کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


با نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی ساغ بکاته‌وه‌، له‌به‌ری خه‌ڵکه‌، یان له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات

Monday, 17/01/2011, 12:00


مێژوو پێمان ده‌ڵێت، که‌ دیکتاتۆرەکان ناگٶڕێن، دەبێ لە گٶڕبنرێن!
هەموو ئەو ڕاستییە تاڵە دەزانین، کە پارتی تەواو ناخۆشی کردووە، بە کوردی و بە کورتی ئیستا ئه‌و گله‌ییمان لێ دەکات، بەڵام ئایا تا کوێ ئەم زوڵمەی بۆ دەچێتە سەر، پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، هەموو شتێک لە باریکیدا دەپسێت بەڵام زۆرداری لە ئەستوریدا.
جامی زوڵم و زۆرداریی پارتی دەمێکە پڕبووە و خوێنی لێدەرژێت!
پێش 25/7 هیوایه‌ک هەبوو بەهۆی ملهوڕی پارتی و یەکێتی خەڵک برژینە سەرشەقام و ڕاپەڕینێک بەرپا بکەن، بەڵام دروستبوونی گۆڕان و کۆکردنەوەی ئەو هەموو دەنگە نارەزاییەی خەڵکی، دوایی هه‌مووی کرد بە قوڕگی پەرلەمانێکدا، گوایه‌ له‌وێوه‌ ده‌توانێت ئامانجی ناڕازییبووه‌کان بپێکێت، ئه‌مه‌ش ده‌رکه‌وت، کە هیچ ئەرزشیکی نییە، چونکه‌ په‌ڕه‌له‌مانتاره‌کانی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستاندا، فێری ته‌پڵ لێدان بوون، ئه‌مه‌شیان یه‌کجار بۆ کرا، که‌ ته‌پڵ لێبده‌ن. لەبارەی واقیعیشه‌وه‌ جگە لە شوێنی دەست بەرزکردنەوەی (ئه‌ر‌ێ)کان، که‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر بە قازانجی هەردوو حزبی زلهێز و هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی شکایه‌وه‌.
پەرلەمان جێگای چاوبەستنی خەڵکە بۆ جوانکردنی دەسەڵات، پەرلەمان بەڕه‌سمیکردنی ئەو سەروه‌ت و سامانەیە، کە هەردو بنەماڵە لە خەڵکی کوردستانی دەدزن.
پەرلەمان نەیتوانیوە لە بەرامبەر یەک پرسی چارەنووسسازی میلله‌ته‌که‌مان، وەک تۆپبارانی ئه‌و هەموو ڕۆژەی تورکیا و ئێران، خۆکوشتن و کوشتنی ژنان، کۆچی بە کۆمەڵی لاوان هتد بچوکترین هەڵوێست و کاریگەری هەبێت، کەواتە ئەوەی به‌ ته‌مای گۆڕان بێت، که‌ له‌ رێگای خەباتی پەرلەمانه‌وه‌ گۆڕان بکات، ده‌بێت سیر بخوات و زووڕنا لێ بدات.
دەبا هەتا زووە، گۆڕان چاو  به‌ سیاسەتی خۆیاندا بخشێنێته‌وه‌، یان واز لە خەڵک بهێنێت و بیر لە بەدیلێکی تر بکرێتەوە، کە خەباتی شەقام و ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتەیە!
گۆڕان بڕوای بە ڕووخانی دەسەڵات نییە، دوا لێدوانی نەوشیروان مستەفا بە ڕوونی ئاشکرای ده‌کات و پێمان دەڵێت کە ئەوان ئامادەن لەگەڵ یەکێتی و پارتییدا دانوساندن بکەن بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە!
چ هێوربوونه‌وه‌یه‌ک؟ ئه‌مه‌ بۆ خۆی پرسیارێکه‌ و ده‌بێت له‌ پێش هه‌موو که‌سێک له‌ نه‌وشیروان موسته‌فا بکرێت و بیخه‌یته‌ به‌رده‌م پرسیارێکی جدیی و بڵێیت مه‌به‌ستت له‌ هێورکردنه‌وه‌ چییه‌؟ ئایا ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی له‌ تونس رووی دا و  به‌ هه‌فته‌یه‌ک توانییان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و بنه‌ماڵه‌یه‌ بڕۆخێنن، ئایا پێچه‌وانه‌ی قسه‌که‌ت راستتر نییه‌، که‌ تۆ ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی هێور بێته‌وه‌ و نه‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان؟  بۆ ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی کوردستانیش چاو گه‌لی تونس نه‌که‌ن و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵنه‌کێشن؟ ئه‌وه‌تا میسرییه‌کانیش ده‌یانه‌وێت چاو له‌ توونس بکه‌ن، وا له‌ جه‌زائیر ئه‌وانیش جموجۆڵیان تێکه‌وتووه‌، وا له‌ ئه‌رده‌ن خه‌ڵکی رژانه‌ سه‌ر جاده‌کان، باشه‌ تۆ بۆ ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی کوردستان هێور بکه‌یته‌وه‌؟ یان ئه‌م جامه‌ ماسته‌ی که‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتووته‌ موویه‌کی تێدایه‌، ده‌ته‌وێت ئه‌و بار و دۆخه‌ بۆ خۆت و بۆ ئه‌وان هێور بکه‌یته‌وه‌؟
له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی جیدیی له‌ گۆڕان ده‌کات، که‌چی نه‌وشیروان مسته‌فا داوای هێوربوونه‌وه‌ ده‌کات، ئه‌مه‌ چ مانایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا ئه‌مه‌ نامانخاته‌ گومانه‌وه، که‌ گۆرانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌روه‌ک گه‌مه‌که‌ی ره‌نجده‌رانه‌ ، ده‌یه‌وێت مێژوو دووباره‌ بکاته‌وه‌ و  چاره‌نووسی  گۆڕانیش  به‌و ده‌ردی ره‌نجه‌ده‌ران به‌رێت؟
من دەڵێم کامە بار و دۆخ؟  ئەگەر مەبەستت نارەزایی ئەم چەند ڕۆژەی خۆپێشاندانی دژ بە ئیمزاکەی سەرۆکە، ئەو بەبێ دانوساندنیش وردە وردە خۆی هێور دەبێتەوە، سەرۆکەکەشتان ئامادە نییە لە ئیمزاکەی خۆی پەشیمان بێتەوە؟
ئەگەر بۆ ئەوه‌ش دادەنیشن، کە لێتان بگەڕین سیاسەت بکەن، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ ڕێگریتان بۆ دروست ناکەن و یەکێتی و پارتی لێتان دەگەڕین، چونکە بە جیدی گۆران نەبۆتە مەترسیەکی گەورە بۆ لەرزاندنی کورسی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانی.

کارەکانی گۆڕان لە ئاست داخوازی و تووریی خەڵکدا نییە، دەنا هێزێک خاوەنی نیو ملیۆن دەنگ بێت، دەبوایە ئەم دەسەڵاتەی تەفر و تونا بکردایه‌!
کەواتە کورت و کرمانجی ئەگەر تا ئێستا نەمان ویستووە ڕەخنەیەکی توند لە هەڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌که‌ی بگرین، لە ترسی ئەوە بووە، که‌ هیچ ره‌خنه‌یه‌ک نەچێتە گیرفانی یەکێتی و پارتییەوە، بەڵام بۆ لەمەولا ناچار دەبین ئەوە کارە بکەین، چونکە گوڕان دەیانەوێت بارزانی و تاڵەبانی به‌ مه‌رجه‌کانی خۆیان بگۆڕن نەک بیان ڕوخێنن، واته‌ نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت ئه‌م ناپاکانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵێته‌وه‌، تا ئاوی ئامون و توونی بابا نه‌چن.
من لێره‌دا به‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێم، تکایه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ مه‌که‌ به‌ بزنه‌که‌ی هه‌یاسی خاس، پێمان بڵێ، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دایت، یان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ خائنه‌ کار ده‌که‌یت و بزووتنه‌وه‌یه‌کت دروست کردووه‌ و تا خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌ بکه‌یت؟ ئه‌و خه‌ڵکه‌ نه‌فره‌ت له‌ چاره‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌که‌ن، بار و دۆخه‌که‌ زۆر هه‌ستیاره‌، با تۆش به‌ زیان لێی ده‌رنه‌چیت وه‌ره‌ گوێ له‌ ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌ بگره‌ بزانه‌ چیان ده‌وێت، گوێ له‌ ده‌ورو به‌ره‌که‌ت مه‌گره‌، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ پێیه‌کیان لای تاڵه‌بانییه‌ و پێکه‌یان لای تۆیه‌؟
بە درێژایی مێژووش هیچ دیکتاتۆرێک نەگۆڕاوە، بەڵکوو سه‌ریان خراوه‌ته‌ ژێر پێی جه‌ماوه‌ر و لە گۆڕنراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە