کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌خری كه‌ريم نامه‌يه‌كی له‌ (به‌شار ئه‌سه‌د)ه‌وه‌ بۆ (مه‌سعود بارزانی) هينابوو!

Sunday, 02/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری به‌غدا
هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌خری كه‌ريم راويژكاری تاڵه‌بانی و سه‌رپه‌رشتياری (دار مه‌دا) له‌ ناكاو له‌ به‌غداوه‌ گه‌يشته‌ سه‌ری ڕه‌ش!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكی ديوانی سه‌رۆكايه‌تی كۆمار نزار جبوری يه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ فه‌خه‌ری كه‌ريم نامه‌يه‌كی شه‌خسی و تايبه‌تی به‌شار ئه‌سدی سه‌رۆكی رژێمی سوريای بۆ مه‌سعود بارزانی پێ بووه‌!
ئه‌وه‌ی زانراوه‌ نامه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، دوو خاڵی زۆر گرنگی تيابووه‌، له‌وانه‌:
يه‌كه‌م...ئه‌سه‌د پيشبينی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه‌ ره‌وشی ولاته‌كه‌ی زۆر به‌ره‌و خراپی ده‌روات، رۆژله‌ دوای رۆژ خۆپيشاندانه‌كان زياتر و به‌ گورتر ده‌بن، له‌و ڕووه‌وه‌ داوای له‌ مه‌سعودبارزانی برای كردووه‌، تا هاوكاری بكات، تا لایه‌نگرانی خۆی له‌ ناو کورده‌کانی سوریا وا لێبکات، تا کاریگه‌رییان هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌واویی كورده‌کانی سوریا تا واز له‌ خۆپيشاندانه‌كان بهينن و زۆربه‌ی داواكاريه‌كانيان بۆ جي به‌ جي ده‌كات.
دووه‌م‌....داوای هاوكاری زياتر كردووه‌ تا له‌ رێگه‌ی ناو خاكی هه‌ريمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ل و په‌ل و چه‌ك و توفاقی سه‌ربازی له‌ سنوره‌كانيان بگاته‌ سووريا بۆ لێدانی نه‌ياره‌كانی و خه‌لكی سوريا!
دوای گه‌رانه‌وه‌ی فه‌خری كه‌ريم ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكاريه‌كی بۆ ڕژێمی به‌عسی سووری و به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌ياندووه‌.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌ فه‌خری كه‌ريم ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نه‌مسا پێده‌چێت بالێۆزی سووريا له‌و وڵاته‌ش‌ ببينيت و، رێكه‌وتنێكی نهێنی مۆربكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە