لە كۆبوونەوەكەی جەلا تاڵەبانی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكاندا دلیر سەید مەجید قاچی مەلا بەختیاری گرت
Monday, 18/05/2009, 12:00
2476 بینراوە
پێشمەرگەیەكی دێرینی ئامادەبووی كۆبوونەوەكەی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ پێشمەرگە دێرنیەكاندا كە دووێنی لە تەلاری هونەر بەڕیوەچووبوولە سلێمانی، نەی ویست ناوی بڵاو بكەینەوە بە تەلەفۆن پێی ڕاگەیاندم و وتی: پاش ئەوەی جەلال تاڵەبانی قسەی كردوو قسەكانی تەواو كرد، دواتر مەلا بەختیار دەستی كرد بە قسەكردن و درێژدادڕانە وازی لە قسە نەدەهێنا، بۆیە تاڵەبانی ناچار بوو ئیشارەتی بۆ مستەفا چاو ڕەش و دلیر سەید مەجید كرد كە پێی بڵێن وازبێنێت، كەچی سودی نەبوو، بۆیە بەناچاری دلێر سەید مەجید چووە پشت پەردەكەوە قاچی مەلا بەختیاری ڕاكیشاو پێ ووت: مام جەلال دەڵێت با وازبێنێت تاقەتمان نەما، ئیتر بۆیە مەلا بەختیار وازی لە قسەكردن هێنا كە خواخوای قەرباڵەغیەكی وایە بۆ ئەوەی دەست بە درۆكردن بكات، پێشمەرگە دێرینەكە بە پێكەنینەوە وتی ئەمە هەرچەندە ڕاستە نوكتەیەكی خۆشیشە بۆ ناو كۆڕو كۆمەڵ ، ئەو پێشمەرگە دێرینە وتیشی: فاروق ناوێك بەناوی پێشمەرگە دێرینەكانەوە لێدوانی داوا بەناوی سەرجەم پێشمەرگە دێرینەكانەوە گوایە هەموویان دەنگ بە لیستی ئەسپە زەردەكە دەدەن، پێشمەرگە دێرینەكە جەختی لەوە كردەوە كە ئەو فاروق ناوە بۆی نیە بەناوی ئێمەوە قسەبكات تەنها دەتوانێت بەناوی خۆیەوە قسەبكات كە دەنگ بە چ لیستێك دەدا، نەك خۆی بكاتە دەم ڕاستی ئێمەی پێشمەرگەی دێرین و لێدوان بدات بۆ ڕاگیاندنە چەواشەكارەكەی حیزب.
[email protected]