار بەدەر نەكراوون ئەی ئێوە چاوەڕێی چیتانە هەر لەوكاتە ئەوانم جێهێشت، رووم نەبوو بگەڕێمەوە لای پاڵەوانەكان رووم نەبوو سەیری سوركێو بكەم سەیری شیركۆ بكەم ئەوان لەلای پاڵەوانەكان دەیانگووت وا كەسوكارمان لەگەڵ باوكی زمناكۆ خەریكن دیكۆمینتی تاوانباران كۆدەكەنەوە بۆ بەردەم دادوەری داهاتوو منیش بە قورپەی گریانەوە دەمگوت خۆزگە كوری تۆنەبومایە حاجی علی كاشی چی، چونكە من لە ژیانمدا سەربەرزیم هەڵبژارد كەچی تۆ سوپاسی خواتكرد بەوەى من شەهید بووم نەك لەبەر شەهید بوونم بەلكو بەشەهید بوونم تا بچوكی بكەى بۆ بنەماڵەى بارزانی بكوژم كاتێك هاوڕێكانم وتیان باوكت بە ستایلی ئەو بەندانەى بنەماڵە قسەی لەگەڵ بكوژەكەت دەكرد من جاریكی تر شەهید بوومەوە.
تكایە دایەگیان ئەزانم تۆ لە باوكم بەسۆزتری بۆمن تكایە دایەگیان بەهانام وەرە رووسورم بكەوە لە نێو پاڵەوانان تەنها یەك قسە بكە و بڵی رێژوان لە نامەیەكدا هاشای لەو پیاوەكرد كە بەر لە شەهیدبوونی باوكی بوو ئیستا رێژوان كوڕی سلێمانی و كوڕی كوردە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست