کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌ڕ و ململانيیه‌كانی كۆنفراسی پارتی ئه‌فسه‌رانی پۆليسی هه‌ولێريشی گرته‌وه‌

Thursday, 12/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێكه‌ بۆئاماده‌سازی هه‌لبژاردنی كۆنفراسی لق و ناوچه‌كانی سنوری لقی ٢ ی پارتی له‌ هه‌ولێر، به‌ نهێنی كوتله‌يه‌كی به‌هێزيان پيك هێناوه‌ بۆ لێدان و ده‌ركردنی دكتۆر ناسر هه‌ركی كه‌ به‌ پێی وته‌ی كوتله‌كه‌ی به‌رامبه‌ری ئه‌و هيچ په‌يوه‌نديه‌كی به‌ناو خۆی پۆليسه‌وه‌ نيه‌ و له‌ ڕێگه‌ی پاراستنه‌وه‌ فه‌رز كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی نيشتيمانی ئێستا و ناوخۆی جاران.
سه‌رپه‌رشتيارانی كوتله‌ی ئه‌فسه‌ران هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و ستاری ناوچه‌ی ناوخۆ ناسراو به‌ عه‌ريف ستار له‌ ڕيگه‌ی رائيد تاريقی حه‌ره‌كات و نه‌قيب كاروانی ڕاگه‌ياندن و رێداری نووسينگه‌ی عه‌بدولخالقه‌وه‌ له‌ هه‌وڵدانن دژ به‌ دكتۆر ناسر هه‌ركی تا نه‌بێته‌ كارگێری لق چونكه‌ به‌ پياوی پاراستن ناسراوه‌.
هه‌روه‌ها دكتۆر ناسر هه‌ركييش هه‌موو كوتله‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه‌ تا دژی هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌ريف ستار و ئاری نانه‌كه‌لی كوری فاروقی چايچی و مه‌لا هه‌ندرين خستۆته‌ كاری خۆيه‌وه‌ تا هه‌وڵ بدات له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكستيان پێ بهێنيت.
عه‌ميد عه‌بدوڵخالق ته‌ڵعه‌ت به ‌ناوی كه‌ريم سنجاریيه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌فسه‌رانی بانگ كردووه‌ گه‌ر هه‌وڵبده‌ن دكتۆر ناسر هه‌ركی شكست بهێنيت ئه‌وا بێجگه‌ له‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ پاداشتی وه‌زيری ناوخۆش وه‌رده‌گرن.
له‌ هه‌وڵيريش ستافی پاراستن به‌ره‌و شكست هه‌نگاويان ناوه‌ به‌سه‌ر په‌رشتی پشتيوان سادق، به‌ڵام باڵی مه‌كته‌بی سياسی زۆرترين ده‌نگيان له‌ لێژنه ‌ناوچه‌كان هێناوه ‌و برياره‌ سبه‌ينێ كار بۆ هه‌لبژاردنی ستافی كارگێری لقی ٢ ده‌ست پێبكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە