به زۆرینه‌ی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان قادر عه‌زیزیان ته‌جمید کرد!
Saturday, 28/03/2009, 12:00
ئارام ئه‌حمه‌د/ ستاڤی کوردستانپۆستئهمڕۆ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی زه‌حمه‌تكێشانی بڕیارێکیان ده‌رکرد، که به پێی ئه‌و بڕیاره (قادر عه‌زیز) وه‌ك سكرتێری حیزبه‌كه‌یان ناناسرێت. تا به‌ستنی کۆنگری داهاتوو، ته‌نا ئه‌مان که زۆرینه‌ن، به پێی په‌یڕه‌و‌و پڕۆگرامی حیزبه‌که‌یان، ئه‌وان بڕیارده‌رن.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که له قادر عه‌زیزی سکرتێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان جیابوونه‌ته‌وه بریتین له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه، که زۆرینه‌ن و بڕیاریان داوه قادر عه‌زیز ته‌جمید بکه‌ن، تا کاتی کۆنگره‌ی داهاتوو، که له کۆنگره‌دا بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی ده‌درێت، له لایه‌کی تریشه‌وه قادر عه‌زیز بۆ خۆی پێی وایه یه‌کێتی و پارتی له پشت ئه‌م کێشه‌یه‌ی ناو حیزبی زه‌حمه‌تکێشانه‌وه‌ن که ئه‌مڕۆ ڕووی داوه:
ناوی ئه‌ندامه‌کان:1)
سه‌عد ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی و وه‌زیر حکومه‌تی هه‌رێـی کوردستان.
2)
به‌همه‌ن ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی.
3)
به‌ڵێن ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی و ئه‌ندام له په‌رله‌مانی کوردستان.
4)
حاکم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق
5)
نیشتیمان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
6)
د. هیوا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
7)
بێکه‌س ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
8)
گۆران ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
9)
دڵزار ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
شایانی باسه (بێکه‌س، گۆران و دڵزار) که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیین، به تۆمه‌تیی کوتله و کوتله‌کاری بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له پاره‌وه ته‌جمیدکراون، پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه که زیاد له ساڵێک ده‌بێت، به‌ڵام قادر عه‌زیز لێی نه‌پرسیونه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیزدا ماونه‌ته‌وه بریتین له‌م ناوانه‌ی خواره‌وه:
10)
شێرکۆ به‌رپرسی لقی سلێمانی و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی (به هه‌ڵبژاردن نا، به‌ڵکو به بڕیاری قادر عه‌زیز).
11)
فه‌تاح زاخۆلیی خزمی قادر عه‌زیز.
12) به‌رپرسی لقی گه‌رمیان که
ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌بوو بۆمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست