ئارامۆ نەیتوانی پارتایەتی خۆی بشارێتەوە وبە گۆڕاندا ڕشایەوە
Friday, 16/04/2010, 12:00
هەرچەندە كەناڵ چار وەهای نیشاندەدا كە كەناڵێكی بێلایەنەو تەنهابۆبەرژەوەندی وهۆشیاری كوردكراوەتەوە وئامانجی بەرەوپێشبردنی تاكی كوردە ,بەڵام لەلای هەموان ئاشكرایە كە كەناڵ چار كەناڵی بەرپرسیكی پارتیە وبەشێوەیەكی ناراستەوخۆ ئەیەوێت ئامانجەكانی بپێكێت چونكە لەكەناڵە حیزبیە كانی خۆیدا بە هۆی دابونەریتە كۆمەڵایەتی وئاینیەكانە وە ناتوانێت بە وجۆرە بەرباییە كۆمەڵگەی كوردی بشێوێنێت
لێرەدا ئە مەوێت تەنها باس لە بەرنامەیەكی ئە و كەناڵە بكەم بە ناوی (ئارامۆ شۆو)
كەپێشكەشكارەكەی ئارامۆی بەرپرسی كەناڵ چارە ئەم برادەرە وائە زانێت زۆر كۆمیدیەو خەڵكانێكی زۆر یش تەماشاكەری بەرنامەكەین
بەڵام لە راستیدا نە كۆمیدیەو نەتەڕماش بە ڵكو لە چەند هەڵسوكەوتێكی كەرانەو قسەی پرَو پوچ بەولاوە هیچی ترنیە
قیروسیالەوەش بەڵام كاتیك جەنابی ناموشەرەفی ئە یە وێت بەرنامە كاڵو كرچەكەی بە توانج وگاڵتە جاڕی دەوڵمەند بكات ئەمەیان جێگەی هەڵوێستە
ئارامۆ لە ئەڵقەی سێهەمی بەرنامەكەیدا كەڕێكەوتی شەوی 15/16/4/2010دەكات لە كاتی دواندنی خالید سەقزی هونەرمەندا بەگاڵتە جاڕیەوە باس لە پەرلەمانتارانی گۆڕاندەكاتو بە تەپڵلێدەرناویاندەبات لەكاتێكدا كەفراكسیۆنی گۆڕان نوێنەری زیاترلە 400 هەزاركوردە وهەموو كورد ئە زانێت كە بۆچی پەرلەمانتارانی گۆڕان ئە و ناڕە زاییە یان نیشانداو ئێستاش كە بودجە پەسەند كراوە چەند كەموو كورتی تێدایە
بە هەرحاڵ ناهەق ئارامۆ ناگرم پارتی وای دەم چەور نەكردووە كە دیفاعی لێنە كات لە هە مان كاتیشدا ئە و زەرەر مەندە چونكە ئە گەر بودجە بە شێوە عادیلانەكەی پەسەند بكرایە ئە ویش نەی دەتوانی بەراستو چەپدا لە كەناڵ چاربخوات
لە كۆتایدا ئە ڵێم ئە گەر پەرلەمانتارانی گۆڕان تەپڵیان كوتابێت ئە وا بۆ بە ئاگاهێنانەوەی پەرلەمانتار ە نوستووە بێ مەوقیفەكانی فراكسیۆنی كوردستانی بووە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست