کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Wednesday, 12/05/2010, 12:00


سەردار حەمە سەعید بی دەنگ نابین
بەڵێ بۆ ڕاپەڕین

دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم ، دوای سەرکەوتنی هاوپەیمانەکان بەسەر هیتلەر- دا ، یەکێک لە گەورە جەنەڕاڵەکانی فەڕەنسا - ، کە هاوڕێی خەباتی ، جەنەڕاڵ دیگۆل بوو ، ئیستیقالەی کرد ، لە وەڵامی ئەودا ، کە بۆ لە شکۆی سەرکەوتندا ، وازی هێنا ، زۆر بەسەربەرزیەوە ووتی :- نامەوێت ببم بە ئەرک ، بەسەر میللەتەکەمەوە ، ئەوان خۆیان بە قەرزاری من بزانن ، کە ماوەیەک سەرکردایەتی و ڕۆڵی سەرەکیم هەبووە ، لە بەزاندنی نازی دا ، بە چاوی خۆمان دیمان ، پێویستە ئەم گیاکەڵەی خیانەتانەی باسی ئەکەم ، هەمیشە سەوز ڕاگرین ، نەوە لە دوای نەوە لە بیریان نەچێت ، وەک ووتم : بە چاوی خۆمان دیمان ، چۆن مەلا مستەفا ساڵی حەفتاو چوار ، ئاش بەتاڵی کرد ، وەک یەکێک لە خزمەتچییەکانی شای ئیران ، کرنوشی بۆ شاه بردوو دەستی ماچ کرد ، ووتە بە ناو بانگەکەی ووت : کاری من تمام شد ! ئەو کات پاراستن بە قووتی ئەمەریکا - بە ئاشپەزی موساد لەسەر سفرەی ساواک ی شاه ، بازووی لە گەشە کردندا بوو ، چاوی کردبووە هەزار ، بۆ کپکردنی دەنگی هەر ناڕەزاییەک . هەر بێدەنگ بووین .. دوای ڕوخانی (شاه)ش ، هەموو ئەو هێزەی ، کە لە ئۆردوگاکانی - ئێران دا خەسابوون ، خرانە خزمەتی دەزگای جاسوسی ئێرانی ، بەرگی تازەی لە بەر کردوو ساواما وە بۆ کوشتن و بڕینی شۆڕشگێرانی کوردستانی ڕۆژهەڵات . هەر بێدەنگ بووین.. کاتێکش بە تاقم و ویستی مەلاکانی ئێرانەوە ، هاتنەوە بۆ پاوان کردنی دۆڵ و چیاکانی کوردستانی خواروو ، لەگەڵ دایکبراکانی دا ، هەزارەها ڕەش و ڕووتی ئەم مەملەکەتەی ئێمەیان کردە قوربانی مەرامی گلاویان ، هەزارەها بێ سەروشۆێن بوون، هەزارەها بێوەژن و هەتیوو .. هەر بێدەنگ بووین .. چەندەها خەڵفە چناری وەکو نوری حەمە عەلی - یان لە شارەکاندا داپاچی ... هەر بێدەنگ بووین! دواتریش کە شەڕی گومرگەکانیان دەست پێکرد .. ئەم هەرێمە بچوکەیان لەت کرد، برایان کرد بە دوژمنی یەکتر ، فەرهەنگی زمانیان شێوان ، جۆگەلەی خوێنیان هەڵبەست.. هەر بێدەنگ بووین .. ، کارەساتەکانی ئەنفال و گاز بارانیان ، هێنایە سەر ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیوە ، لە دانیشتنەکانیاندا ، ووتیان : چەندەها کارەساتی وەک هەڵبەجەمان پێویستە !! هەر بێدەنگ بووین .. لە ئاشبەتاڵی دووەمدا مەسعود بەرزانی لە ١٣/٦/١٩٨٩ دا ، لەبەردەم ئاغای موحتەشەمی وەزیری ناوخۆی ئێرانی دا ووتی((ئێمە هەمیشە خۆمان بە سەربازێک دەزانیین بۆ پاراستنی مەرزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران . وەکو سەربازێکی بەوەفا ، هەرگیز چاکەی ئێوەمان لە بیر ناچێتەوە..)) هەر بێدەنگ بووین.. ! ، دوای ئەوەش ، لە ڕێگەی حەماقەتی ‌ێدامەوە ، ئەستێرەی بەختیان یار بوو ، سواری ملی ڕاپەڕینی خەڵک بوون بەرەو بەرژەوەندی خانەوادەی خۆیان بردیان ، وولاتیان هەراج کرد ، دوای ڕزگار بوون لە مۆتەکەی ێدام ، دوومەڵی تورکیان هێنایە سەر دڵی ئەم نیشتمانە ، بە تۆپی ئێران گوندەکانیان کاول کرد ، ڕەزوباخ و شاخیان سوتاند ، هەر بێدەنگ بووین.. لە ئێوارە پایزێکدا- گەڵا زەردەکانی جەنەراڵی پایزیان سوتاند ، هەر بێدەنگ بووین .. دارە زەیتونی سۆرانی مامە حەمەیان داپاچی ، دەنوکی کەوی (عەبدولستار تاهیر شەریف)یان بڕی ، چڵە گۆێزەکانی (نەبەز گۆران) یان شکاند ، هەوڵیان دا کار مامزەکەی گەرمیان - سەباحی عەلی قارەمان - ڕاو بکەن هەر بێدەنگ بووین .. ! ئێستاش بەبەرچاوی خەڵک و خۆێندکارەکانەوە سەر لە بەیانی لە قەرەباڵغیدا ، نەمامی باڵای سەردەشت هەڵدەکێشن ، زمانی ڕەخنەی ، ئەکەوێتە بەر گوللە بارانی تیرۆریستانی خێڵ ، ئەکەوێتە بەر کەڵبەی مافیای جاهیلی عەشیرەت .. . بەر خەنجەری غەدری بنەماڵە.. بۆ بێدەنگ بیین .. ئیتر کاتی ڕاپەڕینە .. راپەرینێکی سەرتاسەری ، (کۆمۆنەی پاریس) ئاسا ، سەری سەرانی مافیا بدوورنەوە ، چونکە ئەو تاوانبارانە .. ئەوەندە تاوانەکانیان ئاشکرایە .. چیتر پێویستی بە دادگا نیە ، چیترپێویستی بەبەڵگە نیە.. چیتر پێویستی بە شاهێد نیە ئەوەتا خۆێنی سەردەشت و هاوبیرانی .. وەک خۆێنی حللاج هەر أنا الحق دەڵێ .. تا ئەو ڕۆژە ییرۆزەی مافیای بنەماڵە ، فریای سنگ کوتانیش ناکەون.

بەریتانیا -
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە