کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی كوره‌ موسته‌شارێك ده‌كاته‌ نه‌قيبی ئاسايش وخانوويه‌كيش بۆ موسته‌شارێك دروست ده‌كات!

Saturday, 25/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يك له‌ ئاسايشی بازگه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌كه‌ به‌ برياری مه‌سعود بارزانی (ڕه‌شيد خدر ره‌شيد به‌حری) كۆڕی موسته‌شار و ئامر مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی ڕژێمی به‌عس، كه‌ له‌ دادگای تاوانه‌كانی باڵای عيراقی فه‌ريق روكن سابر دوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئيستيخباراتی عامه‌ی ڕژێم نامه‌ی خدر ره‌شيد به‌حری خۆينده‌وه،‌ كه‌ سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی له‌ سه‌ددام كردووه‌ بۆ ئه‌نفال و كيميابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مرۆش به‌ برياری مه‌سعود بارزانی ڕه‌شيدی كوری ئه‌و خائينه‌ كراوه‌ته‌ نه‌قيبی ئاسايش و بەر‌پرسی بازگه‌ی هيران و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوشكی ره‌شيد هاوسه‌ری كه‌يوانی ميرزا عه‌ميدی ئاسايشه‌ و به‌رێوه‌به‌ری بازگاكانه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌بری پۆری دايكی سيروان بارزانیيه‌ واته‌ برای مه‌سعود زاوای ميرزاكانه‌ و ئه‌مه‌ش خيانه‌تێكی ديكه‌ی بارزانی و حزبه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ ئه‌كره‌می برای بارامی شه‌مه‌ی هارونی كۆنه‌ جاش موسته‌شارو ئامرمه‌فره‌زه‌خاسه‌ی ڕژێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ به‌ برياری مه‌سعود بارزانی سيداد بارزانی له‌ مه‌لاهۆمه‌ر گه‌وره‌ترين خانووی به‌رووبه‌ری زياتر له‌ ٢٠٠٠ دوجايه‌ بۆ قاسم ئاغای كۆيه‌ دروست كردووه‌ تا ئێستا كه‌ له‌ سه‌دا ٥٠ ته‌واو بووه‌ ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلاری تيچووه‌و هێشتا نيوه‌ی ماوه‌ ته‌واوی بكات و تا ئيستاش جاسمی برای قاسم ئاغای كۆيه‌ له‌ ماڵی بارامی شه‌مه‌ی هارونی خيانه‌تكارو خوێنريژی كورده‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە