فرقەی 12ی سەر بە سوپای ئێراق و مالیكی ئەمشەو دابەزینە نێو شاری كەركوك
Tuesday, 27/01/2009, 12:00
1787 بینراوە
ئەم ئێوارە لە دوای تاریك بوونی دونیا فیرقەی 12ی سەر بە سوپای ئێراق و راستەوخۆ داكۆكیكەر لە دەسەڵاتی مالیكی دابەزینە نێو شاری كەركوك و لە زۆربەی شوێنەكان بازگەی خۆیان دامەزراند، ئەمەش بە بیانووی ئەوەی گوایە 11 بنكەی دەنگدان هەیە كە لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانێتیدان و لە پێناو ئەوەی نەبا كورد زوڵم لەو لیستانە بكات كە لە دەرەوەی ئەواندان، لەم ماوەیەدا لە نێو شەقامی كوردی و شاری كەركوكدا سەرەڕای ئەوەی لێرەو لەوێ دەنگۆی ئەوە هەبوو گوایە ئاڵۆزییەك هەیە لە نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمدا، بۆ پشت راستكردنەوەی ئەو هەواڵە هاتنی فیرقەی 12 بۆ نێو شاری كەركوك و جێگیر بوو نیان لە زۆرێك لە سەر شەقامی گەڕەكە كورد نشینەكان باشترین بەڵگەی زیندووی ئەو گرژییانەن كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و ناوەنددان!
دەكرێت لێرەوە ئێمە پرسیاری ئەوە لە سەرانی كورد بكەین ئایا حكومەتێك كە تا ئێستا دۆڵەمەیە ئەوە هەڵوێستێتی جا وەرە بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە ئەگەر تووانی هەبێت سەر سنورەكانمان لێ نەگرێت؟!
ئەم حكومەتە ئەمڕۆ جكومەتی وڵاتێكە كە رووناكی تێیدا غائیبە و هاوڵاتیانی بە هۆی گیرۆدەبوونییانەوە بە چارەنووسی ئێراقیبوونییانەوە هێندەی ئەرزو ئاسمان لە رۆحی خۆیان قەڵسن، جا وەرە تۆزێك رووناكی شك ببەن دەبێت ئەوكات بە چ شێوەیەك مامەڵەمان لە گەڵدا بكەن؟!
بە هەر حاڵ ئەمە سەرەتای ئەزموونێكی نوێیە ئەگەر كورد ئەزموون لە رابردووی وەربگرێت، من بۆ خۆم هەموو ئەم رووداوانە بە سرووشتی وەردەگرم چونكە تا ئەم ساتە وەختە نە كورد بۆ خۆی دەزانێت لە رابردوودا بۆ ئەوەندە قووربانی داوەو لە پێناو چیشدا بەخشییانی؟ نەش ئەوە دەزانێت درووست بوونەوەی ئێراقێكی بە هێز لە سەر خواستی خۆی چ پاداشتێكی لە پشتەوە دەبێت؟!
[email protected]