چنار سەعد عەبدوللا.خۆى و خانەوادەكەى بەرەو ئەوروپا فڕین
Monday, 09/02/2009, 12:00
2327 بینراوە
لەم هەفتەیەدا چنار سەعد عەولاى وەزیرى مردووەكان خۆى و دایكى و كچە خاڵێكى لەسەر بودجەى شەهیدان بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوتن وەك هەموومان دەزانین هەمووساڵێك ئەم وەزیرە لە مانگى شوبات بەرەو ئەوروپا سەفەر دەكات پار ساڵ بە هەمان شێوە بۆ چارەسەرى چاوەكانى ماوەى چوار مانگ لە ووڵاتى بەریتانیاى گوزەراند بەبێ ئەوەى گوێ بداتە حكومەت و وەزارەت و خانەوادەى شەهیدەكان هەر لە سساڵى 2007یش بە هەمان شێوە لە مانگى شوبات سەفەرى كرد و دیسان چوار مانگى لەوێ بەڕێكرد گوایا چارەسەرى چاوەكانى دەكات. بەڵام ئەمجارە ئامانجى سەفەرەكەى كەمێك شاراوەیە چونكە بۆ چارەسەرى نەخۆشى دەروونى چووە بۆیە چەند كەسێكى لە خانەوادەكەى لەگەڵ خۆى بردووە چونكە ماوەیەك بەر لە ئێستا تووشى نەخۆشى دەروونى هات و لە بارێكى نا ئارامدا دەژیا نزیكەى هەفتەیەك نەیتوانى دەوامى وەزارەتى بكات هەرچەندە لە وەزارەت وا بڵاو بۆوە كە جەنابى وەزیر بە ئیفاد بەرەو بەغدا رۆیشتووە بەڵام ڕاستییەكەى لە ماڵەوە لەژێر چاودێرى پزیشكى دا بوو. ئەم نەخۆشییە دواى ئەوە دێت كە لە ماڵەوە تووشى كێشەیەكى كۆمەڵایەتى ناوەخۆیى ببوون لەسەر مەسەلەى تەڵاقدانى كەنارى خوشكى چنار كە لەم كێشەیەدا زللەیەك بە بنا گوێ ى تاهیر عەبدوڵلاش كەوتبوو لە لایەن (گۆران) ى براى چنار. هەموو ئەوانە كێشەیەكى كۆمەڵایەتى سادەن كە ڕۆژانە لە چەندەها ماڵى ئەم ووڵاتە ڕوو دەدەن بەڵام قسەى من ئەوەیە لە ئەنجامى نەفامى و گێلى ئەم بنەماڵەیە دواجار خانەوادەى شەهیدەكان دەبێ ئەم باجە بدەن كە ئەویش سەفەر كردنى خانەوادەى چنار سەعدە لەسەر حسابى پارەى شەهیدان. كە بە داخەوە ڕۆژانە چەندین منداڵى بێ دایك و باوك پێویستییان بە چوونە دەرەوە هەیە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەریەك یان چارەسەر كردنى نەخۆشییەك كەچى فریادڕەسێك لەم ووڵاتە نیە.. بە قەولى عەتا قەرەداغى هەر لە چۆڵەوانى ئەچێ.. باشە من دەپرسم نەخۆشییەك بە پارەى دزى چارەسەرى دەكرێت؟ كە ئەو وەزیرە ئەم ڕێچكەیەى گرتووە و بۆشى دەچێتەسەر. ئاخۆ گەلۆ دەبێ سەرۆكى حكوومەت و سەرۆكى هەرێم ئاگادارى گەندەڵى ئەم وەزیرە نەبن؟ سەیرە ئێمە لە وەتەى هەین دەڵێین ئافرەت لاوازە. ئەى ئەگەر ئەم وەزیرە پیاو بوایە چى دەكرد؟ تۆ بڵێ ى كوردستانى بە ئاشكرا نەفرۆشتایە؟ لێرەوە دەپرسم لە حكوومەتە ساواكەى هەرێم باشە ئێوە تەنیا وەزیرێكتان لەسەر حسابى خوێنى شەهیدان ناردووە یان عەشیرەتێك؟ ئەى بۆچى ئەم وەزیرە و گەلاوێژ خانى دایكى و گوڵبەهار خانى كچى خاڵى ئەوانیش لەسەر حسابى خوێنى شەهیدانى ئەم ووڵاتە چوون بۆ ئەوروپا؟ بەڵام دیارە ئەوانە شەهیدى زیندوون؟