کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگره

Sunday, 19/12/2010, 12:00









سه‌رۆکی پارتی دکتاتۆر..
له‌ کۆنگرەی گاڵته‌جاڕی پارته‌که‌یدا...
وته‌یه‌کی بۆ ئه‌ندامانی کۆنگرە و ....
ئه‌ندامانی باڵای حیزب و ...
جێگری دەستنیشانکراوی خودی خۆیدا.

له‌ ڕێی هه‌موو وانیشه‌وە...
پلان..تاکتیک و ستراتیجی پارته‌که‌ی...
ئێستا هه‌تا سه‌د ساڵی تر..
وەک نامه‌یه‌کی ئاشکرا..
به‌گوێی ڕەعییه‌تی خۆیدا.

* * *
تیایدا فه‌رمووی:
من سه‌رۆکی هه‌مووتانم..
ته‌نها حه‌قم له‌سه‌رتانه.
(واجیبات) کاری من نی‌یه.

* * *

ئائه‌مه‌یه ستراتیجی نزیک و دوور:
پاش خۆم کوڕم دێته جێگام..
دوای ویش نه‌وەم..کوڕی مه‌سروور.
ئێوەیش ئیتر خۆتان ..کوڕتان..کوڕەزاتان..
ژنتان..کچتان..کچه‌زاتان..
چاک فێر بکه‌ن ئه‌رکی ڕەعییه‌ت کامه‌یه..
بۆ ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیش خۆ تێک مه‌دەن..
ئه‌وەیان ئه‌رکی ئێمه‌یه.

* * *
چاک بزانن..نانی ئێوە...
هی ماندووبوونی ئێمه‌یه.
ماڵی ئێوە...
ڕەنجی خه‌باتی ئێمه‌یه.

* * *
کاتێک گوێتان بۆ شل دەکه‌ین...
که‌به‌دڵی ئێمه بڵێن.
حه‌ز به‌هه‌رکامێکتان بکه‌ین...
ته‌نها به ئه‌و دەدەین به‌ڵێن.

* * *

هێندەش جووڵه و وورته‌ دەکه‌ن تا دەڵێین به‌س.
له‌پاش ئه‌وە..
وورته‌مان ناوێت له‌هیچ که‌س.

* * *
کچی جوانتان به‌ پارەو پوول..
به‌زەبرو زەنگ بۆ خۆ دەبه‌ین.
گه‌ر له‌ئێوە‌یش که‌سێک هه‌بوو...
هه‌ر به‌ناویش ، بۆ (خواستنیش) بڵێ کچێکم بدەنێ...
فیشه‌ک له‌ناو دەمی دەدەین.

* * *
هه‌ر که‌سێکیش ئه‌رک و مافی ڕەعییه‌تی زۆر چاک زانی..
مانیع نی‌یه قبووڵی که‌ین..
به‌نۆکه‌رێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.

* * *

ئیتر حاڵ و باڵی ئێوە ئائاوایه...
هه‌تاکو سه‌د ساڵی تریش.
ئیتر به‌سیه‌تی بۆڵه بۆڵ..
سه‌رمان ئیتر مه‌ئێشێنن ...
به‌ قسه‌ی قۆڕ و وردە ئیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە