کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بڕوبیانو یان ڕوونکردنه‌وه؟! وڵامی بۆ قسه‌کان به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌له

Wednesday, 29/04/2009, 12:00

1176 بینراوە


پێشه‌کی! :جه‌نابی ره‌حمان موحه‌مه‌دی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵه (حزب کمونیست ایران) ‌له بابه‌تێ له ژێر ناوی "رونکردنه‌وه‌یکی کورت به‌لام پیوست له‌ سه‌ر قسه‌کانی شه‌هلا نگهداری" ، بڕوبیانوێکی به ناو ڕوونکردنه‌وه هێناوه‌ته ئاراوه که وڵامێکی پێویسته.
پێش ئه‌وه‌ی بڕومه سه‌ر باسه‌که‌ی کاک ره‌حمان موحه‌مه‌دی، به پێویستی ئه‌زانم یه‌ک خاڵ و بابه‌تی چکۆله ڕوونکه‌مه‌وه‌.
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه وا دژ به من و داخوازه ره‌واکانی خۆم و منداڵه‌کانم ده‌نووسن ناوبه‌ناو ئیشاره‌ به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌م نوسراوانه‌ی من ، که‌سانێتر بۆمی ده‌نووسن که ئامانجیان دژایه‌تی کردنی کومه‌ڵه‌یه و ره‌حمان موحه‌مه‌دی به‌و په‌رێ بێشه‌رمیه‌وه‌ ئه‌ڵێ که قسه‌کانی من بۆنی دیفاع له جمهوری اسلامی لێدێ. من دوایی دێمه‌و سه‌ر قسه‌کانی ره‌حمان موحه‌مه‌دی. لێره‌دا ته‌نیا ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌یکی کورت به چلونیه‌تی نووسینی بابه‌ته‌کان و ئه‌و دوژمنه غه‌یبیانه‌‌ و داتاشاراوانه‌ی پشتی ئه‌م نووسراونه‌ به‌کم وا ئه‌م که‌سانه بۆ ئه‌وه‌ی منی پێ سه‌رکۆت بکه‌ن به‌کاری دێنن .
من نا‌ی‌شارمه‌وه‌ ، و به که‌م شانیشی نا‌زانم که له بنه‌ماڵه‌کی زه‌حمه‌کێش و کرێکاری سنه‌یی له دایک بووم . هه‌رچه‌ند بۆ ماوه‌یکی چه‌ند ساڵ مه‌که‌ته‌ب و ده‌رس وده‌ورم بینی به‌ڵام به بۆنه‌ی کورت بوونی سه‌رده‌می منداڵیمه‌وه‌ که له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا درام به‌شوو ، نه‌متوانی چیتر درێژه به خۆێنه‌واری بده‌م. ئه‌مڕۆ به ‌زمانی فینلاندی دیپلومم وه‌رگرتوه و ئیتر خۆم به که‌م سواد نازانم . راده‌ی زاڵ بوونم به سه‌ر زمانی فینلاندیا له ئاستێکدایا که وه‌کو زمانه‌وان ئیش ئه‌که‌م و یارمه‌تی ده‌ری ئه‌و که‌سانه‌م که پێوێستیان به یارمه‌تی زمانی هه‌یه . سه‌ره‌رای ئه‌‌مانه ،‌ هێشتا نه‌متوانیه‌وه به سه‌ر نووسینی زمانی کوردیدا زاڵ بم و به بێ یارمه‌تی کسانێتر راسته‌خۆ خۆم ئه‌رکی نووسین و تایپ کردنی بابه‌ته‌کانم به ئه‌ستو بگرم. ئه‌مه‌یش هیچ به‌و مانا نیه که که‌سانێتر بابه‌‌ت بۆ من ده‌‌نووسن و بیر و رای خۆیان به ئیشتیا به‌ناو منه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م بابه‌تانه من خۆم به زمانی ده‌ست و پێ شکاوی کوردی لاتینی ده‌ینووسم و داوا له که‌سانێک دڵسوز ده‌كه‌م تاکو بیگێرنه‌وه سه‌ر ئه‌لف و بێ کوردی و له ئاکامدا که بابه‌ته‌که ته‌یار بوو ئه‌مه منم که به‌ر‌پرسم بۆ ئه‌و دێرانه وا به ناو منه‌وه بڵاو ده‌بێته‌‌وه‌. جێگه‌یه‌تی ئه‌وه‌یش بڵێم ئه‌گه‌ر بمهه‌وێ خۆم ئه‌رکی نووسین و تایپ کردنێ بابه‌ته‌کانم به ئه‌ستو بگرم خراپ تر له کاک ره‌حمان موحه‌مه‌دی نانووسم ،ئه‌و به‌رێزه هێشتا نازانی "پیشمه‌رگه‌" هه‌‌ڵه‌یه و پێشمه‌رگه دروسته ، یان هه‌روه‌ها "کومه‌له" و کۆمه‌ڵه و یان نیوریزه‌کان و نێورێزه‌کان و یان رونکردنه‌وه و ڕوون‌کردنه‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام "به‌لام پیوست" هه‌ڵه‌یه و به‌ڵام پێویست دروسته. شایانی باسه که ته‌نیا له سه‌ردێری بابه‌ته‌که‌ی کاک ره‌حمان‌دا سێ هه‌ڵه‌ی تێدایه . من وه‌ک باسم کرد شاره‌زایی ئه‌وتوم له سه‌ر نووسین به زمانی کوردیدا نیه و نامه‌وێ ببم به مامۆستا له که‌سانێکی‌تر به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه وا له سه‌ر زمانی فینلاندی شاره‌زام ئه‌زانام چه‌نده عه‌یبه ئه‌و هه‌مووه‌ هه‌ڵه‌یه له نووسراوه‌یکدا ببێت و نه‌خۆزاڵا ئه‌و که‌سانه خۆیشیان به مامۆستای که‌سانێکی‌تر وه‌ک من بزانن. به‌رێزان پڕسیار کردن عه‌یب نیه ، به‌ڵام نه‌زانیین عه‌یبه . بۆیه بۆ من بێ هیچ شه‌رموو و شکۆیکی نووسراوه‌کانم به یارمه‌تی که‌سانێکتر تایپ و ئاماده ده‌که‌م. ئه‌م که‌سانه وا له‌م باره‌وه‌ یارمه‌تیده‌ری منن که‌سی وایان تێدایه له ئێوه‌یش کۆمه‌ڵه ترن جا دوور له ڕووتان ئێه‌وه‌‌ێش وه‌ک علی خامنه‌یی خه‌یاڵاتی مه‌بن و که‌م باسی دوژمنی غه‌یبی و پشتی په‌رده‌ بکه‌ن ،دوژمنێک له ئارادا نیه‌ . من شه‌هلای نیگاداریی پێشمه‌رگه‌ی پێشوی کومه‌‌ڵه و هاوسه‌ری پێشوی حه‌بیب هادی و منداڵکانم شه‌هین و شاهو ئه‌مانه‌وه‌ی راستیه‌کانی به‌سه‌رهاتی حه‌بیب هادی ڕوون بێته‌وه‌، ئێمه پڕسیارمان هه‌یه و پرسیاریش وڵامی ده‌وێت .
قسه‌کانی ره‌حمان موحه‌مه‌دی!
ره‌حمان موحه‌مه‌دی له سه‌ره‌تای قسه‌کانی‌دا زۆر ئاماژه‌ی به به‌کڕێگیراوانی "جمهوری اسلامی" داوه . له‌م به‌شه له قسه‌کانیدا ئه‌یه‌وێت به ئیماوئیشاره‌ به هه‌ل‌ و مه‌رجی ناله‌باری ئه‌و سه‌رده‌مه ، ناراسته‌وخۆ و شه‌رمێونانه ئه‌وه‌مان پێ‌بڵێت که ئه‌و کاته له به‌ر دژوار بوونی بارودۆخه‌که ئه‌گه‌ریش ئه‌و هه‌ڵانه کرابێت هۆ و ده‌لیلی خۆی‌ بووه‌. لێره‌دا من پرسیارێک ئه‌‌خه‌مه به‌رده‌ستی به‌رێز ره‌حمان موحه‌مه‌دی و ڕای گشتی ، ئایا هه‌ڵه و ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نایه‌تێ ته‌نیا له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی دا جێگای پرس و لێکاڵینه‌وه‌یه ؟ و یان به زمانێکی‌تر به رای جه‌نابی به‌رپڕسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵه، له دونیای ئه‌مڕۆدا دادگا و دادوه‌رێ شک ئه‌بات که گوێ بۆ هه‌ل و مه‌رجی نائاسای ، بۆ پێشێل کردنی مافی مڕوڤ بگرێت و تاوان باران به هۆی ناله‌باری بارودۆخه‌که‌وه له سزادان ده‌رباز بکا؟ برای به‌رێز! ئه‌و که‌سانه وا له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی و له باردا جه‌نایه‌ت ئه‌خۆلقێنن ده‌یانبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نه‌فسی جگه له‌م نه‌خۆشه نه‌فسیانه ، ته‌واوی و به تێکرایی پێشێل کردنی مافی مڕوڤ له هه‌ل و مه‌رجی نائاسایی و ناله‌باردا ده‌خولقێ، بۆیه هه‌ل ومه‌رجی سه‌خت و دژوار که تو ئاماژه‌ت پێ داوه‌ له هه‌موو جێگایکدا یه‌کسانه و له لایه‌ن هه‌ر دادگا و دادوه‌رێکدا ته‌نیا وه‌ک‌ بڕوبیانو چاوی لێ ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌ر سوڕمانه ئه‌وه‌یه که کاک ره‌حمان دووای ئه‌و هه‌موو چه‌نه‌بازیه له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ناله‌بار و باسی سیخوڕ و جاسووسه‌کانی ج.ا ئه‌ڵێت: "تا ئه‌و جیگای من ئاگادارم کومه‌له هیچ شتێکی ئه‌منیه‌تی له سه‌ر ئه‌و که‌سه ﴿حبیب﴾ نه‌بووه و کاتی بونیشی له نیو مه‌قه‌ردا وه‌ک میوان بووه‌" ئه‌ی باشه کاک ره‌حمان ئه‌گه‌ر حه‌بیب هادی هاوسه‌ری پێشوی من و باوکی منداڵکانم میوان بووه له مه‌قه‌ر ، و هیچ شتێکی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ بۆ ئه‌و هه‌مووه خۆت ماندو ده‌که‌ی و باسی سیخوڕ و جاسووس و بارودۆخی سه‌ختی ئه‌منیه‌تی ده‌که‌ی ؟ سیخوڕ و جاسووس چ په‌یوه‌ندیکی به میوانه‌وه هه‌یه؟ له سنه ئه‌لێن " داره‌که‌ی سه‌ر که‌ل و پرده‌که‌‌ی قشڵاخ؟" پێم وابێت له لای خۆتانه‌وه‌ له بانه ئه‌ڵێن " تڕێ به ته‌ورداسێ چی؟ کاک ره‌حمان من به قه‌سه‌می رێوی باوه‌ر بکه‌م یان دوچکه‌ی که‌ڵه‌شێره‌که؟ تو ئه‌‌ڵی شانزده‌ ساڵ له‌مه‌به‌ر گومانی ئه‌منیه‌تیمان له سه‌ر حه‌بیب نه‌بووه‌ و به‌ڕیزه‌وه‌ وه‌کو میوان هه‌ڵس و که‌وتمان له گه‌ل کردوه ، که چی دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه که ئه‌و که‌سه بێ سه‌روشوێن تێدا چووه ، له کۆتایی بابه‌ته‌که‌تدا گۆمانه‌کانت ناشاریێته‌وه‌ و ئه‌ڵیت : "ج٠ا له‌وه‌ش دل ره‌حم و به به‌زیی نه‌بووه و نیه که موخالفینی خوی به خاتری بوونی دایکی پیر و بی ده‌رتان به‌به‌خشێ" یانی جه‌نابت له باوه‌ره‌دا نیت که ج.ا حه‌بیب ی له به‌ر دایه‌که پیر و بێ‌دره‌تانه‌که‌ی به‌خشی بێت به‌ڵکو ئه‌بێ هوێکی دیکه‌ی بووبێت و ئه‌مه به زمانی ئاده‌میزاد یانێ گۆمانت هه‌یه .به‌راستی چ جوان وتوویانه ، دڕۆزن که‌م بیر و هۆشن. له‌ سه‌ره‌وه‌ی وتاره‌که‌ی باسی پێشمه‌رگه‌ی ته‌سلیمی و سیخوڕ و جاسووس ده‌کات له نیوه‌ی وتاره‌کدا ئه‌بێت به میوانداری حه‌بیب که هیچ شتێکی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ ، و له کوتایی وتاره‌که‌یدا باسی گۆمان لێکراوی حه‌بیب ده‌کات .
ره‌حمان هه‌ر به‌مه‌وه‌ ناوێستێ و زۆر ساویلکانه منێش که ساڵانێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووم و هه‌ر ئیستاش به هۆی هه‌لسوڕان و کارکردنم له‌ بواری مافی ژناندا چه‌ندین پڕۆژه‌ ‌ له‌ باشوری کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌م وبه‌م بۆنه‌وه‌ ناوبه‌ناو هاتو چووی کوردستانی باشور ده‌که‌م و سه‌ردانی ئوردوگای کۆمه‌ڵه‌یشم کردوه‌ ، به لایه‌نگری له ج.ا ئه‌داته قه‌ڵه‌م و ئه‌ڵێ چوون من قسه‌ی دایکی حه‌بیبم گه‌راندوه‌ته‌وه‌ ، که وتویه‌تی که" ج.ا کوره‌که‌ی له به‌ر پیری و نداری و بێده‌رتانی ئه‌و ئیعدام نه‌کردوه‌‌ " ئه‌مه بۆنی دیفاع کردنی من له جمهوری اسلامی لێ دێت؟!؟

حه‌بیب مێردی پێشوی من و باوکی منداله‌کانم!
به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌نووسێت : "جی سه‌ر سورمانه که‌ ده‌لێ من له گه‌ل میرده‌که‌م هاتوم و ئه‌م‌منی تا کو نیو مه‌قه‌ری کومه‌له هیناوه٠ راستی و دروستی ئه م مه‌وزوعه ویژدانی شه خسی ده‌بی تائیدی بکات..." له پێشدا ئه‌م راستی ڕوون بکه‌مه‌وه‌ وا کاک ره‌حمان له ڕۆژی ڕووناکدا به‌ده‌می منه‌وه‌ی به‌ستوه‌ . من هیچ کاتێ و له هیچ نووسراوه‌یکدا نه‌موتوه‌ " له گه‌ل میرده‌که‌م" چوونکه حه‌بیب هادی مێردی پێشوی من بوو . ئێمه له ناو شار جودا بووبووینه‌وه‌ ، حه‌بیب دوای جیا بوونه‌ی ئێمه ، ژنێ‌تری هێنابوو و هاوسه‌رێ‌تری بوو. منداڵه‌کانمان له لای ئه‌و بوو و من له دیتنیان بێوه‌ری بووم . ئه‌مه‌یش له به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که حه‌بیب وه‌کو باوکی منداڵکان ڕێگرم بێ و نه‌هێڵێ منداڵکانم ببینم . کۆسپی سه‌ر ڕێگای من بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆم بوون که پێشگیریان لێ دیتنی منداڵه‌کانم ده‌کردم . من به‌بۆنه‌ی منداڵه‌کانمه‌وه پێوه‌ندیم له گه‌ل حه‌بیب هه‌ر راگرتبوو ، کاتێ که وه‌زعی ناهه‌مواری خۆمم بۆی باس ئه‌کرد ، ئه‌و بوو که پێشنیاری هاتنی من بۆ ناو کۆمه‌ڵه‌ی پێدام و وتیشی یارمه‌تیده‌رم ده‌بت تا ئه‌گه‌ینه مه‌قه‌ری كۆمه‌ڵه ، ئه‌ویش بڵێم هه‌ر حه‌بیب بوو که باسی کۆمه‌ڵه‌ی بۆ کردم و پێناساندم ، چوون بۆ خۆی پێشتر ماوه‌یک پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوو .
ره‌حمان ده‌نووسێ من راست ناکه‌م که‌ ئه‌ڵێم من و حه‌بێب و منداڵه‌کانمان پێکه‌وه‌ هاتوین بۆ مه‌قه‌ری کۆمه‌ڵه ودروستی ئه‌م بابه‌ته پێوێستی به مه‌حکه‌مه‌ی ویژدانی شه‌خسیه ، که به گۆمانی ئه‌و من نیمه . به‌رێز ! مه‌حکه‌مه‌ی ویژدانی شه‌خسی له کاتێکدا به‌کاردێ که که‌س بێجگه‌ له یه‌ک نه‌فه‌ر له بابه‌تێ ئاگادار نه‌بێت .من و حبیب و دوو منداڵه‌کان بۆ خۆمان چووار که‌سین ئه‌گه‌ر حه‌بیب له ناوبراوه و منداڵه‌کانم شتێکیان له بیر ناییت خۆ به‌رپرسی ره‌وابت عمومی ئه‌و سه‌رده‌مه ئوردوگای زه‌رگوێز یان ڕاننده‌ی مینی‌بووسه‌که‌ی کۆمه‌ڵه و ده‌یان مسافیری باسکه که هه‌ر هه‌موویان پێشمه‌رگه و یان بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌بوون له بیریانه ، که له سێ‌رێانێ که یه‌کێک له‌و رێانه بۆ زه‌رگوێز ده‌ڕوو ، ئێمه چووار که‌سی سوار کرد و له پێشدا بردیانین بۆ ره‌وابت عمومی ئوردوگای زه‌ڕگوێز و دوای پشوو دانێک به‌ سه‌یاره‌یکیتری کۆمه‌ڵه له زه‌ڕگوێزه‌وه‌ به‌ره‌و مه‌قه‌ری سلێمانی به‌ڕێ کراین. کاک ره‌حمان من بێجگه له خۆم ئه‌م شایه‌تانه‌م هه‌یه و جا بۆیه راست و دروست بوونی قسه‌کانی من پێویستی به "ویژدانی شه‌خسی" من نیه. تکایه جا تویش وه‌ک فارسان ده‌بێژن خۆێنرانی بابه‌ته‌که‌ت به دوای په‌‌‌یدا کردنی نۆکه‌ڕشه‌دا مه‌نێره و ده‌سه‌سه‌ریان مه‌که . ڕووداوێکی ئاسایی وا پێویست به باسی ویژدانی شه‌خسی و ده‌رونناسی ناکات.

شه‌ری زێر ، یان شه‌ری درۆینه و زه‌رگه‌رانه!
ره‌حمان موحه‌مه‌دی ده‌نووسێت : "...کیشه‌یکی دیکه ئه‌وه بوو حبیب وتی ئه‌و زێر و وه‌سایلی که له گه‌ل خۆت هیناوتن من به پاره‌ی خوم بو زه‌ماوه نده‌که‌مان کریوه و بمده‌ره‌وه ... له دا ئه‌م خانمه وتی نایده‌مه‌وه و ئه‌م زێرانه ‌کاتی خۆی ماره‌ی خۆم بوون ." کاک ره‌حمان! ئه‌گه‌ر تو به مافی خۆتی ئه‌زانی که من و حبیب هادی به که‌م ئه‌قڵ بناسێنیت، لانی‌که‌م ئه‌قڵی ئاسائی خۆێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ت ده‌ستیکه‌م مه‌گره ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش ناکه‌ی ، خۆت قسه‌کانت به‌جورێ ئاقڵانه بکه‌ با که‌س باوڕت پێ‌بکات ؟
من وه‌سایل و که‌ل و په‌لی چی له گه‌ل خۆم هێنابوو بۆ نێوکۆمه‌ڵه که حه‌بیب داوای بکاته‌وه‌؟ له ماوه‌ی ژیانی هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵه‌دا به درێژایی ئه‌م سی ساڵه چه‌ند ژن جیازیه‌که‌یان له گه‌ل خۆیان هێناوه‌ بۆ پێشمه‌رگایه‌تی که‌ من دووهه‌مینیان بم و به رای جه‌نابت که به‌پرسی وه‌رگرتنی پێشمه‌ره‌گه‌ی تازه بۆ نێو رێزه‌کانی کۆمه‌ڵه بوویت ، ئه‌گه‌ر من ئه‌ونده‌ ئه‌قڵم سێ‌سوچ بووبێت ،بۆ وه‌ک پێشمه‌‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه وه‌رتان گرتم ؟
دژی مافی ژنان بوونی جمهوری اسلامی به‌ناوبانگی دونیایی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر حه‌بیب هادی مێردی پێشوی من، له کاتی جودا بوونه‌وه‌ماندا له ناو شاری سنه و له ژێر ده‌سه‌ڵات و یاسای دژی ژنی حکومه‌تی ئیسلامیدا ، داخۆازێکی ناره‌وای بۆ نه‌چووبێته‌سه‌ر ، بۆ پێتوایه ئه‌و به ته‌ما بوو که کۆمه‌ڵه ئه‌و داخوازه‌ی بۆ به‌دی بێنێ؟ تا ئه‌و جێگه من ئاگادارم له‌و کاته‌دا ته‌نیا تاڵه‌بانه‌کان له ئه‌فغانستاندا بوون که له ج.ا دواکه‌وتووتر بوون نه کۆمه‌ڵه ، و ئه‌گه‌ر حه‌بیب به دوای سه‌ندنه‌وی شیروایی و زێره‌‌کانی منه‌وه بووایه، ئه‌بوایه ڕووی کردایه‌ته تاڵه‌بانه‌کان له جێاتی کۆمه‌ڵه. حه‌بیب کۆمه‌ڵه‌ی باش ده‌ناسی جگه له‌وه‌ی پێشتر بۆ ماوه‌یک پێشمه‌ره‌گه‌ی کۆمه‌ڵه بوو باوه‌رێکی زۆریشی به رێبازی به‌رابه‌ری خۆازانه‌ی کۆمه‌ڵه بوو.هه‌ر وه‌ک ده‌یان جار وتومه حه‌بیب منی له گه‌ل رێبازی کۆمه‌ڵه ئاشنا کرد و هانده‌ری سه‌ره‌‌کیم بوو بۆ هاتنه‌ناو رێزێ پێشمه‌ره‌گه. داخه‌که‌م بۆ خۆی و منداڵه‌کانی که تووشی ئه‌م تراژیدیا بوون.
کاک ره‌حمان بۆ پێ وایه ، من و خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ له ناسینی ره‌سم و دام و ده‌ستووری کۆمه‌ڵگای خۆماندا په‌رتین که ماره‌یی و شیروایی له یه‌ک جوودا ناکه‌ینه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ره‌نگه بۆ خۆی نه‌زانێ و فه‌رقیان پێنه‌کا بۆیه ئاوا ناشیانه و نه‌زانانه دڕۆ به‌زمانی منه‌وه ده‌به‌ستێ که گوایه من وتومه ئه‌م زێرانه ماره‌ی خۆمه . شیروایی پاره‌یکه که بووک و بنه‌ماڵه‌که‌ی له زاوای ده‌ستێنن بۆ کڕینی که‌ل و په‌لی جیازی که بووک له گه‌ل خۆی ده‌یبات بۆ ماڵی زاوا ، له‌و پاره‌ به‌شێکی دیاری کراویشی به زێر و جل و به‌رگی شه‌خسی بۆ بووک ده‌درێ. ئه‌م شته‌ شه‌خسیانه‌ هی بووکه و له هیچ کاتێکدا قسه‌ی له‌سه‌ر نیه ، به‌ڵام ماره‌یی به‌شێ له دارایی پیاوه‌که‌یه که بڕیار ده‌دات له داهاتوودا بیدا به هاوسه‌ره‌کی ، ئه‌مه‌یشه وه‌کو گارانتیک چاوی لێ ده‌کرێ بۆ دوواڕۆژی پڕله مه‌ترسی ژنانی بێبه‌ش له دارایی. چوونکو یاسای شه‌رعی و ده‌ستوریه‌کان له‌م‌ کۆمه‌ڵگانه‌دا هه‌موو دارای ژیانی خێزانی به هی پیاوه ده‌زانێ .تێکه‌ڵاو کردنی ماره‌یی و شیروایی کارێکی دوورله ئه‌قلی ئاسایه.شیروایی پاره‌یکه که له لایه‌‌ن زاواوه‌ نه‌خت ده‌درێ و پێش ده‌ست پێ کردنی ژیانی هاوبه‌ش خه‌رج ده‌بێ و باسه‌که‌یشی ته‌واو ده‌بێ . جا سه‌یره که حه‌بیب دوای یه‌ک ساڵ جیایی و هێنانی هاوسه‌رێکی‌تر ئه‌و باسه بکات ، و له‌وه‌ سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ژنێ بڵێ ئه‌و شیراوییه وا خه‌رج بوو و ته‌واو بوو، ماره‌ی من بوو . به‌رێز! تکایه لانی که‌م وه‌ک موسڵمانه‌کان باورت به‌وه‌ بێت که ژن نێوه‌ی‌ پیاوه و به ئه‌نازه‌ی نیوه‌ پیاوی ئه‌قڵی کار ده‌کات که قسه‌ی وا نه‌کات. ئه‌ڵێن ماره‌ی، کێ داوای کردوه‌ و کێ داویه‌تی. منیش نه ته‌نیا هیچ کات ناوی ماره‌ییم نه‌بردوه‌ ، باورم پێبکه‌ن هه‌ر نازنم ماره‌ییشم چه‌نێ بووه ، به‌داخه‌وه‌ نه‌یشم ده‌‌زانی که کاک ره‌حمان و مام عه‌وده ده‌فته‌ر و حوجره‌‌ی ئیزدواج و ته‌ڵاقیان له سلێمانی دانه‌وه و به‌پرسی ئه‌م شتانه‌یشن که برۆم بۆ لایان به‌ڵکو چووار قه‌ران‌یشم ده‌س که‌وێ!؟


به‌رپرس بوون و هه‌ستی به‌ر پرسایه‌تی!
کاتێ که سه‌ر دێری بابه‌ته‌که‌ی کاک ره‌حمان موحه‌مه‌دیم بینی ڕۆشناییک که‌وته‌ درونم و بیرم کرده‌وه که سه‌ر‌انجام به‌ر‌پرسێکی حزبی کمونیست هه‌ستی به به‌رپرس بوون کردوه‌ و ڕوونکردنه‌وه‌یکی دوای ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قالای چه‌ندین ساڵه‌ی من بۆ منداڵه‌کانم هێناوه‌ته ئاراوه‌ ، بڵام ماوه‌ی ئه‌م ڕۆشناییه هه‌ر به‌کورتی سه‌ر دێره‌که‌ی بابه‌ته‌که‌ی جه‌نابی بوو. به‌داخه‌وه نووسراوه‌که‌ی نه‌ته‌نیا ڕوونکردنه‌وه‌ و ڕووناکی له گه‌ل خۆی نه‌هێنا به‌ڵکو به پرسیارهائێکی‌تر که له ئاکامی هه‌ڵوێسته‌کانیا بوو تارماییکی زۆرتری له ده‌وری پرسیار و گومانه‌کانماندا پێک هێنا.
ره‌حمان موحه‌مه‌دی کاتێ که خۆی به خۆێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ی داناسێنی ئه‌ڵێ : به شانازیه‌وه ئه و کات من به‌ڕپرسی چه‌ند کاری گرینگی نیو کومه‌له بووم که یه‌کیان وه‌رگرتنی پیشمه‌رگه‌ی تازه بۆ نیوریزه‌کانی کومه‌له بوو... دوهه‌م به رپرسی ئه‌منیه‌تی کومه‌له بو ماوه یکی زۆر، به‌رپرسی نیونه‌رایه‌تی کومه‌له له شاری سولیمانی بو ماوه‌یکی چه‌ند سال. (وه‌ک ئه‌یبینن له به‌شێ دووهه‌م دا دوو به‌رپرسی بووه‌ به‌ڵام له به‌ر به‌رپرسایه‌تی زۆر ناپه‌ڕژێ جوان بیژمێرێ که سێ به‌رپرسایه‌تی بووه‌ ، و ئه‌و‌سایچ له بیری چووه‌ باسی به‌پرسایه‌تی مه‌عزه‌ری ره‌سمی ئیزدواج و ته‌ڵاقه‌که‌ی له‌ گه‌ل مام عه‌ودا دا بکات؟!
من ئه‌م مافه بۆ کاک ره‌حمان به پارێزراو ده‌زانم که جه‌نابی ئه‌و مافه‌ی هه‌یه به هه‌ر شتێکه‌وه خۆی حه‌زده‌کات شانازی بکات ، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌بێ ئه‌و مافه بۆ که‌سانێ‌تر که ڕۆژێ له ڕۆژان پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون دابنێت، که ئه‌وانێش زۆر به داخه‌وه بن بۆ چاره‌نووسێ کۆمه‌ڵه که ده‌بینن که‌سێکی وه‌ک ئه‌و به‌رپرسی ئه‌و ئه‌رکانه ، له کۆمه‌ڵه‌دا بووه.
به‌رێزان! مروڤ دۆستان! وه‌ک پێشتر ئاگادارم کردون‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ، چ به قسه‌وباسی ڕوبه‌ڕو له گه‌ل ئیراهیم عه‌لیزاده‌ ده‌بیری کومیته‌ی ‌ناوه‌ندی حزبی کمونیستی ئێران و چ له رێگای نووسینی نامه‌وه که(پێشنیاری خۆدی ئاغای عه‌لیزاده بوو) بۆ جه‌نابی، که دواییش بۆ کومیته ناوه‌ندی ئه‌م ‌حزبه‌م به‌رێکردو ، ویستم تا ئه‌و جێگایه که مه‌تانت و ئه‌قڵانیت مه‌‌جال ده‌دات به‌ شێوه‌یکی دوور له هات‌وهه‌ڵای بانگه‌شه‌ی میدیا و ئینترنت جوابکی بنه‌مایی و گونجاو بۆ پرسیاره‌کان و گومانه‌کانی به‌سه‌رهاتی له ناو چوون و بێ‌سه‌روشۆێن بوونی حه‌بیب هادی ببینمه‌وه ، تاکو له‌م رێگاوه هیچ نه‌بێ سارێژیکی چکوله بم بۆ زامی کۆنی منداڵه‌کانم که به‌درێژایی ژیانی منداڵی و گه‌نجیان ده‌ردی بێ باوکی ئازاریانی داوه. به‌ڵام مخابن بۆ نووکه‌ده‌رزێک هه‌ستی به‌رپرسانه‌ی ئه‌م به‌ناو به‌رپرسانه که حه‌وت ، حه‌وت ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیه‌که‌یان ئه‌ژمێرن و ناوی ده‌به‌ن . به داخێکی گرانه‌وه رۆژ له گه‌ل رۆژ له‌جیگای ئه‌وی به جوابی پرسیاره‌کان بۆ ئه‌م زامه و ده‌ست پێکردنی ره‌وتی خۆش بوونه‌ی ئه‌م برینه ، به‌هاتنه‌ ئارای پرسیاری نوێ و زۆرتر زامه‌که به‌ژان‌تر و به‌ئازارتر ده‌بێت .پرسیارهایک وه‌ک :
1ـ بۆ ئاغای عه‌لێزاده‌ سێ ‌ساڵ پێش ئیستا به من ئه‌ڵێ كۆی ئەم بابەتە بكه بە نامەیەك و بۆ ئه‌وی بنێمرم و کاتێ که‌ ئه‌و کاره‌م کرد به‌ چاک یان به خراپ هیچ وڵامیکی نیه؟
2ـ بۆ کاتێ ئه‌م سکاڵایه بۆ بۆ كومیتەی ناوەندی كۆمەلە رەوانە ده‌که‌م دیسان شه‌ش مانگ ده‌خاینێ و هیچ وڵامێک نیه و دوای شه‌ش مانگ که پێوه‌ندی له گه‌ل خانم سروه‌ ـ ی ناسری خیزانی برایم عه‌لیزاده‌ ده‌گرم ده‌ڵێ هێشتا جواوه‌که ته‌یار نه‌بووه و له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه ، و ئه‌مرۆ دوای دوو ساڵ و نێو تێپه‌ر بوون به سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی خانم ناسری‌دا هه‌ر هیچ جوابێ نیه؟
3ـ بۆ ره‌حمان موحه‌مه‌دی کاتێک دێته جواب هه‌موو شتێ حاشا ده‌کات و ئه‌و ‌هه‌مووه بابه‌ته تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و ناته‌با دێنته‌ ئاراوه ؟
4ـ بۆ ره‌حمان موحه‌مه‌دی له باتی جواب دانه‌وه‌ به پرسیاره‌کانم تومه‌ت و بۆختیان لاینگیری له جمهوری اسلامی له من ئه‌دا، ته‌نیا وته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌و قسه‌ی وا له دایکی حه‌بیبم بیستوه گێرامه‌ته‌وه . دایکی حه‌بیب هه‌موو کاتێ ده‌گێراوه‌ ، کاتێ که حه‌بیب پێشمه‌رگه بووه و ده‌ستگیر ده‌بێ له پێشدا حوکمی ئعدامی پێده‌درێ بڵام له به‌ر خۆکوشتن و خۆبرینی چه‌ندین مانگه‌ی ئه‌و ره‌حمی پێ‌ده‌که‌ن و کوره‌که‌ی ده‌به‌خشن. بۆ گه‌رانه‌وی ئه‌مه تاوانه؟
5ـ بۆ ره‌حمان موحه‌مه‌دی نابینی که جێگاره‌که‌ی خومه‌ینی یانی موونته‌زری له به‌ر ئه‌وی ده‌ستی له ده‌سه‌ڵاتی جێگری ئیمام‌ هه‌ڵگرد که دژی قه‌تل و عامی بێ‌ره‌ویه‌‌ی زیندانیان بوو و جگه‌ له‌وه‌‌ی که بێده‌سه‌ڵاتیان کرد بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵێش له ماله‌که‌ی خۆیدا زیندانی کرد .بۆ ئه‌بێ ئه‌م قسه‌ی دایکی حبیب دورله ئه‌قڵ بێت که ده‌توانی به‌رپرسی په‌روه‌نده‌‌ و دۆسیه‌که‌ی دادگای حه‌بیبیش یه‌کێ له نوێنه‌رانی موونته‌زری جێگاری ئیمام له نێو زیندان‌دا بووبووبێ؟
6ـ بۆ کاتێک قاچاخچیک له سنوره‌کاندا ده‌کوژرێ ئاگاداری له سه‌ری ، له گۆڤار و هه‌ولنێریه گشتیه‌کانی حزبیدا بڵاو بێته‌وه‌‌ به‌ڵام بۆ حه‌بیب هادی که پێشتر پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ بووه‌ و به قسه‌ی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵه هیچ شتێ ئه‌منیه‌تیشی له سه‌ر نه‌بوو بۆ یه‌کجاریش ناوی نابه‌ن؟
7 ـ بۆ من و حه‌بیب که‌ هه‌ردووکمان له بنه‌ ماڵیکی کریکاری و زه‌حمه‌کێشی شاری سنه‌ بووین و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیب که زۆر ده‌ست ته‌نگ و نه‌داریش بوون و هه‌ر دووکیشمان بۆ ماوه‌یک له رێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه دا بووین، ئه‌بی منداڵه‌کانمان ئه‌وه‌نده له لایه‌ن ئه‌م حزبه‌وه‌ که خۆی به لایه‌نگری هه‌ژران ده‌زانێ ئیهمال و پشتگۆێ بخرێن تا ئه‌و جێگایه که ره‌حمان موحه‌مه‌دی له نووسراوه‌که‌یدا باوکی ئه‌وان، به ئه‌و "‌کوره‌" ناو ببات ....
پرسیار زۆرن و هه‌ر دێتو زۆرتر و زۆرتر ده‌بێت
من هه‌ر ئه‌وه‌نده له جوابی کاک ره‌حمان‌دا ده‌ڵێم که حه‌بیب هادی هه‌ر له‌ 16 ساڵ له‌مه‌و پێش که کاک ره‌حمان دیبووی پیاوێ بوو خاوه‌نی دوو منداڵی ساوا و نه "ئه‌و کوره‌" که ئه‌و باسی ده‌کات . ئیسته حه‌بیب دوو منداڵی 19 و 17 ساڵه‌ی هه‌یه که له ئوروپا ده‌ژین و ده‌رسیان خۆێندوه . ئه‌م منداڵانه مافی مروڤ و سه‌روه‌ری یاسا چاک ده‌ناسن و له گه‌لی بارهاتون. کچه‌که‌ی حه‌بیب ئه‌مڕۆ خانمێکه که له بوواری مێدیا و ده‌رهێنانی فیلمی دوکومنت هه‌لسوراوی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێش و ئازاره‌کانی کاره‌ساتی حه‌ڵبجه ئه‌مڕۆ سه‌رنجی دوربینه‌ فیلم ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی را کێشاوه و له‌م باره‌وه‌ دوکومنتی دروست کردوه‌ ، دور نیه ڕۆژی دوربینه‌که‌ی به‌ره‌و ئازاره‌کانی خۆی و براکه‌ی و باوکیان بگرێته‌وه و له‌م رێگاوه‌ ئه‌م پرسیارانه له ئاستێکی به‌رین تردا بێنێته ئاراوه‌ .

پاشه‌کی و دوایین قسه!
ره‌حمان له دوایین دێره‌کانی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌نووسێت : " بو ئاگاداری خوینه‌رانی ئازیز من سکالای خومم له سه‌ر ئه‌م موزوعه ئه‌وه‌نده‌ی که به‌شی شه‌خسی بگه‌ریته‌وه له ته‌ریقی قانونیه‌وه ده‌ر بریوه و هیوادارم که هه‌ر ته‌ره‌ف نه‌تیجه‌که‌ی به پێ خه‌تاکه‌ی وه‌ربگری."به‌راستی نازانم لێره‌دا به ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌نابی به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵه پێ‌بکه‌نم یان بگریم . چوون هه‌م جێگای داخه و هه‌م جێگای گاڵته جاره‌. جێگه‌ی داخه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م براده‌ره‌ هێشتا نازنی ئوروپا له گه‌ل ده‌رگاوانی 25 ساڵ پێش جیاوازی هه‌یه. له ده‌رگاوانی 25 ساڵ پێشدا ره‌نگه ئه‌و هاوکات که ده‌مانچه‌یک له به‌ر پشتوێنه‌‌که‌یدا بووبووایه بی‌توانیبایه به‌ وتنی ئاوا شتێک خه‌ڵکێک له‌و دێیه‌ی پێ بترسێنێ .به‌ڵام له ئوروپای ئه‌مڕۆدا ، که سه‌دان ساڵه یاسا و قانوون سه‌روه‌ری هه‌یه وتنی ئاواشتێک ته‌نیا بۆ گاڵته‌جار ده‌بێت.
من وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێکرد به‌رپرسی رێکخراوه‌یکی کوردی ژنانم له فینلاند . جگه له‌و پڕۆژه‌انه‌ی وا بۆ کوردستانی باشور هه‌مانه ، له ناو ئه‌رکه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌دا وه‌ک ئه‌رکی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌رکی خێزانی و ئه‌رکی نیشته‌جێ بوون و سه‌قام گرتن و......ئه‌رکی کێشه‌ی یاسایی و قانوونێشمان ده‌که‌وێته ئه‌ستو. بۆ جی به جی کردنی ئه‌م ئه‌رکه هه‌ستیاره له گه‌ل ئه‌نجومه‌نێکی‌ وه‌کیلانی فینلاند و چه‌ند وه‌کیلێ پێوه‌ندی چڕوپرم هه‌یه. و له‌م رێگاوه‌ تا ئه‌ندازه‌یکی زۆر و به‌رچاو شاره‌زای ئه‌و یاسایانه وا پشتگیری له مافی تاکه که‌س ده‌که‌ن ، هه‌م .جا بۆیه:
1 ـ ره‌حمان موحه‌مه‌دی راست ناکات‌ که ئه‌ڵێ "سکالای خومم له سه‌ر ئه‌م موزوعه ئه‌وه‌نده‌ی که به‌شی شه‌خسی بگه‌ریته‌وه له ته‌ریقی قانونیه‌وه ده‌ر بریوه..." چوون هاوده‌ق له گه‌ل یاساکانی سزا له فینلاند ئه‌بێ هه‌موو سکاڵاێک له ماه‌وی حه‌وت ڕۆژدا له رێگای پولیسه‌وه‌ به به‌رتاوان(متهم) راگه‌ێندرێ .ئه‌مرو لانی که‌م 20 ڕۆژ به‌ سه‌ر ئه‌م سکاڵا خه‌یاڵیه‌‌ی ره‌حمان موحه‌مه‌دی ه‌دا تێپه‌ربووه‌. (له وانه‌یه سکاڵانامه‌که‌ی بۆ مام عه‌وده ناردبێ!؟)
2 ـ ئه‌گه‌ر ره‌حمان بۆ یه‌ک جارێش ‌چاوێکی ، به‌سه‌ر ئه‌و ‌یاسایانه وا پشتگیری له مافی تاکه ‌که‌س ده‌که‌ن بخشاندبایه ده‌یزانی که تاک له‌و جێگایه وا له‌ گه‌ل ریکخراو ، ئورگان ، سیستم و... ده‌که‌وته کێشه‌وه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که سکاڵاکانی به بێ مه‌ترسی له دواڕۆژ و به‌رتاوان(متهم) بوون ، ده‌ربڕێ . جا بوویه کاک ره‌حمان پێش سکاڵا نووسین ، به‌رتاوانه‌که‌ دیاری بکات باشتره‌ .
3 ـ من له‌ گه‌ل رێکخراوێ وا ره‌حمان موحه‌مه‌دی له‌وێدا به‌رپرس بووه که‌وتوومه کێشه‌وه و هیچ کێشه‌ و سکاڵای شه‌خسیم له گه‌ل ئه‌ودا نه‌هێناوه‌ته ئاراوه‌ ، ئه‌گینا ئه‌ونده ئه‌قڵم پێ‌ده‌شکێ و ده‌زانم که جه‌نابی له فینلانددا ده‌ژی و ده‌توانم بی‌کێشمه دادگا .
کاک ره‌حمان تکایه ده‌ماروفیزی پیاوی یاسا و پیاوی قانوون له خوت مه‌گره چوون لێ نازانی و که‌س باوڕت پێ‌ناکات و به‌م هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه‌یش، گوڵی که‌سیش کاڵ نابێ‌ته‌وه‌. به‌هیوای ئه‌قڵێکی زۆرتر بۆ جه‌نابت.

شه‌هلا نگهداری
[email protected] ‏28‏/04‏/09


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)