فەرهاد سەنگاوی تازه خهبهری بۆتهوه!
Thursday, 18/06/2009, 12:00
ئەوەی تا ئێستا ووتوتە بڕوای پێناکهم ، ئەوەشی دەیڵیت ڕاست نییه. ساڵانێک بەگرمە گرم و نەعرەتە و ناڵە ناڵی حەماسی دەیان ڕۆڵەی ئەو میللەتەت بەرە و ئافاتی نەمان و کوشتن و شەهید کردن برد، دەیان لاوت بە دروشمی وەهمیی و خهیاڵیی بەقڕ و تەفرو تونا کرد . ئێستاش دەتەوێت جارێکی تر تەپەتۆر ئاسا لە زۆلکاوی خیانەت و درۆلیزمی و دزیلیزمیدا بەباق و بریقێکی تر سەر ئاو بکەویتەوە و جارێکی تر بە هزری تەڵەو خڵافاندنی کۆمەڵگە بە مێگەل زانین و بە هاژو هوژی سیدی مۆراڵەوە بێیتەوە . بۆیە دەڵێم : زۆر زەحمەتە .. بەڕاستی متمانەکردن زۆر زەحمەتە.
ئاخر کوڕە ئیعلامی دەشێت چاو پیاخشاندنێکت لە خودی خۆتا هەبێت بێ ئەوەی کەسێ لێت بپرسرێت ! هەر بە ئەسپایی لە خۆت بپرسی ! تۆ نەبوویت پێشەنگی هاوار کردنی ! ئەی شەهیدان و شاخەکان و داخەکان و گوندە وێران کراوەکان و ئاسکەکانی گەرمیان و هەڵوبەرزەفڕەکان و پڵنگەکان و دەیان و دەیان و دەیان ووشەی تر لەم ووشە ئەفیونی و لەخشتە بردنانە . ئەی تۆ نەبووی گڵ کۆ و مەکۆ و گڕی شۆڕش و فوتێکردن بۆ بە دژ بوون و هوشیاری و بەئاگا بوون..... ئەی باشە کوڕە ئیعلامی ئەمانە هەمووی کوان ؟ کوان ئەو دروشمانە . کوان ئەو ڕاستیانە ، کوان ئەو پاکیانە .! کوان، کوان ..! خۆ ئەمانە هیچیان نەمان ، سوتان ، بران ، دزران ، بە پەند کران ڕسواکران . زۆر بەبێ حورمەتانە ئەنفال کران .. بۆ ساڵانێکە بە دوو ووشە بە جوڵەی سۆزێکەوە لەسەریان بەهەڵنەهاتی. بەڕاستی شەرمە کوڕە ئیعلامی .... من لەمە زیاترت تیا ناخوێنمەوە.
تۆش لەڕیزی زومرەی چەتە هەلپەرستەکانی سەدەی زەمەنی هەڕاجی . تۆش هەموویت کرد بەقوربانی کۆشکی مەڕ مەڕی ملێونی . ئیتر ئازاری چی و خەمی چی و نەتەوەی چی و کوردی چی و شەهیدی چی و شۆڕشی چی و چی و چی و چی . ئێستا لە عەینەکێکی ڕەش و لووت بەرزی خۆ بەعیفریت زانین و سەیارەی ئاخر مۆدێل و دەمانچەی لاقەدو کەس بەهیچ نەزانینت دەبینرێتەوە، بۆیە پێم باش بوو ماشاڵایەکت بۆ بنێرم . دەست خۆش ... هههههههه
کوڕە ئیعلام ، تازە بەتازە واقیع بەسیدیەکی مۆراڵ تەرجمە دەکات و باسی جەڵدە و تەنەکەو ووردەشوشەو تەماتەی خۆماڵی و کرێ و هۆڕنی سەیارە و چاو هەڵتەکان و ژنهێنانمان بۆ دەکات . باسی بێکاری و چۆڵبوون و مزگەوت و دادگامان بۆ دەکات .. دەک سەد نەفرەت لەم واقیعە . بۆیە دەبێت بگۆڕدرێت ... گۆڕان.... گۆڕان... خەڵکینە گۆڕان.
ئاخر فەرهاد سەنگاوی تۆ وەک کەسێکی دیار دروست کرایت، دەشزانیت چۆن دروست کرایت، بەڵام ئەوەت لەبیرچوە کەبۆ ئەم کەسایەتی یە لیبراڵیە ئینتهازیەی ئێستا دروست نەکرایت ، تۆ ئەو عیفریتە دەیناسۆریە ئیعلامیە نە بوویت کە لە لووتکەی مەغروریەتەوە لەودیو عەینەکی ڕەشەوە بنواڕی و ئازارێ هەژاریەک گەرمیانیەک برسیەک دەست درێژیەک بێڕێزیەک لەو دیو دیدەتەوە نەبینرێ .. سەد حەیف ، لێرەدا زیاتر قوڵی ناکەمەوە، بەڵام داخەکەم بۆ ئەو پێنج کەسەی کە ئیعلامیان دروست کرد ، کە یەکێکیان هەتا ساڵێ لەمەوبەر لە کەرکوک مریشکی دەفرۆشت یەکێکیشیان قاپ شۆری چێشتخانەیەکە بوو زۆر سەربەرز بوو. ئەوانەی تر....................! بەس لەو گۆڕەپانەدا نین ... بیرمە یەکێک لەو بەڕێزانە ووتی ئێمە کارێکی پیرۆزو چاکمان کرد . بەڵام هەندێ کەس دزیان و کاری هەڵەیان پێکرد. ئێمە ئیتر هیچمان دەسەڵاتمان نەما، بەڵام هێندە دەسەڵاتمان هەبوو کە توانیمان لەو هەڵانەدا بەشدار نەبین ... نەبووین و ناشبین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست