کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆڵى ڕۆشنیرى دەربەندیخان و پاركى شار نەدرایە دكتۆركەمال میراودلى

Monday, 29/06/2009, 12:00


هۆڵى ڕۆشنبیرى دەربەندیخان و پاركى شار نەدرایە (د.كەمال میراودلى) بۆئەوەى كۆڕێكى جەماوەرى تیداسازبكات و بەرنامە و پرۆژەكانى خۆى وەك كاندیدێكى سەربەخۆ بۆسەرۆكى هەرێمى كوردستان بخاتە ڕو .
هۆڵى ڕۆشنبیرى دەربەندیخان تائێستا بۆشانۆ كۆڕو سیمینارو بۆنە تایبەتیەكان بوەو كۆڕەكەى (د. كەمال) یش لەو چوار چێ وەیەدا بو , بەڵام بەداخەوە بەبیانویەكى ناڕاست و پڕلەگومان ڕێگەیان نەدا تا ئەو گردبونەوە جەماوەیە سازبكرێت ؟! لەكاتێكدا ئەو هۆڵە موڵكى گشتییەو مافى هەمو كەسێكە كە بەگۆیرەى یاساكانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى چالاكیەكانى خۆیى تێدا بخاتە ڕو بۆجەماوەر .
ڕۆشنبیرى دەربەندیخانیش لاى خۆیەوە بڕى (75) حەفتاو پێنج هەزار دینار وەك حەق دەستى هۆلأ وەردەگرێت لەتەواوى ئەو كەس و لایەنانەى كە بۆماوەى یەك ڕۆژ هۆڵەكە دەخواستن جگە لەو كەس و لایەنانە نەبێت كە هەندێ: جار وەك هاوكارى كردن پارەیان لێوەرناگرن.
هاوكارانى (دكتۆر كەمال) پەنایان بردە بەر پاركى شارى سەرۆكایەتى شارەوانى دەربەندیخان , بەڵام ئەوانیش هاوكاریان نەكردن لەكاتێكدا لەماوەى دو ساڵى ڕابردوا چەندین چالاكى هونەرى و ڕۆشنبیرى ناڕەزایەتى لەو پاركەدا ئەجام دراوە , بەڵام كاتێك ڕێگە لەمیوانێكى شارەكە دەگیرێت و هاوكارى یەكێك لەكاندیدەكان بۆ سەرۆكەى هەرێم ناكرێت , ئەوا بانێكەو دو هەوا .
ڕۆژى 28/6/2009 لەكات ژمێر 5:50 دەقیقیە لەبەردەم گەرماى هاوین و تەپو تۆزێكى چڕدا بەئامادەبونى ژماریەكى زۆر لە گەنجان و ڕۆشنفكرانى دەربەندیخان , لەیەكێك لە كۆڵانەكانى گەڕەكى شارەوانى دەربەندیخان , دكتۆر كەمال میراودلى بەرنامەى كارى خۆى بۆ ئامادەبوان خستەڕو وەڵامى ئەو پرسیارانەیشى دایەوە كە لەلایەن چەند كەسێك لەئامادەبوانەوە ئاراستەى كرابو .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە